سەعید جەلیلی
سەعید جەلیلی سعید جلیلی | |
---|---|
سەعید جەلیلی لە ساڵی ٢٠٢١ | |
ئەندامی ئەنجومەنی دەسنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ | |
سەرۆک کۆمار | مەحموود ئەحمەدینەژاد |
دەستنیشان کراوە لەلایەن | عەلی خامنەیی |
سەرۆک | ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی محەممەدعەلی مووەحیدی کرمانی (کاتی) مەحموود ھاشمی شاھروودی سادق لاریجانی |
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ – ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣ | |
پێشینە | عەلی لاریجانی |
پاشینە | عەلی شەمخانی |
سەرۆکی دەستەی ڕێککەوتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران | |
لە پۆستدا بووە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ – ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٣ | |
سەرۆک کۆمار | مەحموود ئەحمەدینەژاد |
جێگر | عەلی باقری |
پێشینە | عەلی لاریجانی |
پاشینە | محەممەدجەواد زەریف |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | مەشھەد، ئێران | ٦ی ئەیلوولی ١٩٦٥
نەتەوە | ئێرانی |
پارتی سیاسی | سەربەخۆ |
ھاوسەر(ەکان) | فاتمە سەجادی (ھاوسەرگیری ١٩٩٣)[١] |
منداڵ(ەکان) | ١ |
نیشتەجێ | لەویزان، تاران[١] |
خوێندن لە | زانکۆی ئیمام سادق |
واژوو | |
ماڵپەڕ | drjalily |
خەڵاتەکان | |
دڵسۆزی | ئێران |
خزمەت/لق | بەسیج |
بەش | لەشکەری ٥ی نەسر |
شەڕەکان | * شەڕی کورد و ئێران (١٩٧٩–١٩٨٠)
|
سەعید جەلیلی (بە فارسی: سعید جلیلی؛ لەدایکبووی ٦ی ئەیلوولی ١٩٦٥) دیپلۆماتکار و سیاسەتوانێکی بناژۆخوازی ئێرانییە کە لە ئێستادا ئەندامی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەمە. ئەو پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٧ ھەتا ٢٠١٣، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەستەی ڕێککەوتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بووە.[٢]
ئەو پێشتر جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ئەورووپا و ئەمریکا بووە. جەلیلی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠١٣دا خۆی بەربژێر کرد کە سێیەم ھاتەوە و نەیتوانی سەربکەوێت. ئەو ھەروەھا لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢١دا خۆی بەربژێر کرد، بەڵام پێش ئەنجامەکان بە بەرژەوەندیی ئیبراھیم ڕەئیسی کشایەوە. جەلیلی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢٤دا بەشداریی کردەوە کە لە خولی دووەمدا لە مەسعوود پزیشکیان دۆڕا.[٣][٤]
جەلیلی لە شەڕی ئێران و عێراقدا بەشدار بوو و لە درێژەی گەمارۆی بەسرەدا بەشێک لە لاقی ڕاستی لەدەستدا.[٥] بەھۆیەوە ناسناوی شەھیدی زیندووی لەسەر داندرا.[٦] ئەو خاوەنی دکتۆرای زانستی سیاسییە و لە زانکۆی ئیمام سادق خەریکی وانەبێژییە.[٧] لە ساڵی ٢٠٠٩دا جەلیلی بە یەکێک لە ٥٠٠ کەسی کاریگەر لە جیھانی ئیسلامی داندرا.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «تمام اطلاعات خانوادگی کاندیداهای ریاست جمهوری یازدهم». Isna. ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤.
- ^ «Iran's presidential election heads to a runoff after reformist wins most votes». CNN. لە 2023-07-05 ھێنراوە.
- ^ «Iran election: Hardliners dominate presidential candidates». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Reformist Masoud Pezeshkian wins Iran presidential election». The Guardian. 2024-07-06. لە 2024-07-07 ھێنراوە.
- ^ «مرکز اسناد انقلاب اسلامی - تصاویر منتشر نشده از دکتر سعید جلیلی». ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Garrett Nada (١١ی حوزەیرانی ٢٠١٣). «Old War Haunts New Election». United States Institute of Peace. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «موضوع پایان نامه دکترای جلیلی چیست؟ + دانلود خلاصه - مشرق نیوز». ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «The 500 Most Influential Muslims» (PDF). Center of Muslim-Christian Understanding. 2009. لە 19 July 2013 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەعید جەلیلی تێدایە. |