پزیشکیی ژنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پزیشکیی ژنان
ئامرازێک بۆ تاقیکردنەوەی ڤاگینە، لە مۆدێلی سیستەمی زاوزێی مێینەدا

پزیشکیی ژنان یان نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون یان گینەکۆلۆژی (بە ئینگڵیزی: Gynaecology یان Gynecology)[١] یەکێکە لە بوارە تایبەتمەندەکانی پزیشکی. لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکادا بێگومان تایبەتمەندییەکی تر ھەیە بەناوی پزیشکی منداڵ کە لە کاتی دووگیانیدا گرنگی بە ژنان دەدات و یارمەتیان دەدا لە کاتی لەدایکبوون.[٢]

ھەندێ جار لەوانەیە تووشی پسپۆڕێک ببیت بە ناوی OB-Gyn کە ئۆ بی گین دەوترێت. OB-Gyn بەو مانایە دێت کە لە کوردستان بە «دکتۆری ژنان و منداڵبوون» ناسراوە. ئەو پزیشکانە ھەروەھا کار دەکەن بۆ گرنگیدان بە تەندروستی ژنان و یارمەتیدانی ژنان بە سکپڕی و منداڵبوون.

ژمارەیەک لە زاناکانی بواری منداڵان پێیان باشە تەنیا لەیەکێک لەم بوارانەدا کار بکەن و نەچنە بوارێکی ترەوە. بۆ نموونە، ژمارەیەک لە پزیشکانی ژنان دەچنە ناو کێشەکانی تەندروستی ژنان و ھیچ پەیوەندیان بە دووگیانی و منداڵبوونەوە نییە. تەنانەت ژمارەیەک لە پزیشکانی منداڵ کە تایبەتمەندن بە منداڵبوون و ژنان لەوانەیە پێیان باش بێت کە تەنیا لە گەیاندنی ئاساییدا ئامادەبن و دەستوەرنەدن بە نەشتەرگەری سیسرین.[٣]

تابۆی مێژوویی پەیوەست بە تاقیکردنەوەی سیستەمی زاوزێی مێینە، لە مێژە زانستی گینەکۆلۆژی قەدەغە کردووە. ئەم وێنەکێشانە لە ساڵی ١٨٢٢ لەلایەن جاکوس پییەر مەیگریر ڕێکارێکی «سازان» پیشان دەدات، کە تێیدا (پزیشک) لەبەردەم ژندا چۆک دەدات بەڵام ناتوانێت ئەندامی زاوزێی ببینێت. گیناکۆلۆجیای مۆدێرن چیتر پێگەیەکی ئاوا بەکار ناھێنێت.

ئەو شتەی کە دکتۆری ژنان دەیکات[دەستکاری]

دەستنیشانکردن و چارەسەری نەخۆشییەکانی ژنان وەک مانگانەی پرئازار یان سووڕی ژاناوی، نەخۆشی مانگانە، شێرپەنجەی زاوزێ، شێرپەنجەی ھێلکەدان، شێرپەنجەی درگای مناڵدان، شێرپەنجەی مھبل، نزیکی بە ئازار، کیستی ھێلکەدان، پێچاندنی ھێلکەدان، ھەوکردنی زاوزێ. لەم بوارەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. ھەروەھا دووگیانی و سەیر و کۆنتڕۆڵی و گەیاندنی ئاسایی یان سیسرین و ئاڵۆزییەکانی لەم بەشەدایە نەخۆشییەکانی وەک ئیکلامپسیا و پرێکلامپسی، سکپڕیی ئێکتۆپیک، لەبارچونی خۆڕسک، جیابوونەوەی پلاسنتا، منداڵبوونی پر زەحمەت و ھتد.[٤] لە فەرەنسا و سویسرا و زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا زۆربەی ژنانی دووگیان دەچنە نەخۆشخانەکانی زانکۆی-دەوڵتی و لە ماوەی سکپڕیدا لەلایەن مامانەکانەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت و تەنیا دوو جار لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشخانەوە سەردانیان دەکرێت. تەنیا لەحاڵەتی کێشەیەکدا لەکاتی منداڵبووندا، دکتۆری ژنان ئاگادار دەکرێتەوە.

جێندەری پزیشکەکان[دەستکاری]

پێشکەوتنی خوێندن و پرۆفیشناڵی لە بوارەکە لە دەیەی ڕابردوو وایکردووە دکتۆرە ژنەکان ژمارەیان لە پیاوەکان زیاتر بێت کە پێشووتر ژمارەی پیاوەکان زیاتر بووە.[٥] ڕاپرسییەک لەسەر ڕوانگەی بینینی ژنان لەسەر دکتۆری پیاو زۆرینەی وەڵامەکان نائاسوودەیی دەردەخەن، و زۆربەیان ھەست بە شەرمەزاری دەکەن و کەمتر دەتوانن بە کراوەیی باس لە زانیاری کەسی خۆیان بکەن یان باسی ژیانی سێکسی خۆیان بکەن، دۆزیانەوەکان توانای دکتۆرە پیاوەکان دەخەنەوە ژێر پرسیارەوە کە ئایا بتوانن گرنگی و پێداویستی بۆ نەخۆشەکان دابین بکەن یاخوود نا،[٦] لەمەشەوە، کاتێک نەخۆشەکان دکتۆرە ژنەکان ھەڵدەبژێرن [٧]وایکردووە ھەلی کاری پزیشکیی ژنان بۆ پیاوان کەمتر بێت.[٨]

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕاپۆرتەکان ئەوە دەردەخەن کەوا چوار لەسەر پێنجی ئەو قوتابیانەی کە لە ئێستادا پزیشکیی ژنان ھەڵدەبژێرن کچن.[٩] لە تورکیا، لەبەر ئەوەی نەخۆشخانەکان داوا دەکەن لەلایەن دکتۆری ژنەوە ببینرێن ئەوا لە ئێستادا ژمارەی دکتۆرە پیاوەکان کەمتر بۆتەوە[١٠]

لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆمەڵێک سکاڵای پزیشکی بەرزبۆتەوە دژی ئەو جیاکاریانەی بەرامبەر پزیشکان دەکرێن.[١١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Gynecology, Sicence Direct
  2. ^ R .Porter (1991), reviews Ornella Moscucci, The science of women: gynaecology and gender in England, 1800-1929, Cambridge History of Medicine, Cambridge University Press, 1990, 8vo, pp. x, 278 retrieved 2021-March-07
  3. ^ Gynecologists: When to visit and what to expect, Medical News Today
  4. ^ obstetrics and gynecology, Britanica
  5. ^ "From Past to Present: The Changing Demographics of Women in Medicine". 2008-02-01. Archived from the original on 2014-07-03. Retrieved 2014-06-24. ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Hall Judith A, Roter Debra L (2002-12-02). "Do patients talk differently to male and female physicians?: A meta-analytic review". Patient Education and Counseling. 48 (3): 217–224. doi:10.1016/S0738-3991(02)00174-X. PMID 12477606.
  7. ^ Schnatz, Peter F.; Murphy, Jessica L.; o'Sullivan, David M.; Sorosky, Joel I. (2007-03-15). "Patient choice: comparing criteria for selecting an obstetrician-gynaecologist based on image, gender, and professional attributes". American Journal of Obstetrics and Gynecology. 197 (5): 548.e1–548.e7. doi:10.1016/j.ajog.2007.07.025. PMID 17980206. Retrieved 2014-06-24.
  8. ^ "Career Trends for OB/GYN Physician Jobs". Archived from the original on 2014-12-17. Retrieved 2014-06-24. ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "Enhancing the Representation of Women as Senior Leaders in Obstetrics and Gynaecology" (PDF). Archived from the original (PDF) on 2014-12-17. Retrieved 2014-06-24. ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "Male Gynaecologist in Turkey: Dying profession?". 2014-05-22. Archived from the original on 2016-03-04. Retrieved 2014-06-25. ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Lewin, Tamar (2001-02-07). "Women's Health Is No Longer a Man's World". The New York Times. Retrieved 2014-07-14.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]