جامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
←‏جامی ئێستا: زیاد کردنی بچووک
ھێڵی ٣٥: ھێڵی ٣٥:
[[پەڕگە:Franz Beckenbauer Levantando La Copa Del Mundo.jpg|وێنۆک|بەرزکردنەوەی جامی جیھانی فیفای ١٩٧٤ لەلایەن [[فرانتس بێکنباوەر]] یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا]]
[[پەڕگە:Franz Beckenbauer Levantando La Copa Del Mundo.jpg|وێنۆک|بەرزکردنەوەی جامی جیھانی فیفای ١٩٧٤ لەلایەن [[فرانتس بێکنباوەر]] یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا]]
[[پەڕگە:France champion of the Football World Cup Russia 2018.jpg|وێنۆک|ئاھەنگی یاریزانانی فەرەنسا بەبۆنەی بەدەستھێنانی نازناوی جامی جیھانی ٢٠١٨ بۆ دووەم جار لە مێژووی ھەڵبژاردەکەیان]]
[[پەڕگە:France champion of the Football World Cup Russia 2018.jpg|وێنۆک|ئاھەنگی یاریزانانی فەرەنسا بەبۆنەی بەدەستھێنانی نازناوی جامی جیھانی ٢٠١٨ بۆ دووەم جار لە مێژووی ھەڵبژاردەکەیان]]
لە دوای [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٠|١٩٧٠]]ـەوە یەکێتی تۆپی پێی فیفا جامێکی نوێیان دروست کرد و ناویان نا (جامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانی فیفا)،<ref>{{Cite web|date=2011-06-15|title=FIFA.com - Trophy|url=https://web.archive.org/web/20110615085459/http://www.fifa.com/aboutfifa/marketing/marketing/fifaassets/trophy.html|access-date=2021-09-11|website=web.archive.org}}</ref> کە ٧ دیزایینەری شارەزای ئەوکات ٥٣ جۆر جامیان دروست کرد، دواجار دیزایینی (سیلڤیۆ ڤارانیگا) ـی [[ئیتالیا|ئیتاڵیایی]] ھەڵبژێردرا، ئەو جامە بە ڕێژەی %٧٥ بە زێڕ عەیارە ١٨ ڕووپۆشکراوە و بەرزییەکەی ٣٦ سانتیمە و کێشی ٦ کیلۆ و ١٧٥ گرام بوو، لەو کاتەوە (لە ١٩٧٤) تا ئێستا ھیچ جامێکی تازە دروست نەکراوە،<ref>{{Cite web|date=2017-12-16|title=Chemistry of the World Cup Trophy - Periodic Table of Videos - YouTube|url=https://web.archive.org/web/20171216013905/https://www.youtube.com/watch?v=GuCgElVlZhk|access-date=2021-09-11|website=web.archive.org}}</ref> کۆپییە ڕاستەقینەکەی لەلایەن فیفاوە پارێزراوە لە یاریی کۆتایی دەدرێت بەو ھەڵبژاردەیەی دەبێتە پاڵاوان دواتر لێی وەردەگیرێتەوە و کۆپییەکی دیکە لە جامەکە وەردەگرێت. ھەر ھەڵبژاردەیەک جامەکەی بردەوە، ناوی ئەو ھەڵبژاردەیەی لە خوارەوەی جامەکە دەنەخشێندرێت و دەیدرێتێ تا ئەو کاتەی پاڵەوانێکی تازە دیاری دەکرێت، کە ھەڵبژاردەیەکی دیکە بووە پاڵەوانی جامەکە، ئەو جامە دەدرێتە ئەو ھەڵبژاردەیە و جامێکی ھاوشێوە و بەرگپۆشکراو بە زێڕ دەدرێتە ھەڵبژاردەی پاڵەوانی پێشوو، بەو شێوەیە زنجیرەکە بەردەوام دەبێت. ئەو جامە ناگۆڕێت تا ئەو کاتەی ئەو شوێنە تایبەتەی بۆ نەخشاندنی ناوی ھەڵبژاردەکان لە جامەکەدا بۆشایی تێدا بمێنێت، کە ئەوەیش لە ٢٠٣٨ـدا تەواو دەبێت.<ref>{{Cite web|date=2018-06-14|title=BBC SPORT {{!}} Photo Galleries {{!}} Photos of the Day {{!}} Saturday's photos of the day|url=https://web.archive.org/web/20180614174357/http://news.bbc.co.uk/sport2/hi/photo_galleries/photos_of_the_day/4767931.stm|access-date=2021-09-11|website=web.archive.org}}</ref><ref>{{Cite web|date=2014-03-25|title=Wayback Machine|url=https://web.archive.org/web/20140325020211/http://www.fifa.com/mm/document/fifafacts/mencompwc/51/97/89/100thingsyouneedtoknowaboutthefifaworldcup.pdf|access-date=2021-09-11|website=web.archive.org}}</ref>
لە دوای [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٠|١٩٧٠]]ـەوە یەکێتی تۆپی پێی فیفا جامێکی نوێیان دروست کرد و ناویان نا (جامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانی فیفا)،<ref>{{Cite web|date=2011-06-15|title=FIFA.com - Trophy|url=https://web.archive.org/web/20110615085459/http://www.fifa.com/aboutfifa/marketing/marketing/fifaassets/trophy.html|access-date=2021-09-11|website=web.archive.org}}</ref> کە ٧ دیزایینەری شارەزای ئەوکات ٥٣ جۆر جامیان دروست کرد، دواجار دیزایینی (سیلڤیۆ ڤارانیگا) ـی [[ئیتالیا|ئیتاڵیایی]] ھەڵبژێردرا، ئەو جامە بە ڕێژەی %٧٥ بە زێڕ عەیارە ١٨ ڕووپۆشکراوە و بەرزییەکەی ٣٦ سانتیمە و کێشی ٦ کیلۆ و ١٧٥ گرام بوو، لەو کاتەوە (لە ١٩٧٤) تا ئێستا ھیچ جامێکی تازە دروست نەکراوە،<ref>{{Cite web|date=2017-12-16|title=Chemistry of the World Cup Trophy - Periodic Table of Videos - YouTube|url=https://web.archive.org/web/20171216013905/https://www.youtube.com/watch?v=GuCgElVlZhk|access-date=2021-09-11|website=web.archive.org}}</ref> کۆپییە ڕاستەقینەکەی لەلایەن فیفاوە پارێزراوە لە یاریی کۆتایی دەدرێت بەو ھەڵبژاردەیەی دەبێتە پاڵاوان دواتر لێی وەردەگیرێتەوە و کۆپییەکی دیکە لە جامەکە وەردەگرێت. ھەر ھەڵبژاردەیەک جامەکەی بردەوە، ناوی ئەو ھەڵبژاردەیەی لە خوارەوەی جامەکە دەنەخشێندرێت و دەیدرێتێ تا ئەو کاتەی پاڵەوانێکی تازە دیاری دەکرێت، کە ھەڵبژاردەیەکی دیکە بووە پاڵەوانی جامەکە، ئەو جامە دەدرێتە ئەو ھەڵبژاردەیە و جامێکی ھاوشێوە و بەرگپۆشکراو بە زێڕ دەدرێتە ھەڵبژاردەی پاڵەوانی پێشوو، بەو شێوەیە زنجیرەکە بەردەوام دەبێت. ئەو جامە ناگۆڕێت تا ئەو کاتەی ئەو شوێنە تایبەتەی بۆ نەخشاندنی ناوی ھەڵبژاردەکان لە جامەکەدا بۆشایی تێدا بمێنێت، کە ئەوەیش لە ٢٠٣٨ـدا تەواو دەبێت.<ref>{{Cite web|date=2018-06-14|title=BBC SPORT {{!}} Photo Galleries {{!}} Photos of the Day {{!}} Saturday's photos of the day|url=https://web.archive.org/web/20180614174357/http://news.bbc.co.uk/sport2/hi/photo_galleries/photos_of_the_day/4767931.stm|access-date=2021-09-11|website=web.archive.org}}</ref><ref>{{Cite web|date=2014-03-25|title=Wayback Machine|url=https://web.archive.org/web/20140325020211/http://www.fifa.com/mm/document/fifafacts/mencompwc/51/97/89/100thingsyouneedtoknowaboutthefifaworldcup.pdf|access-date=2021-09-11|website=web.archive.org}}</ref>شێوەی دوو مرۆڤ لەکاتی خۆشحاڵی و بەرزکردنەوەی دوودەستی لەجامەکە نەخشێنراوە لە ناوەڕراستیدا تۆپێکی ھاوشێوەی گۆی زەوی دروست کراوە .


[[فرانتس بێکنباوەر]] یەکەم ھەڵگری جامی نوێ فیفا بوو لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٤|١٩٧٤]] دوای ئەوەی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیان لە یاری کۆتایی نازناوەکەی بەدەست ھێنا، دوای ئەو کاپیتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین|ئەرژەنتین]] [[دانیاڵ پاساڕێڵە]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٨|١٩٧٨]]، دواتر کاپتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا|ئیتالیا]] [[دینو زۆف]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٢|١٩٨٢]]، و کاپیتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین|ئەرژەنتین]] [[دیێگۆ مارادۆنا]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦|١٩٨٦]]، و دواتر کاپتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا|ئەڵمانیا]] [[لۆتەر ماتیۆس]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠|١٩٩٠]]، و کاپتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل|بەڕازیل]] [[کارلۆس دۆنگا]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤|١٩٩٤]]، و کاپتنی فەڕەنسا [[دیدی دیشاپ]] لە ساڵی ١٩٩٨، و کاپتنی بەڕازیل [[کافۆ]] لە ساڵی ٢٠٠٢، و کاپتنی ئیتالیا [[فابیۆ کەنەڤارۆ]] لە ساڵی ٢٠٠٦، و کاپتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا|ئیسپانیا]] [[ئیکەر کاسیاس]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠|٢٠١٠]]، و کاپتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا|ئەڵمانیا]] [[فیلیپ لام]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤|٢٠١٤]]، و لە کۆتایدا کاپتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا|فەڕەنسا]] [[ھۆگۆ لۆریێس]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨|٢٠١٨]] جامەکەیان بەرزکردەوە.<ref>{{Cite web|title=FIFA Men's World Cup History: World Cup Winners, Hosts, Stats|url=https://www.foxsports.com/soccer/fifa-world-cup/history|access-date=2021-09-11|website=www.foxsports.com|language=en-US}}</ref><ref>{{Cite web|title=FIFA World Cup history: Past winners, runners-up, leading goalscorers and Golden Ball recipients|url=https://www.theroar.com.au/fifa-world-cup/world-cup-history/|access-date=2021-09-11|website=The Roar|language=en-US}}</ref>
[[فرانتس بێکنباوەر]] یەکەم ھەڵگری جامی نوێ فیفا بوو لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٤|١٩٧٤]] دوای ئەوەی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیان لە یاری کۆتایی نازناوەکەی بەدەست ھێنا، دوای ئەو کاپیتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین|ئەرژەنتین]] [[دانیاڵ پاساڕێڵە]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٨|١٩٧٨]]، دواتر کاپتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا|ئیتالیا]] [[دینو زۆف]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٢|١٩٨٢]]، و کاپیتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین|ئەرژەنتین]] [[دیێگۆ مارادۆنا]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦|١٩٨٦]]، و دواتر کاپتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا|ئەڵمانیا]] [[لۆتەر ماتیۆس]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠|١٩٩٠]]، و کاپتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل|بەڕازیل]] [[کارلۆس دۆنگا]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤|١٩٩٤]]، و کاپتنی فەڕەنسا [[دیدی دیشاپ]] لە ساڵی ١٩٩٨، و کاپتنی بەڕازیل [[کافۆ]] لە ساڵی ٢٠٠٢، و کاپتنی ئیتالیا [[فابیۆ کەنەڤارۆ]] لە ساڵی ٢٠٠٦، و کاپتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا|ئیسپانیا]] [[ئیکەر کاسیاس]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠|٢٠١٠]]، و کاپتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا|ئەڵمانیا]] [[فیلیپ لام]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤|٢٠١٤]]، و لە کۆتایدا کاپتنی [[ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا|فەڕەنسا]] [[ھۆگۆ لۆریێس]] لە ساڵی [[جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨|٢٠١٨]] جامەکەیان بەرزکردەوە.<ref>{{Cite web|title=FIFA Men's World Cup History: World Cup Winners, Hosts, Stats|url=https://www.foxsports.com/soccer/fifa-world-cup/history|access-date=2021-09-11|website=www.foxsports.com|language=en-US}}</ref><ref>{{Cite web|title=FIFA World Cup history: Past winners, runners-up, leading goalscorers and Golden Ball recipients|url=https://www.theroar.com.au/fifa-world-cup/world-cup-history/|access-date=2021-09-11|website=The Roar|language=en-US}}</ref>

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٥٩، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

ئەستێرەی وتاری باش
ئەستێرەی وتاری باش
ئەم وتارە لە ئێستادا کاندید کراوە تا ببێت بە وتارێکی باش، یەکێکە لەو وتارانەی کە لەگەڵ سیاسەتە فەرمییەکانی وتاری باش دەگونجێت و پابەندە بە یاساکانییەوە. سەیری پڕۆسەی پاڵاوتنەکە بکە و ڕای خۆت بڵێ لەم پەڕەیە.
ڕێکەوتی پاڵاوتن: ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
جامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفا
بە ئینگلیزی: FIFA World Cup Trophy
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٠
بابەتی لاوەکیجامی جیھانیی فیفا
وەرزشتۆپی پێ
Conferred byفیفا
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤
وێبگەhttp://www.fifa.com/aboutfifa/organisation/marketing/brand/trophy.html

جامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفا، جامێکی زێرینە و خەڵاتی براوەی پاڵەوانییەتییەکەیە، تا ئێستا دوو جۆری لێ بەرھەم ھێنراوە، جامی ژۆل ڕیمێی لە ١٩٣٠ تا ١٩٧٠ و جامی جیھانی لە ١٩٧٠ تا ئێستا. یەکەم جام ناوی (جامی سەرکەوتن) بوو بەڵام دواتر وەک ڕیزلێنانێک لە سەرۆکی پێشووی فیفا ناوەکەی گۆرا بۆ جامی ژۆل ڕیمێنت کە خاوەنی بیرۆکەی جێبەجێکردنی پاڵەوانییەتییەکە بوو. بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٠ بەڕازیل نازناوەکە بۆ جاری سێیەم بەدەست دەھێنێت ، جامەکەی بۆ ھەمیشە پێشکەش کرا و بووە موڵکی خۆیان. بۆیە فیفا بیری لە دروستکردنی جامێکی نوێ کردەوە. لە ساڵی ١٩٧٤ ئەو جامەی ئێستا ھەیە دروست کرا. بەڵام ئەو جامەی کە پێشکەشی بەڕازیل کرا لە ١٩٨٣دا دزرا و تا ئێستایش نەدۆزراوەتەوە، وابیردەکرێتەوە ئەم جامە لەلایەن دزەکانەوە توانرابێتەوە و لە ناوبرابێت. ھەڵبژاردەی بەڕازیل، زۆرترین جار نازناوەکەی بەدەست ھێناوە لە سالەکانی: ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٠٢. ھەروەھا ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە ساڵەکانی: ١٩٣٤، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦. لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ساڵەکانی :١٩٥٤، ١٩٧٤، ١٩٩٠، ٢٠١٤ چوارجار نازناوەکەیان بەدەست ھێناوە. جگە لە چەند ھەڵبژاردەیەکی دیکەش. دوایین پاڵەوانییەتیش لە ڕووسیا بوو کە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بوو بە پاڵەوان.[١]

بیرۆکەی پاڵەوانییەتییەکە

وێنەی ژۆل ڕیمێنت سەرۆکی فیفا بۆ سێ خولی لەسەر یەک، خاوەنی زیندووکردنەوە و جێبەجێکردنی بیرۆکەی جامی جیھانی

بیرۆکەی ئەنجامدانی پاڵاوانێتی جامی جیھانی فیفا دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی جیھان لە ساڵی ١٩٠٤ بەشداری ٧ وڵات کە ھەریەکە لە: سویسرا، بەلجیکا، دانیمارک، فەڕەنسا، ھۆڵەندا، ئیسپانیا و سوێد بوون. لەو کۆبوونەوەیە گفتوگۆی لەسەرکرا،[٢] پاش ئەوەی یاری تۆپی پی لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدە و سەرتاکانی سەدەی بیستەم ھاندەرێکی زۆری لە خۆی کۆکردەوە و بووە ھۆکار بۆ ئەوەی ئەو یارییە بە شێوەیەکی فەرمی بچێتە ناو نێو پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠ـەوە، بەڵام زیاتر یارییەکی نماییشسازی بوو، نەک ڕکابەری. بەڵام کاتێکی زۆری ویست تا ئەوەی ڕێکەوتنی لەسەر بکرێت بەھۆی ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی لە بەردەمیاندا بوو. بە تایبەت ڕازینەبوونی لیژنەی ئۆڵۆمپیاتی جیھانی، بەھۆی ترسیان لە دانانی کاریگەری لەسەر یارییەکانی ئۆڵمپیاد و کۆنتڕۆڵکردنی یارییە بەناوبانگەکان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیھانییەوە. جارێکی دیکە لە ساڵَی ١٩٢١ بیرۆکەی ئەنجامدانی پالاوانێتی جامی جیھانی فیفا لەلایەن پارێزەری فەرەنسی ژۆل ڕیمێی یان جوولی ڕیمی باسکرایەوە، کەدواتربووە سەرۆکی فیفا ھەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی ئەم پالاوانێتییە ئەنجام بدرێت، دواجار دوای حەوت ساڵ لە سەرۆکایەتی فیفا لە کۆبوونەوەیەکی مێژوویدا لە ٢٥ی ئایاری ١٩٢٨ ڕەزامەندی لەسەر ئەنجامدامی ئەم پاڵەوانێتییە درا.[٣]شەش ولات داوای مافی میوانداریکردنی یەکەم جامی جیھانیان کرد، لەناویاندا داواکاری ولاتی ئۆروگوای پالاوانی دوو خولی ئۆڵمپیاد پەسەندکرا، ئاسانکاری بۆ ھەڵبژاردە بەشداربووەکان کرد، و فیفا خەرجی ھاتوچۆی ھەڵبژاردەکان لە ئەستۆ گرت.[٤] دووساڵ پێش ئەنجامدانی پالاوانێتییەکە ڕێنمایی بڵاوکرایەوە کە دەبێت خەلاتی شایستە بۆ ھەڵبژاردەی براوەی پاڵەوانییەتییە کە دابین بکرێت ھەر ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی جامی سەرکەوتن (ژۆل ڕیمێی). یەکەم پاڵەوانییەتیی لە ساڵی ١٩٣٠ دەستی پێکرد.[٥]سەرتاکانی پاڵەوانییەتییەکە زۆر گران بوو بەھۆی کێشەی ھاتوو چۆوە ھەربۆیە ھۆکاری کەمی ھەڵبژاردە بەشداربووەکان بۆ شوێنی ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەکە دەگەرێتەوە کە ئۆروگوای بوو، چونکە ماوە و تێچووی گەشتەکە بەسەر ئۆقیانووسی ئاتلانتیک بۆ وڵاتە ئەورووپییەکان زۆر دژوار بوو، ھەربۆیە بەکرداریش تا دوومانگ پێش یارییەکان ھیچ وڵاتێکی ئەورووپی ھەڵبژاردەکەی خۆی نەناردبوو، بەڵام لە کۆتایدا ژۆڵ ڕیمیێ توانی بەلجیکا، فەڕەنسا، ڕۆمانیا، یوگسلاڤیا ڕازی بکات بۆ ئەنجامدانی گەشتەکە و بەشداریکردن لە جامەکە؛ و ھەروەھا بەھەمان شێوە لە ساڵەکانی لە ١٩٣٤ و ١٩٣٨ـدا بەشێکی کەم لە ھەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور گەشتی ئەورووپایان کرد. ھەروەھا ھەردوو پاڵەوانییەتیی ١٩٤٢ و ١٩٤٦ بەھۆی شەڕەوە ڕێک نەخرا. لە دوای ئەوەی وڵاتانی بریتانیا لە ١٩٢٠ـەوە لە فیفا کشابوونەوە و ڕەتیان کردبووەوە لەگەڵ ئەو تیپانەدا یاری بکەن کە لە جەنگی یەکەمی جیھاندا لە بەرەی شەڕەکەیاندا بوون. بەڵام لە ساڵی ١٩٥٠ بەدواوە ھەتا ئێستا ھەرچوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت،[٦] ٣٢ ھەڵبژاردە لە سەرجەم کیشوەرەکانەوە بە سیستەمی پاڵاوتن دەگەنە پاڵەوانییەتییەکە بۆ بەدەست ھێنانی جامەکە.[٧]

جامی ژۆل ڕیمێنت

ئێلیزابێتی دووەم، لەکاتی پێدانی جامی ژۆل ڕیمێنت (کە ئەوکات ناوی جامەکەبوو) بە بۆپی مۆر کاپتنی ھەڵبژاردەی ئینگلترا دوای بردنەوەیان بە ئەنجامی ٤–٢ لە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا

جامی ژۆل ڕیمێنت یەکەم جامی پاڵەوانییەتییەکە بوو، لەسەرتادا ناوی (جامی سەرکەوتن) بوو بەڵام دواتر لە ساڵی ١٩٤٦ وەک ڕێزلێنانێک لە سەرۆکی پێشووی فیفا ناوەکەی گۆرا بۆ جامی ژۆل ڕیمێنت کە خاوەنی بیرۆکەی جێبەجێکردنی پاڵەوانییەتییەکە بوو.[٨][٩][١٠]

دیزاین

جامەکە لەلایەن پەیکەرتاشی فەڕەنسی ئابیل لافلیۆر دیزاینکرا، بە زێری ڕووپۆشکرا، بنکەکەی بە سود وەرگرتن لە مەڕمەری سپی دروست کرا. پاشان لە ساڵی ١٩٥٨ لە جیاتی مەڕمەڕی سپی مادەی بنکەکەی بە لاجیۆری شین دروست کرا. بەرزریکەی ٣٥ سانتیم و کێشەکەی ٣٫٥ کیلۆگرام بوو.[١١] لە دیزاینەکەدا خانمکێک باڵدار کە نیشانەی یەکێک لە خواوەنەکانی یۆنانی کۆن بووە بەدی دەکرێت، لەسەرسەری دەفرێک دانراوە وەک ھێمایەک بۆ براوەی جامەکە. لە خواریشەوە بنکەیەکی چوار لای ھەیە، تێیدا ناوی وڵاتە براوەکانی جامی جیھانی فیفا لە ١٩٣٠ تا ١٩٧٠ نەخشێنراوە.[١٢]

مێژوو

کاپتنی ئیتاڵی جوزێپێ میاتزا جامی ژۆل ڕیمێی وەردەگرێت لە ئەلبێرت لیبرۆن یەکێک لە سەرۆک کۆمارەکانی فەڕەنسا لە دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی جامی جیھانی فیفای ١٩٣٨ بە ئەنجامی ٤–٢ لە ھەڵبژاردەی ھەنگاریا بردەوە، بۆ جاری دووەم لەسەر یەک نازناوەکەیان بەدەست ھێنا .

لە ٢١ی حوزەیرانی ١٩٣٠ بە کەشتییەکی نەفەر ھەڵگر کە لەھەمانکاتدا شاندی یاریزانانی فەڕەنسا و بەلجیکا و ڕۆمانیای تێدابوو جامەکە لە فەڕەنساوە بۆ ئۆروگوای گواشترایەوە، و لە یەکەم پاڵەوانییەتیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆروگوای جامەکەی بەرزکردەوە.[١٣] بەھۆی جەنگی جیھانیی دووەمە بۆ ماوەی ١٢ ساڵ پاڵەوانیتییەکە ئەنجام نەدار. ھەڵبژاردەی ئیتالیا بۆماوەی ١٦ ساڵ وەک پاڵەوان و ھەڵگری نازناوە جیھانییەکە (١٩٣٤–١٩٥٠) مایەوە ئەمەش درێژترین ماوە بوو. ھەر بەھۆی جەنگەوە نیگەرانی لەسەر ئەو جامە بەنرخە پەیدا بوو ھەربۆیە جێگری سەرۆکی ئەوکاتەی فیفا و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتالیا دکتۆر ئۆتۆرینۆ پاراسی لەناو سندوقی پێلاوەکانی ژێر جێگای خەوتنەکەی بە درێژای جەنگەکە پاراستی لە کەوتنە دەست ھێزە داگیرکەرەکان.[١٤] دوای دووساڵ لە تەواوبوونی جەنگەکە جامەکە ھێنرایە دەرەوە، ڕەوانەی بەڕازیل کرا بەھۆی میوانداریکردنی پاڵەوانییەتییەکە لە ساڵی ١٩٥٠ لەو وڵاتە. پێنج ھەڵبژاردەی تۆپی پێ بوونە خاوەنی جامی جامی ژۆل ڕیمێی، ھەڵبژاردەی بەڕازیل سێ جار ئەم جامەی بەدەست ھێناوە،[١٥] ئەویش لە ساڵەکانی(١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠) لە دوای ئەو ھەریەکە لە ھەڵبژاردەکانی ئۆروگوای[١٦][١٧](١٩٣٠ -١٩٥٠) و ئیتالیا (١٩٣٤، ١٩٣٨)[١٨][١٩] دووجار جامەکەیان بردەوە، پاشان ھەڵبژاردەی ئەلمانیان ڕۆژاوا لە (١٩٥٤)[٢٠]و ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە (١٩٦٦)[٢١]بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیان بەدەست ھێنا. ئەم جامە تا ساڵی ١٩٧٠ بەو شێوەیە ماوەیە. دوای ئەوەی بەڕازیل بۆ جاری سێیەم نازناوەکەی بەدەست ھێنا بۆ ھەمیشە جامەکەی پێ بەخشرا.[٢٢]

دزینی جامەکە

پیکلز ئەو سەگەی جامی جیھانیی فیفای ١٩٦٦ی دۆزییەوە.
وێنەی یاریزانی بەڕازیلی دژالما سانتۆس براوەی جامی جیھانی فیفای ١٩٥٨، لەگەڵ کۆپییە دروستکراوەکەی جامی ژۆل ڕێمی پاش ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٣ دزرا .

جامی ژۆل ڕیمێنت دووجار دزرا، دوایینیان نەتوانرا بدۆزرێتەوە. ساڵی ١٩٦٦ چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی جامی جیھانی فیفای ١٩٦٦ جامامەکە لەلایەن کەسێکەوە دزرا. ئەمەش دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی بەریتانیا بڕیاریدا جامەکە لە یەکێک لە پێشانگاکانی لەندەن دابنێت بەمەبەستی لە نزیکەوە بینینی لەلایەن سەردانیکەران و ھەوادارانی تۆپی پێ. ئەم کارەش کاردانەوەی ناوخۆی و جیھانی لێکەوتەوە. پۆلیس و ھێزەکانی بەریتانیا بە ھەموو شێوەیەک کەوتە گەران و پشکنین بەمەبەستی دۆرزینەوەی جامەکە بەڵام بێ ئەنجام بوو تا ئەو کاتەی کەسێک کە بەمەبەستی پیاسەکردن ڕووی کردبووە دەرەوە لەگەڵ سەگە ڕەنگ سپی و ڕەشەکەی کە ناوی لێنابوو پیکلز جامەکە دەدۆزێتەوە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی باشووری لەندەن لە پەنا دیوارێکدا کە لە پەڕەی ڕۆژنامەیەکدا پێچرابوو. دواتر خاوەنی سەگەکە جامەکە ڕادەستی یەکێک لە بنکە نزیکەکانی خۆیان دەکات. بەمەش دوای چوار ھەفتە دۆزرایەوە، بەھۆی ئەمە لەلایەن حکوومەت و خەڵکەوە ستایشێکی زۆری سەگەکە و خاوەنەکەی کراچەند خەڵاتێکیان پێ بەخشرا. ئەو کەسەی ھەڵسابوو بە دزینی جامەکە دەستگیرکرا و بە دووساڵ زیندانی کرد سزادرا.[٢٣][٢٤][٢٥]

پاش ئەوەی ھەڵبژاردەی بەڕازیل لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ سێیەم جار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکەی بەدەست ھێنا بەپێی یاسایەکی فیفا کە تییدا ھاتبوو ھەر ھەڵبژاردەیەک سێ جار ببێتە پاڵاوان ئەوە جامەکەی پێ دەدرێت لەسەر ئەو بنەمایە جامی ژۆل ڕیمێنت بۆ ھەمیشە بە ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەخشرا، ڕەوانەی بەڕازیل کرا لە ئۆفیسی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل دانرا. بەڵام لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٣ بۆ جارێکی دیکە جامی ژۆل ڕیمێنت دزرایەوە، لە ئۆفیسی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل لە ڕیۆدی ژانیرۆ بەرازیل بەڵام نەتوانرا بدۆزرێتەوە، واگومان دەکرێت جامەکە توانرابێتەوە. لەگەڵ ئەوەی ساڵی ٢٠١٥ پۆلیسی بەڕازیل بنکەی جامەکەی دۆزییەوە کە ناوی ھەڵبژاردە براوەکانی تێدا نەخشێنرابوو. یەکێتی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) بۆ جارێکی دیکە کۆپییەکی جامەکەی دروست کردەوە و پێشکەشی بەرازیلیان کردەوە، لە ئێستادا لە گەنجینەی یەکێتییەکە بە شێوەیەکی توند پارێزگاری لێدەکرێت.[٢٦][٢٧][٢٨]

براوەکانی جامی ژۆل ڕیمێنت[٢٩]

جامی ئێستا

پەڕگە:Franz Beckenbauer Levantando La Copa Del Mundo.jpg
بەرزکردنەوەی جامی جیھانی فیفای ١٩٧٤ لەلایەن فرانتس بێکنباوەر یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا
ئاھەنگی یاریزانانی فەرەنسا بەبۆنەی بەدەستھێنانی نازناوی جامی جیھانی ٢٠١٨ بۆ دووەم جار لە مێژووی ھەڵبژاردەکەیان

لە دوای ١٩٧٠ـەوە یەکێتی تۆپی پێی فیفا جامێکی نوێیان دروست کرد و ناویان نا (جامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانی فیفا)،[٣٠] کە ٧ دیزایینەری شارەزای ئەوکات ٥٣ جۆر جامیان دروست کرد، دواجار دیزایینی (سیلڤیۆ ڤارانیگا) ـی ئیتاڵیایی ھەڵبژێردرا، ئەو جامە بە ڕێژەی %٧٥ بە زێڕ عەیارە ١٨ ڕووپۆشکراوە و بەرزییەکەی ٣٦ سانتیمە و کێشی ٦ کیلۆ و ١٧٥ گرام بوو، لەو کاتەوە (لە ١٩٧٤) تا ئێستا ھیچ جامێکی تازە دروست نەکراوە،[٣١] کۆپییە ڕاستەقینەکەی لەلایەن فیفاوە پارێزراوە لە یاریی کۆتایی دەدرێت بەو ھەڵبژاردەیەی دەبێتە پاڵاوان دواتر لێی وەردەگیرێتەوە و کۆپییەکی دیکە لە جامەکە وەردەگرێت. ھەر ھەڵبژاردەیەک جامەکەی بردەوە، ناوی ئەو ھەڵبژاردەیەی لە خوارەوەی جامەکە دەنەخشێندرێت و دەیدرێتێ تا ئەو کاتەی پاڵەوانێکی تازە دیاری دەکرێت، کە ھەڵبژاردەیەکی دیکە بووە پاڵەوانی جامەکە، ئەو جامە دەدرێتە ئەو ھەڵبژاردەیە و جامێکی ھاوشێوە و بەرگپۆشکراو بە زێڕ دەدرێتە ھەڵبژاردەی پاڵەوانی پێشوو، بەو شێوەیە زنجیرەکە بەردەوام دەبێت. ئەو جامە ناگۆڕێت تا ئەو کاتەی ئەو شوێنە تایبەتەی بۆ نەخشاندنی ناوی ھەڵبژاردەکان لە جامەکەدا بۆشایی تێدا بمێنێت، کە ئەوەیش لە ٢٠٣٨ـدا تەواو دەبێت.[٣٢][٣٣]شێوەی دوو مرۆڤ لەکاتی خۆشحاڵی و بەرزکردنەوەی دوودەستی لەجامەکە نەخشێنراوە لە ناوەڕراستیدا تۆپێکی ھاوشێوەی گۆی زەوی دروست کراوە .

فرانتس بێکنباوەر یەکەم ھەڵگری جامی نوێ فیفا بوو لە ساڵی ١٩٧٤ دوای ئەوەی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیان لە یاری کۆتایی نازناوەکەی بەدەست ھێنا، دوای ئەو کاپیتنی ئەرژەنتین دانیاڵ پاساڕێڵە لە ساڵی ١٩٧٨، دواتر کاپتنی ئیتالیا دینو زۆف لە ساڵی ١٩٨٢، و کاپیتنی ئەرژەنتین دیێگۆ مارادۆنا لە ساڵی ١٩٨٦، و دواتر کاپتنی ئەڵمانیا لۆتەر ماتیۆس لە ساڵی ١٩٩٠، و کاپتنی بەڕازیل کارلۆس دۆنگا لە ساڵی ١٩٩٤، و کاپتنی فەڕەنسا دیدی دیشاپ لە ساڵی ١٩٩٨، و کاپتنی بەڕازیل کافۆ لە ساڵی ٢٠٠٢، و کاپتنی ئیتالیا فابیۆ کەنەڤارۆ لە ساڵی ٢٠٠٦، و کاپتنی ئیسپانیا ئیکەر کاسیاس لە ساڵی ٢٠١٠، و کاپتنی ئەڵمانیا فیلیپ لام لە ساڵی ٢٠١٤، و لە کۆتایدا کاپتنی فەڕەنسا ھۆگۆ لۆریێس لە ساڵی ٢٠١٨ جامەکەیان بەرزکردەوە.[٣٤][٣٥]

لە یاری کۆتایی جامی جیھانی فیفا کە لە نێوان ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا لە یاریگای شاری تۆپی پێ لە جۆھانسبێرگ بەڕیوەچوو پێش دەستپێکدنی یارییەکە لەلایەن یەکێک لە ھاندەرانی ئیسپانیاوە کە خۆی ناساندبوو بە "جیمی جامپ "ھەوڵی دزینی جامەکەی دا، بەلام سەرکەوتوو نەبوو ھەر زوو دەستگیر کرا. ئەمەش یەکەم جاربوو دوای ٢٧ ساڵ لە دزینی جامی ژۆل ڕێمی. لە دواتردا ئەو کەسانەی ناسیبوویان ڕایان گەیاند کە مەبەستی دزیکردنەکە نەبووە پارە و زێڕی نەویستووە تەنھا ویستوویەتی لەو ڕیگایەوە ناوبانگ پەیدا بکات، دواتریش خۆی ڕای گەیاند کە تەنھا مەبەستی بووە کڵاویکی ئیسپانی بکاتە سەر جامەکە. دواتر لەسەر ئەم کارەی بە ٢٦٠ دۆلار سزادرا.[٣٦][٣٧]

براوەکانی جامی جیھانی فیفا[٣٨]

براوەکان

وڵاتە براوەکانی جامی جیھانی فیفا لە ساڵی ١٩٣٠ تا ٢٠١٨
وڵات جامیژۆل ڕیمێنت جامی جیھانی فیفا گشتی
بەڕازیل بەڕازیل ٣ ٢ ٥
ئەڵمانیا ئەڵمانیا ١ ٣ ٤
ئیتاڵیا ئیتالیا ٢ ٢ ٤
ئوروگوای ئوروگوای ٢ ٠ ٢
ئەرژەنتین ئەرژەنتین ٠ ٢ ٢
فەڕەنسا فەڕەنسا ٠ ٢ ٢
ئینگلتەرا ئینگلتەرا ١ ٠ ١
ئیسپانیا ئیسپانیا ٠ ١ ١
گشتی ٩ ١٢ ٢١

سەرچاوەکان

  1. ^ "Pussy Riot claims responsibility as four invade World Cup field". web.archive.org. 2018-07-17. Retrieved 2021-09-11.
  2. ^ "كأس العالم انطلقت بفكرة (جوول ريميه) في العام 1930".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "كأس العالم انطلقت بفكرة (جوول ريميه) في العام 1930".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ Staff, History com. "World Cup Fast Facts You Might Not Know". HISTORY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-26.
  5. ^ Ltd, Not Panicking. "h2g2 - The Football World Cup - An Introduction - Edited Entry". h2g2.com. Retrieved 2021-08-26.
  6. ^ Staff, History com. "World Cup Fast Facts You Might Not Know". HISTORY (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-11.
  7. ^ Ltd, Not Panicking. "h2g2 - The Football World Cup - An Introduction - Edited Entry". h2g2.com. Retrieved 2021-09-11.
  8. ^ Monnig ص 18
  9. ^ Sports Trophies of the World: The FIFA World Cup / Jules Rimet Trophy | Sports Trophies of the World June 14, 2018[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ Atherton ص7
  11. ^ "FIFA.com - Jules Rimet Cup". web.archive.org. 2013-03-18. Retrieved 2021-09-11.
  12. ^ Borissov, Roman; Footballwood.com (2013-09-29). "FIFA World Cup trophy history, design, weight & size - ⚽ FootballWood.com". https://www.footballwood.com/ (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-11. {{cite web}}: External link in |website= (help)
  13. ^ "History of the birth to the creation of the Football World Cup".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  14. ^ "WorldFIFA". web.archive.org. 2006-07-14. Retrieved 2021-09-11.
  15. ^ "migrationid:060703fr_archive01| Search: The New Yorker". archive.is. 2012-09-07. Retrieved 2021-09-11.
  16. ^ "FIFA". fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-11.
  17. ^ "FIFA". fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-11.
  18. ^ "Planet World Cup - 1934 - Final". web.archive.org. 2017-11-17. Retrieved 2021-09-11.
  19. ^ "Planet World Cup - 1938 - Final". www.planetworldcup.com. Retrieved 2021-09-11.
  20. ^ "FIFA". fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-11.
  21. ^ "PA Images". paimages.co.uk. Retrieved 2021-09-11.
  22. ^ "FIFA World Cup™ - Previous Editions - FIFA.com". web.archive.org. 2015-03-18. Retrieved 2021-09-11.
  23. ^ "في ذكرى وفاته.. سرقة كأس "جول ريميه" مرتين حتى عثر عليه الكلب". صدى البلد (بە عەرەبی). 2020-10-16. Retrieved 2021-09-11.
  24. ^ Dean, Jon (2016-03-18). "How my dog found the stolen World Cup trophy - and put me in the frame". mirror (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-11.
  25. ^ "The New Yorker: archive: content". web.archive.org. 2007-02-24. Retrieved 2021-09-11.
  26. ^ Gadsby, Paul (2014-06-13). "World Cup mystery: what happened to the original Jules Rimet trophy?". the Guardian (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-11.
  27. ^ Bellos, Alex (2002). Futebol: the Brazilian way of life. Internet Archive. New York: Bloomsbury. ISBN 978-1-58234-250-4.
  28. ^ "Piece of original World Cup found". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-11.
  29. ^ "FIFA World Cup™ - Previous Editions - FIFA.com". web.archive.org. 2015-03-18. Retrieved 2021-09-11.
  30. ^ "FIFA.com - Trophy". web.archive.org. 2011-06-15. Retrieved 2021-09-11.
  31. ^ "Chemistry of the World Cup Trophy - Periodic Table of Videos - YouTube". web.archive.org. 2017-12-16. Retrieved 2021-09-11.
  32. ^ "BBC SPORT | Photo Galleries | Photos of the Day | Saturday's photos of the day". web.archive.org. 2018-06-14. Retrieved 2021-09-11.
  33. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. 2014-03-25. Retrieved 2021-09-11.
  34. ^ "FIFA Men's World Cup History: World Cup Winners, Hosts, Stats". www.foxsports.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-11.
  35. ^ "FIFA World Cup history: Past winners, runners-up, leading goalscorers and Golden Ball recipients". The Roar (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-11.
  36. ^ "World Cup 2010: Pitch invader fined for attempt to steal trophy". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2010-07-13. Retrieved 2021-09-11.
  37. ^ Driver, Carol (2010-07-12). "Fan punched to ground by security guard after storming pitch to cover World Cup trophy with a hat". Mail Online. Retrieved 2021-09-11.
  38. ^ "FIFA World Cup™ - Previous Editions - FIFA.com". web.archive.org. 2015-03-18. Retrieved 2021-09-11.