پەتاتە
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
سێفەزەمینی، سێوەعەرزیلە، سێوک، سێڤک، یەرەلماسی، سێف زەمینی یان سێوەزەمینی، گیایەکی چەند ساڵەیە لە تیرەی «باینجانەکان» Solanées، گەڵاکانی بڕاوبڕاو و گوڵەکانی چەرموو یان بەنەوشن و لاسکەکەی زۆر ھەیە و بەرزییەکەی دەگاتە ٦٠ سم، گیا و گوڵەکەی زۆر ژەھراوین، بەڵام لە ژێرەوە لە بن زەویدا سەلکێکی ڕەنگ سەوز یان سەوزی مەیلەو زەردی ھەیە کە بۆ خواردەمەنیی مرۆڤ زۆر پێویستە، دەستە و تاقمی پەتاتەش لە ڕووی ڕەنگی گوڵ و پێستی سەلکی پەتاتەکەوە دابەش کراون. فکول (لە ڕوانگەی شیمیایەوە ھەمان نشاستەی پێ دەڵێن کە وەک گەردێکی سپی لە دانەوێڵەی وەک گەنم و جۆ و برینج و .. دەگیرێ، کە لە پەتاتەدا فکولی پێ دەڵێن) و ڤیتامین Cی زۆری تێدایە، بەتایبەتی بە گەرمی. ئەم گیایە بە چەند پلە دابەش دەکرێ، وەک زوو ڕەس، وەخت ڕەس و دێر ڕەس. لە پەتاتە زۆر چێشت و خواردمەنی دروست دەکرێ و بۆ سازکردنی ئەلکولیش کەڵکی کێ وەر دەگرن. بە فەرانسەیی Pomme de terre ی پێدەڵێن.
یەکەمجار پەتاتە لە ئیرلاند ھاتووە
[دەستکاری]کە باسی پەتاتە دەکرێ مرۆڤ یەکسەر بیری دەچێتە سەر وڵاتی"ئیرلاند". ھۆیەکەشی ئەوەیە کە پەتاتە لە مێژووی وڵاتی ئیرلاندا ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبوو، زیاتر لە سەد ساڵ لەمەوبەر خەڵکی ئیرلاند بەتەواوەتی پشتیان بە پەتاتە بەستبوو و بە ھێزێک سەرکەوتووی خۆیانیان دادەنا، دوای ساڵی ١٨٤٦ نەخۆشی لە پەتاتەکەیانی دا و بەتەواوەتی داھاتی ئەو ساڵەیانی لە نێو برد و زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە خەڵکی ئیرلاند لە برسان مردن! سەرەڕای ئەمەش پەتاتەی ناسراو بە ناوی ئیرلاندەوە ناسراوە. پەتاتە بەرھەمی خەڵکی "اکوادور" و "پرۆ"ە، تەنانەت ئەمڕۆش پەتاتە بە شێوەی خۆڕسک لەو وڵاتانەدا دەڕوێ. کاتێک ئیسپانییەکان ھاتووچۆی "پرۆ"یان کرد، پەتاتەیان دیو و لە سەرەتای سەدەی شانزدەھەمدا پەتاتەیان لەگەڵ خۆیان بردەوە بۆ ئیسپانیا و لە نێو خەڵکی ئێوێدا بڵاویان کردەوە. ھێندێکیش لەو باوەڕەدان کەھەوەڵجار ئیسپانولیایەکان پەتاتەیان بردووەتە باکووری ئامریکاش. بەڵام بەڵگە بەدەستەوەیە کە ھەوەڵجار لە ساڵی ١٧١٩ دا لە ئیرلەندەوە گەیشتووەتە ئامریکا. پەتاتەش ھەر وەک تەماتە و تووتن، سەر بە بنەماڵەی "ڕەزڵەکان"ە، سەلکی پەتاتە کە لەژێر عەرزەکەوەیە لە ڕاستیدا ئەمە چەکەرەی نەپشکووتی ڕوەکی پەتاتەن، پەتاتەی ئەمڕۆش لە گەڵ باپیرانی ئامریکایی خۆی زۆر جیاوازی ھەیە و ئەم جیاوازییەش دەگەرێتەوە بۆ شێوەی چاند و بارھێنانی. ئەو کەسانەی کە پەتاتە دەچێنن، بەردەوان تێدەکۆشن، پرتاتەیەکی تایبەتی بدۆزنەوە، کە بتوانێ لە ھەموو شوێنێکدا بەرھەم بھێندرێ و لە برامبەر نەخۆشیی ڕوەکەکانەوە خۆی ڕاگرێ. ھەروەھا سەلکەکەی بێ کەم کۆڕی و تەرزەکەشی (گیاکەی) بۆنخۆش و جوان و بەتام و ڕەنگ جوان بێ. لە بەر ئەم ھۆیەشە کە جووتێرەکان تۆوی ڕوەکێک دیاری دەکەن کە ئەم باشیانەی ھەبێ. ھەروەک دەزانین پەتاتە لە تۆو ناچێندرێ بەڵکوو لە ڕوەکێک کە چەکەرە دەکەن بەدەست دێ، ئەم چەکەرانەش ڕوەکێکی نوێ پێک دێنن کە گوڵەکانی چەرموو یان ئەغەوانین. باڵای پەتاتھ دەگاتە یەک میتر. کاتێکیش گەڵای پەتاتە سیس بوو، نیشانەی ئەوەیە کە کاتی کۆکردنەوەی سەلکەکانییەتی. پەتاتە زۆرتر بۆ خۆاردن دەچێندرێ، بەڵام بەرھەمی تریی وەک گەردی پەتاتە (نشاستە) ھەیە و بۆ درست کردنی مەشرووباتی ئەلکولیش بەکاری دەبەن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]وەرگێڕان لە فرھنگ بمن بگو چرا بەرگی ٦ ل. ٢٢٢ و ٢٢٣.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەتاتە تێدایە. |