کەللەسەری مرۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەلەی مرۆڤ
کەلەی مرۆڤ

کەلە (Skull) پێکهاتەیەکی ئێسکییە، سەری ئێسکە پەیکەر (Skeleton) پێک دەهێنێت، پاڵپشتیی پێکهاتەکانی ڕوخسار دەکات و کەلێنێکی پارێزراو بۆ مێشک (Brain) دەستەبەر دەکات، کەلە لە دوو بەش پێک دێت؛ کاسە (Cranium) و شەویلاگ (Mandible)، کەلەی مرۆڤ دەبێتە دوو بەش؛ کاسەی دەماری (Neurocranium) و کاسەی ئەندامی (Viscerocranium) یان پەیکەری ڕوخسار (Facial Skeleton)، شەویلاگ گەورەترین ئێسکی پەیکەری ڕوخسارە، کەللە گەلێک ئێسک (Bone) و کەلێن (Cavity) و کون (Foramina) و درێژە (Process) و بۆشەڵە (Sinus) لەخۆ دەگرێت.

ناو[دەستکاری]

ناوە کوردییەکان[دەستکاری]

لە زمانی کوردیدا ئەم وشانەش بۆ کەللەسەر بەکار دێت: کاپۆڵ، کاژەڵاک، کاجیر، قاپیلکەسەر، ئێسکەسەر، پیت، کاتک، کاپۆڵک، کاژە، کافا.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]