بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەلیڕەزا زاکانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلیڕەزا زاکانی
علیرضا زاکانی
زاکانی لە ٢٠٢١
یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران لە بواری بەڕێوەبردنی زیانە کۆمەڵایەتییەکانی تاران
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٦ی ئابی ٢٠٢٣
سەرۆک کۆمار ئیبراھیم ڕەئیسی
محەممەد موخبیر (کاتی)
٤٧ەمین شارەوانی تاران
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
پێشینە پیرووز حەناچی
سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی
لە پۆستدا بووە
٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ – ١٤ی ئابی ٢٠٢١
پێشینە کازم جەلالی
پاشینە بابەک نیگەھداری
ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی
لە پۆستدا بووە
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ – ١٤ی ئابی ٢٠٢١
هاوشانی ئەحمەد ئەمیرئابادی و موجتەبا زوننوور
ناوچەی بەربژێری قوم
زۆرینە ١٩٠،٤٢٢ (٥٩٫٠٠٪)
لە پۆستدا بووە
٢٨ی ئایاری ٢٠٠٤ – ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦
ناوچەی بەربژێری تاران، ڕەی، شێمیرانات و ئیسلامشەھر
زۆرینە ٣٢٧،٨١٨ (٢٩٫١٠٪)
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٦٦-٠٣-٠٣) ٣ی ئازاری ١٩٦٦ (تەمەن ٥٨ ساڵ)
تاران، ئێرانی پەھلەوی
نەتەوە ئێرانی
پارتی سیاسی کۆمەڵەی ڕێکەوتووانی شۆڕشی ئیسلامی[١]
لایەنگیری سیاسی
تر
بەرەی یەکگرتووی بناژۆخوازان
ھاوسەر(ەکان) مەعسوومە پاکەتچی
منداڵ(ەکان) ٣
خوێندن لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران
واژوو
ماڵپەڕ وێبگەی فەرمی
خەڵاتەکان
دڵسۆزی سپای پاسداران
خزمەت/لق بەسیج
ساڵانی خزمەت ١٩٧٩–٢٠٠٤
بەش لەشکەری ٢٧ی محەممەد ڕەسووڵەڵڵا[١]
شەڕەکان شەڕی ئێران و عێراق  (بریندار)

عەلیڕەزا زاکانی (بە فارسی: علیرضا زاکانی‎؛ لەدایکبووی ٣ی ئازاری ١٩٦٦) سیاسەتوانێکی بناژۆخوازی ئێرانییە کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە وەک سەرۆکی شارەوانیی تاران کار دەکات. ئەو ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێرانە لە بواری بەڕێوەبردنی زیانە کۆمەڵایەتییەکانی تاران. زاکانی لە ساڵی ٢٠٠٤ ھەتا ٢٠١٦ و لە ٢٠٢٠ ھەتا ٢٠٢١، ئەندامی پەرلەمانی ئێران بووە. ھەروەھا خاوەنی ماڵپەڕی جەھان نیوز و ھەفتەنامەی پەنجەرەیە.[٢]

زاکانی لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٧ خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار بەربژێر کرد، بەڵام ھەردوو جاران لەلایەن ئەنجومەنی پارێزەرانەوە بێبەش کرا. لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢١ خۆی بەربژێر کرد، بەڵام دواتر لە بەرژەوەندیی ئیبراھیم ڕەئیسی کشایەوە.

ژیاننامە[دەستکاری]

عەلیڕەزا زاکانی لە ٣ی ئازاری ١٩٦٦ لە گەڕەکی مەیدانی خۆراسانی تاران لەدایک بوو و تەمەنی منداڵی و ھەرزەکاریی خۆی لە ھەمان گەڕەکدا بەسەر برد.[٣][٤] باپیرەی زاکانی (باوکی دایکی) بەڕەچەڵەک خەڵکی کاشان و دانیشتووی شاری تەورێز لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بوو. باوباپیرانی لای باوکیشی لە گوندەکانی باکووری تاران نیشتەجێ بوون. باوکی بەناوی حوسێن زاکانی یەکێک لە پاڵەوانەکانی تاران و ناوچەی ڕەی بوو، کە بۆ ماوەی ٢٨ ساڵان بەرپرسیاری بەڕێوەچوونی ساڵیادی غوڵامڕەزا تەختی بوو.[٥]

پەرلەمان[دەستکاری]

ئەو لە ساڵی ٢٠٠٤ ھەتا ٢٠١٦، یەکێک لە نوێنەرانی تاران لە پەرلەمان بوو. زاکانی لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە لە قۆناغی یازدەیەمی ئەنجومەنی ڕاوێژی ئیسلامی (پەرلەمانی ئێران) وەک یەکێک لە نوێنەرانی شاری قوم ھەڵبژێردرا، دواتر لە ئابی ٢٠٢١ لە پۆستەکەی کشایەوە. هەروەها وەک سەرۆکی لیژنەی تایبەتی بەدواداچوون بۆ پلانی ھەمەلایەنەی ھەنگاوی ھاوبەش کاری کردووە.[٦]

کێشەکان[دەستکاری]

عەلیڕەزا زاکانی و محەممەدساڵح مەفتاح

دوای سێ ڕۆژان لە دانانی زاکانی بە سەرۆکی شارەوانیی تاران، محەممەدساڵح مەفتاح بە دروستکردنی کەمپینێک لەژێر ناوی «داواکاریی ھەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دانانی سەرۆکی شارەوانیی تاران» سکاڵای تۆمار کرد و داوای لە وەزیری ناوخۆی ئێران کرد کە ئەم بڕیارە ھەڵبوەشێنێتەوە.[٧][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Donovan, Marie; Melvin, Ryan; Pendleton, Caitlin (2 July 2017), "Iranian President and Parliament at Odds Over Nuke Deal", Newsweek, American Enterprise Institute, retrieved 2 July 2017
  2. ^ "The Quintessential Conservative", Iranian Diplomacy, 11 January 2014, retrieved 2 July 2017
  3. ^ "بیوگرافی 7 نامزد تایید صلاحیت شده انتخابات ریاست جمهوری | خبرگزاری فارس". farsnews.ir. Retrieved 2021-07-27.
  4. ^ "نگاهی به زندگینامه و فعالیت‌های زاکانی". ایسنا (بە فارسی). 2021-05-29. Retrieved 2021-07-27.
  5. ^ The complete biography and records of Dr. Alireza Zakani were published jahannews.com Retrieved 15 July 2021
  6. ^ Biography of Ali Reza Zakani Retrieved 9 April 2022
  7. ^ فردا, رادیو (26 September 2021). "شکایت از وزیر کشور به دلیل انتصاب "غیرقانونی" شهردار تهران". رادیو فردا (بە فارسی). Retrieved 2022-06-30.
  8. ^ "وزیر کشور ایران احتمال برکناری شهردار تهران را رد کرد". BBC News فارسی (بە فارسی). Retrieved 2022-06-30.