نەشتەرگەریی دڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
دوو نەشتەرگەری دڵ لە کاتی نەشتەرگەری

نەشتەرگەری دڵ (بە ئینگلیزی: Cardiac surgery یان cardiovascular surgery) شێوازێک لە زانستی نەشتەرگەرییە کە پزیشکەکان بۆ دەرمانی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرە گەورەکانی دڵ و لەش بە کاری دەھێنن. نەشتەرگەری دڵ بۆ نەخۆشییەکانی دڵ کە پێش لەدایکبوون دروستبوونە و ھەر وەھا لە ناو بردنی کێشەکانی درگاکانی دڵ وەک ئائۆرت بە کار دێت. ھەر وەھا پەیوەندی دڵ یەکێک لە نەشتەرگەرییە ھەرە گرینگەکانی دڵە. نەشتەرگەری دڵ لە ڕێگەی بڕین و ئاوەڵە کردنی ناوەراستی سینگ ئەنجام ئەدرێ کە خۆی دواتر کێشەی فراوان بۆ نەخوشەکە دروست ئەکا.

ھەموو ساڵێک نزیک بە ١ تا ١/٢٥ ملیۆن نەشتەرگەری گەوەرساڵان لە دونیادا ئەنجام ئەدرێ کە زۆربەیان نەشتەرگەری دڵ لە جۆری CABG و لە ڕێگەی on-pump ئەنجام دەوێت. لەو ڕەوشەدا بە یارمەتی دەوا دڵ لە لێدان دەکەوێت و ئیشی سووڕانەوەی خوێن بە دەزگایێک تایبەت کە بە ئائۆرت ئەبەسترێتۆ، ئەنجام ئەدرێت و لە دوای نەشتەرگەرییکە دەمارەکان جارێکی دیکە بە یەکتر دەبەسترێتەوە و دڵ دووبارە بە یارمەتی دەوا دەس بە لێدان دەکاتەوە. سێ تا چوار ڕۆژ لە دوای نەشتەرگەرییکە نەخۆشەکە توانای ھەڵسان لە بان تەختی نەخۆشخانەی دەبێ. یەک حەوتە تا دە ڕۆژی دواتر دەتوانی لە نەخۆشخانە بڕوات بۆ ماڵ. ڕەوشی دیکەی نەشتەرگەری دڵ بە ڕەوشی off-pump ناو دەبرێت.

نەشتەرگەری دڵی ئاوەڵە[دەستکاری]

یەکێکە لە ڕێگەکانی دەرمانی خوێنبەرە تەنگەکان یان خوێنبەرە بەسریاوەکان. لەم نەشتەرگەرییەدا دەمار لە حێگەکانی دیکەی لەش ھەڵ دەگیریێت و بە دەمارە بەسریاوەکاندا پەیوەند دەدرێ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]