بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەسعوود پزیشکیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەسعوود پزیشکیان
مسعود پزشکیان
پزیشکیان لە ساڵی ٢٠٢٤
نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئێران
دەستبەکاربوون
٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤
جێگری سەرۆک محەممەدڕەزا عارف
ڕێبەر عەلی خامنەیی
دوابەدوای محەممەد موخبیر (کاتی)
ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٢٧ی ئایاری ٢٠٠٨
ناوچەی بەربژێری تەورێز، ئوسکوو و ئازەرشەھر (ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات)
زۆرینە ٢٦١٬٦٠٥ (٣٦٫٢٧٪)
وەزیری تەندروستی، دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکی
لە پۆستدا بووە
٢٢ی ئابی ٢٠٠١ – ٢٤ی ئابی ٢٠٠٥
سەرۆک کۆمار محەممەد خاتەمی
پێشینە محەممەد فەرھادی
پاشینە کامەران باقری لەنکەرانی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٥٤-٠٩-٢٩) ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٥٤ (تەمەن ٧٠ ساڵ)
مەھاباد، ئێرانی پەھلەوی
پارتی سیاسی سەربەخۆ
خوێندن لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تەورێز
زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران
کار نەشتەرگەریی سینگ

مەسعوود پزیشکیان (بە فارسی: مسعود پزشکیان‎؛ لەدایکبووی ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٥٤) پزیشک و سیاسەتوانێکی چاکسازیخوازی ئێرانییە کە لە ئێستادا وەک سەرۆک کۆماری ئێران کار دەکات. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٨ ھەتا ٢٠٢٤، نوێنەری تەورێز لە پەرلەمان بووە. پزیشکیان لە کابینەی محەممەد خاتەمی لە ساڵی ٢٠٠١ ھەتا ٢٠٠٥، وەزیری تەندروستی بوو. ئەو ھەروەھا وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان لە ساڵی ٢٠١٦ ھەتا ٢٠٢٠ کاری کردووە.[١]

لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠١٣ خۆی کاندید کرد، بەڵام دواتر کشایەوە و لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢١دا جارێکی دیکە خۆی کاندید کردەوە کە لە ھەڵبژاردنەکە بێبەش کرا.[٢] پزیشکیان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە ٢٠٢٤ سەرکەوتنی بەدەستھێنا و جارێکی تر وەک نوێنەری تەورێز ھەڵبژێردرایەوە. دوای مردنی ئیبراھیم ڕەئیسی لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤، بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرەکەی لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە باکووری ڕۆژاوای ئێران، ھەڵبژاردنێکی پێشوەختە بەرێوەچوو کە لە خولی یەکەم و دووەمدا پزیشکیان سەرکەوتنی بەسەر ڕکابەرەکەی، سەعید جەلیلی بەدەستھێنا و لە خولی دووەم لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤دا وەک سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران دەستنیشان کرا.[٣]

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

پزیشکیان لە ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٥٤ لە شاری مەھاباد بەوتەی خۆی لە خێزانێکی ئازەربایجانی لەدایک بوو.[٤] بەڵام بەپێی ھەندێک سەرچاوە باوکی ئازەربایجانی و دایکی کورد بووە.[٥][٦][٧] ئەو کاتی گەورەبوونی بە ھەردوو زمانی ئازەربایجانی و کوردی قسەی کردووە.[٨] دوای وەرگرتنی دیپلۆم لە ساڵی ١٩٧٣، ڕووی لە زابۆل کرد بۆ ئەوەی خزمەتە سەربازییەکەی ئەنجام بدات، ھەر لەم ماوەیەدا حەزی لە پزیشکی بوو. لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا ھەم سەرباز و ھەمیش پزیشک بوو.

خوێندن

[دەستکاری]

پزیشکیان لە ساڵی ١٩٨٥، خولی پزیشکیی گشتی تەواو کرد و لە کۆلێژی پزیشکی دەستی بە وانەوتنەوە لە فیزیۆلۆژی کرد. لە ساڵی ١٩٩٠، پسپۆڕیی نەشتەرگەریی گشتی لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تەورێز بەدەستھێنا. ئەو لە نەخۆشخانەی شەھید مەدەنی لە تەورێز دامەزرا و دواتر بووە بەرپرسی نەخۆشخانەکە. لە ساڵی ١٩٩٣، پسپۆڕیی لاوەکی لە نەشتەرگەریی دڵ لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران وەرگرت.[٩]

پزیشکیان لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٥ لە کابینەی محەممەد خاتەمیدا بووە وەزیری تەندروستی. لە ساڵی ٢٠١٠دا ھەوڵەکانی بۆ بوون بە جێگری سەرۆکی پەرلەمان شکستیان ھێنا.[١٠] پزیشکیان ھەروەھا مامۆستای قورئان و بێژەری نەھجولبەلاغەیە کە دەقێکی سەرەکییە بۆ شیعەکان.[١١] لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٨ لە تەورێزەوە وەک یەکێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئێران ھەڵبژێردرا. ئەو لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٦ ھەتا ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠، وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کاری کردووە. پزیشکیان ھەتا ئێستا نوێنەری تەورێز لە پەرلەمانی ئێران و ھەروەھا ئەندامی کۆمەڵگەی ھاوڕێیەتیی ئێران و تورکیایە.[١٢]

ڕوانگەکان

[دەستکاری]

سپای پاسداران

[دەستکاری]

پزیشکیان لایەنگری سپای پاسدارانە و سپای ئێستای بە «جیاواز لە ڕابردوو» ناوبردووە. ناوبراو ئیدانەی ڕاگەیاندنی سپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠١٩دا کرد.[١٣] دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لەلایەن ئێران لە ساڵی ٢٠١٩، پزیشکیان حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بە تیرۆریست ناوبرد و کارەکەی سپای پاسدارانی بە «مستێکی توند لە دەمی سەرکردەکانی ئەمریکای تاوانکار» وەسف کرد.[١٤] لە کۆبوونەوەیەکی زانکۆدا و لە وەڵامی ھەندێک ڕەخنەدا، پزیشکیان جلوبەرگی سپای پاسدارانی لەبەر کرد و ڕای گەیاند کە جاری دیکەش لەبەری دەکاتەوە.[١٥]

ئێتنیکەکان

[دەستکاری]

پزیشکیان داوای کردووە کە ماددەی ١٥ی دەستووری ئێران بۆ ھەموو نەتەوەکان جێبەجێ بکرێت. ئەم ماددەیە دەڵێت: «زمان و ڕێنووسی فەرمی و ھاوبەشی خەڵکی ئێران فارسییە. بەڵگەنامەکان، نامەنووسییەکان، دەقە فەرمییەکان و کتێبە دەرسییەکان دەبێت بەم زمان و ڕێنووسە بێت، بەڵام بەکارھێنانی زمانە خۆماڵی و ئێتنیکییەکان لە ڕاگەیاندن و میدیا گشتییەکاندا و فێرکردنی وێژەی ئەم زمانانە لەگەڵ زمانی فارسی لە قوتابخانەکاندا ڕێگە پێدراوە». ئەو جێبەجێکردنی ماددەکەی بە ئاستەنگێک لەبەردەم بەخشینی بیانوو بە جیاخوازان و ناڕازییەکان زانیوە.[١٦] پزیشکیان ھەروەھا پاڵپشتی لە فێرکردنی زمانی ئازەربایجانی لە قوتابخانەکانی ئێراندا دەکات.[١٧]

سەردەمی سەرۆکایەتی

[دەستکاری]

یەکەم سەردانی نێونەتەوەییی پزیشکیان وەک سەرۆک کۆمار لە ئەیلوولی ٢٠٢٤ بۆ عێراق بوو ئامانجی سەردانەکە واژووکردنی ١٤ ڕێکەوتنامەبوو لەگەڵ حکومەتی عێراق .[١٨]دواتر وەک یەکەمین سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە ھەولێر و سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی کورد کۆبووەوە.[١٩][٢٠][٢١] [٢٢]

ژیانی کەسی

[دەستکاری]
پزیشکیان (دانیشتووی لای ڕاست) بە جلوبەرگی سپای پاسدارانەوە لە پەرلەمانی ئێران

ھاوسەری پزیشکیان پزیشکیی ژنان بوو.[٢٣] لە ساڵی ١٩٩٤ بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە ھاوسەرەکەی و یەکێک لە منداڵەکانی گیانیان لەدەستدا، دوای ئەوەش پزیشکیان ھەرگیز ھاوسەرگیریی نەکردەوە.[٢٤] کچەکەی بەناوی زەھرا خاوەنی بڕوانامەی ماستەری کیمیایە لە زانکۆی سەنعەتیی شەریف و پێش ھاتنە سەرکاری حکوومەتی ڕۆحانی لە کۆمپانیای پێترۆکیمیای جەم کاری دەکرد. پزیشکیان ھاندەری یانەی تۆپی پێی تراکتۆرە.[٢٥]

جگە لە زمانی فارسی بزیشکیان بە چەندین زمانی تر قسە دەکات، لەوانە کوردی و ئازەربایجانی و عەرەبی و ئینگلێزی[٢٦][٢٧][٢٨]

ڕووخساری گشتی

[دەستکاری]

سەرچاوەکان خێزانەکەی بە دوور لە پەراوێز دەزانن و خۆی لە بابەتە ئابوورییەکاندا خاوەنی پێشینەیەکی ڕوونە؛ بەڵام نەیارانی سیاسیی پزیشکیان وەک عەلیڕەزا زاکانی تۆمەتباریان کردووە کە لە کەسانی گەندەڵ بەرگری دەکات.[٢٩][٣٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «در مورد مسعود پزشکیان در ویکی تابناک بیشتر بخوانید» [Who is Masoud Pezeshkian?]. www.tabnak.ir (بە فارسی). لە 2024-06-10 ھێنراوە.
  2. ^ «افراد رد صلاحیت‌شده فقط توانستند یک نامه بنویسند». Iranian Labour News Agency. 1 March 2016. لە 2 March 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «مەسعود پزیشکیان: دەستی دۆستایەتی بۆ هەمووان درێژ دەکەین». www.rudaw.net. لە 2024-07-06 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر)
  4. ^ «Masoud Pezeshkian» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). www.bbc.com. لە 2024-07-08 ھێنراوە.
  5. ^ «Masoud Pezeshkian: The reformist now Iran's president-elect» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). youtube. لە 2024-07-08 ھێنراوە.
  6. ^ «Masoud Pezeshkian, a heart surgeon who rose to power in parliament, runs to be Iran's next president» (بە ئینگلیزی). Arab News. 2024-07-04. لە 2024-07-07 ھێنراوە.
  7. ^ Editorial (2024-06-14). «The Guardian view on Iran's presidential election: more choice, but little real hope of change». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2024-06-16 ھێنراوە.
  8. ^ «Masoud Pezeshkian: The reformist now Iran's president-elect» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). www.bbc.com. لە 2024-07-08 ھێنراوە.
  9. ^ «در مورد مسعود پزشکیان در ویکی تابناک بیشتر بخوانید». www.tabnak.ir. لە 2024-06-13 ھێنراوە.
  10. ^ «Persian Press Review». Tehran Times. 29 May 2010. لە 9 September 2010 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  11. ^ «Reformist candidate Masoud Pezeshkian shakes up Iran presidential election». www.ft.com. لە 2024-06-13 ھێنراوە.
  12. ^ «گروه‌های دوستی پارلمانی مجلس نهم». Islamic Consultative Assembly Website. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 14 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  13. ^ «ملت با قدرت از سپاه مقتدر دفاع می‌کند». www.alef.ir. 2024-06-16. لە 2024-06-16 ھێنراوە.
  14. ^ «پزشکیان: سپاه مشت محکمی به دهان یاوه‌گویی‌های آمریکا زد/ طنین شعار «مرگ بر آمریکا» در مجلس». www.alef.ir. 2024-06-16. لە 2024-06-16 ھێنراوە.
  15. ^ «پزشکیان: من باز هم لباس سپاه می‌پوشم؛ سپاه اگر نبود کشور تجزیه شده بود». اصلاحات نیوز (بە فارسی). 2024-06-16. لە 2024-06-16 ھێنراوە.
  16. ^ رادیوفردا (2018-04-25). «پزشکیان: اصل ۱۵ قانون اساسی برای همه اجرا شود». رادیو فردا (بە فارسی). لە 2024-06-16 ھێنراوە.
  17. ^ «افراد رد صلاحیت‌شده فقط توانستند یک نامه بنویسند». ایلنا. 1 March 2016. لە 2 March 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  18. ^ «چرا مسعود پزشکیان در اولین سفر خارجی به عراق رفت؟». www.aa.com.tr. لە 2024-09-17 ھێنراوە.
  19. ^ ROJNEWS، rojnews sh (2024-09-12). «مەسعوود پزیشكیان گەیشتە سلێمانی - كوردستان». کوردی - RojNews.News. لە 2024-09-15 ھێنراوە.
  20. ^ «Iran president makes 'historic' visit to Iraqi Kurdistan». France 24 (بە ئینگلیزی). 2024-09-12. لە 2024-09-15 ھێنراوە.
  21. ^ «پزیشکیان: کوردی ھەردوولا بە ھێڵێک جیاکراونەتەوە». www.rudaw.net. 2024-09-11. لە 2024-09-15 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر)
  22. ^ Corporation، Nalia. «پزیشکیان: جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق دەکەینەوە». nrttv.com. لە 2024-09-15 ھێنراوە.
  23. ^ «مقام‌های جمهوری اسلامی و همسرانشان؛ مردان نام‌دار و زنان 'بی‌نام'». BBC News فارسی (بە فارسی). لە 2024-06-13 ھێنراوە.
  24. ^ «مسعود پزشکیان»، ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی)، 2024-06-13، لە 2024-06-13 ھێنراوە
  25. ^ «پزشکیان: اکثر بازی های تراکتور را با نوه‌ام محمدحسین به استادیوم می رویم /باهم بحث می کنیم، نقدم می کند اما هیچوقت دعوا نمی کنیم - خبرآنلاین». www.khabaronline.ir. لە 2024-06-16 ھێنراوە.
  26. ^ «Who Is Masud Pezeshkian, The Surprise Front-Runner In Iran's Presidential Vote?». web.archive.org. 2024-07-06. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە 2024-09-12 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  27. ^ Wintour، Patrick (2024-07-06). «Masoud Pezeshkian: the former heart surgeon who became president of Iran». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2024-09-12 ھێنراوە.
  28. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/notfound.html. لە 2024-09-12 ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  29. ^ «دفاع تاسفبار پزشکیان از 2 نماینده مجلس متهم به فساد مالی در بازار خودرو!». رکنا (بە فارسی). 2024-06-16. لە 2024-06-16 ھێنراوە.
  30. ^ جهان، Fararu | فرارو | اخبار روز ایران و (2024-06-16). «حمله زاکانی به پزشکیان: از یک بی‌عدالتی محض دفاع می‌کرد». fa (بە فارسی). لە 2024-06-16 ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]