جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتی خانەخوێ | ئەڵمانیا |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٩ـی حوزەیران - ٩ـی تەممووز |
ژمارەی بەشداربووان | ٣٢ (لە ٦ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ١٢ (لە ١٢ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ئیتاڵیا (جاری چوارەم) |
پلەی دووەم | فەڕەنسا |
پلەی سێیەم | ئەڵمانیا |
پلەی چوارەم | پورتوگال |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٦٤ |
باشترین گۆڵکەر(ان) | میرۆسلاڤ کڵۆزە - ٥ گۆڵ |
باشترین یاریکەر | زەینەدین زێدان |
٢٠٠٢ → ٢٠١٠ ← |
جامی جیھانیی فیفا - ٢٠٠٦ ھەژدەیەمین پاڵەوانیەتی بوو لە جامی جیھانیی فیفا کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو ، لە تەممووزی ٢٠٠٠ مافی خاوەندارێتی جامی جیھانی ٢٠٠٦ـی پێ بەخشرا. بۆ جاری دووەم بوو کە وڵاتی ئەڵمانیا ببێتە میواندار ، وە جاری دەیەم بوو لە ئەوروپا بەڕێوەبچێت. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە لە ٩ی حوزەیران تا ٩ی تەممووزی ٢٠٠٦ بوو ، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکرد ، تێیدا ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووە پاڵەوان دوای یەکسانبوون بەئەنجامی ١ - ١ و پەنا بردنە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان ( بە لێدانی سزا ٥ - ٣) بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤ یاری ١٤٧ جار گۆڵ ھەژێنرا وە یاریزانی پێشووی بەڕەگەز ئەڵمانی میرۆسلاڤ کڵۆزە بەتۆمارکردنی پێنج گۆڵ بوو بە گۆڵکاری خوولەکە وە ھەروەھا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا زینەدین زیدان بوو بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکە.
جامی جیھانیی ٢٠٠٦ یەکێک بوو لە پڕ بینەرترین مۆندیالەکان لە شاشەکانی تەلەڤزیۆن ، کە ٢٦٫٢٩ ملیار جار سەیرکراوە، و تەنھا یاری کۆتایی ٧١٥٫١ ملیۆن بینەری ھەبوو.
دیاری کردنی خانەخوێ
[دەستکاری]دەنگدان بۆ دیاریکردنی وڵاتی خانەخوێی جامی جیھانی ٢٠٠٦ لە تەممووزی ساڵی ٢٠٠٠ ئەنجامدرا لە شاری زوریخ لە سویسرا.
بەڕازیل سی ڕۆژ بەر لە کیبڕکیکە کشایەوە. دواتر ھەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ئەفریقای باشوور، ئینگلتەرا، و مەغریب کێبڕکێکیان لەسەر بە دەستھێنانی مافی میوانداری جامی جیھانی ٢٠٠٦ دەکرد.
کێبڕکێکە بە سێ خول بەڕێوە چوو، لە ھەر خوولێکدا کەمترین دەنگ دەکرایە دەرەوە.
لە کۆتا خولدا، ئەڵمانیا سەرکەوت بەسەر ئەفریقای باشووردا و مافی میوانداری جامی جیھانی ٢٠٠٦ـی وەرگرت.
ئەنجامی دەنگدان | |||
---|---|---|---|
وڵاتەکان | خولی یەکەم | خولی دووەم | خوولی سێیەم |
ئەڵمانیا | ١٠ | ١١ | ١٢ |
ئەفریقای باشوور | ٦ | ١١ | ١١ |
ئینگلتەرا | ٥ | ٢ | - |
مەغریب | ٣ | - | - |
بەشداربووان
[دەستکاری]پلەکانی پاڵەوانێتییەکە
[دەستکاری]پلەی یەکەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا
پلەی دووەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا
پلەی سێیەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا
پلەی چوارەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال
ناوی ھەڵبژاردە | پلەکەی لە جامی جیھانی ٢٠٠٦ |
---|---|
ئیتاڵیا | یەکەم (پاڵەوان) |
فەڕەنسا | دووەم |
ئەڵمانیا | سێیەم |
پورتوگال | چوارەم |
گۆڵکارانی جامی جیھانیی ٢٠٠٦
[دەستکاری]ڕ=ڕیزبەند
ن. ی=ناوی یاریزان
ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە
ژ. گ=ژمارەی گۆڵ
ڕ | ن. ی | ن. ھـ | ژ. گ |
---|---|---|---|
١ | میرۆسلاڤ کلۆزە | ئەڵمانیا | ٥ |
٢ | ھێنریک کریسپۆ | ئەرژەنتین | ٣ |
٣ | لوکاس پۆدۆلسکی | ئەڵمانیا | ٣ |
٤ | زەیندەین زێدان | فەڕەنسا | ٣ |
٥ | داڤید ڤییا | ئیسپانیا | ٣ |
خەڵاتەکان
[دەستکاری]- میرۆسلاڤ کلۆزە خەڵاتی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
- زەیندەین زێدان خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەونێتییەکەی پێ بەخشرا.
- جیانلوجی بوفۆن خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
- لوکاس پۆدۆلسکی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
- ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەرازیل خەڵاتی یاری خاوێنیان پێ بەخشرا.
خەڵاتی گۆڵکار | باشترین یاریزان | باشترین گۆڵپارێز | باشترین یاریزانی لاو | یاری خاوێن |
---|---|---|---|---|
میرۆسلاڤ کلۆزە | زەینەدین زێدان | جیانلوجی بوفۆن | لوکاس پۆدۆلسکی | ئیسپانیا |
تۆپی جامی جیھانی ٢٠٠٦
[دەستکاری]تیمگەیست ناوی ئەو تۆپە بوو کە لە جامی جیھانی ٢٠٠٦ بەکارھات، کە لە لایەن کۆمپانیای ئەدیداسەوە درووست کرابوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای ئینگلیزی
- وێبگەی فەرمی فیفا ١٧ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ تێدایە. |