سەڵاحەدین بەھائەدین
سەڵاحەدین بەهائەدین | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٠ |
نیشتەجێی | سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | دەرچووی دار المعلمین |
پیشە | ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان |
تەلەڤیزیۆن | سپێدە |
حیزبی سیاسی | یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان |
ئایین | ئیسلام، سوننە |
مناڵ(ەکان) | ئەیوب |
وێبگە | http://www.yakgrtw.net/ar |
سەڵاحەدین محەممەد بەھائەدین سادق (عەرەبی: صلاح الدين محمد بهاء الدين)[١] سیاسی و نوسەرێکی کوردە، لە دایک بووی ١/٧/١٩٥٠ ی شارۆچکەی تەوێڵەیە، لە نزیک شاری ھەڵەبجە، دەرچوی (دار المعلمین) ی ساڵی ١٩٦٨ و ١٩٦٩، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی حوکمی عێراقیە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٤، وە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە.[٢][٣][٤]
پیشە
[دەستکاری]- لە ساڵەکانی ١٩٧١ بۆ ١٩٨١ کاری مامۆستایی ئەنجام داوە، تا ئەو کاتەی کە لەلایەن ڕژێمەوە فرمانی گرتنی بۆ دەرکرا و دوورخرایەوە لە کارەکەی دوای ئەوەی کە نەچوو بۆ سەربازی زۆرە ملێ لە ساڵی ١٩٨١ دا و بەهۆی داواکرانی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە عێراقی بەجێھێشت و زیاتر لە ١٠ ساڵی دور لە عێراق لە وڵاتەکانی ئێران و تورکیا و وڵاتانی کەنداو بەسەر بردووە پاشتریش گەرایەوە بۆ کوردستان و لە ساتی ڕابەڕینە گەورەکەی خەڵکی کوردستاندا بەشدار بووە و ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە.
- بەشدار بوو لە پێکھێنانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ڕاگەیاندنی لە ٦ی شوباتی ١٩٩٤ دا، و دواتر لە کۆنگرەی یەکەمی دا بە ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردرا و دواتریش لە کۆنگرەکانی دووەم و سێھەم و چوارەم و پێنجەم دا بە ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردرایەوە.
- لە پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس دیاری کرا بە ئەندامی ئەنجومەنی حوکمی عێراقی کە لە ٢٥ کەسایەتی عێراقی پێکھێنرابوو کە ٥ لەوان کورد بوون.
- ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی بووە.
کۆنگرەی شەشەم و حەفتەم
[دەستکاری]لەکۆنگرەی شەشەمی حیزبی یەکگرتوو ئەمینداری پێنج کۆنگرەی ڕابردوو سەڵاحەدین محەممەد بەھائەدین لەسەر داوای خۆی خۆی نەپاڵاوت بۆ پۆستی ئەمیندارییەتی یەکگرتوو، ئەمەش تا ئێستا لە مێژوویی ھیچ لایەنێک و حیزبێکی کوردی باشوور نەبووە کە سەرۆکی حیزب لەسەر داوای خۆی واز لە پۆستەکەی بھێنێت، لە ڕێکەوتی ٢ی ئایاری ساڵی ٢٠١٢ ھەڵبژاردن بۆ ئەمیندارییەتی حیزب کرا و محەممەد فەرەج بە ئەمیندارییەتی ھەڵبژێردرا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی شەشەم. لەکۆنگرەی حەفتەمدا لەڕۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ دووبارە خۆی ھەڵبژاردەوە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و سەرەنجام بەبەدەستھێنانی سەدا حەفتا و پێنجی (٧٥٪) دەنگەکانی کۆنگرە دووبارە ھەڵبژێردرایەوە وەک ئەمینداری گشتی یەکگرتوو.[٥][٦][٧]
نوسین و کاری فیکری
[دەستکاری]سەڵاحەدین بەهائەدین گرنگیێکی زۆری داوە بە ھونەر و ئەدەب و ڕۆشنبیری هزری و بانگخوازی، چەندین کۆبونەوە و کۆڕ و بڵاو کراوە و نوسینی لەم بوارانەدا هەیە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.[٨]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوە دەرەکیەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «صلاح الدين محمد بهاء الدين». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2512202114. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «سەڵاحەدین بەهائەدین هۆشداری دهدات». www.xendan.org. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ presidency.gov.krd https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-congratulates-the-kurdistan-islamic-union/. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین بەهائەدین دەكات». www.aa.com.tr. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «سەڵاحەدین بەهائەدین: هەندێك لایەن دژی لیستی هاوبەشی کوردستانی بوون».
- ^ «سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین: هەڵبژاردن ڕێگای ئەو ئاواتانەیە کەهاوڵاتیان هەیانە». VOA (بە کوردی). لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «سەڵاحەدین بەهائەدین: با بە وەڵامی كرداری پێشوازیی گەرم لهو دهستپێشخهرییه بكەین». www.kdp.info. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.