کافۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کافۆ

مارکۆس ئیڤانگیلیستا دی مۆریاس ناسراو بە کافۆ لەدایکبووی ٧ی حوزەیرانی ١٩٧٠ لە ساوپاولۆ لەوڵاتی بەڕازیل. یاریکەری پێشووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل، کافۆ کاپتنی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل بووە کە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ی بەدەستھێناوە و نازناوەکەی بەرزکردەوە، لەساڵی ٢٠٠٨ دا کافۆ وازھێنانی لەیاریکردن ھێنا.

ژیانی یاریزان[دەستکاری]

کافۆ ساڵی ١٩٨٨ وەکو یاریزانێکی تۆپی پێ لەگەڵ یانەی ساو پاولۆ دەستی بەیاری کردن کردووە و لەساڵانی ١٩٩٢ و ١٩٩٣ دووجار جامی لیبرتادۆرسی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بردۆتەوە، ساڵی ١٩٩٥ ڕۆشتووە بۆڕیال سەرەگۆسا ی ئیسپانی و لەگەڵ ئەم یانەیەدا جامی جامەکانی ئەوروپای بەدەستھێناوە، ساڵی ١٩٩٧ ڕۆشتووە بۆ یانەی ڕۆمای ئیتاڵی و ساڵی ٢٠٠١ نازناوی خولی ئیتاڵیای لەگەڵ ئەم یانەیەدا بەدەستھێناوە، ساڵی ٢٠٠٣ ڕۆشتووە بۆ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی. سەبارەت بە یاریکردنی کافۆ لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەرازیل لە سەرەتای نەوەتەکاندا دەستی پێکردووە و لە جامی جیھانی ساڵی ١٩٩٤ لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بەشداری کردووە و بەڕازیل ئەم پاڵەوانێتییەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بردۆتەوە، لەساڵی ١٩٩٧ بۆ ساڵی ١٩٩٩ لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل جامی کوبا ئەمریکایان بردۆتەوە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٢ لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی جامی جیھانی و دوا یاریان لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەھیج لەئەڵمانیایان بردۆتەوە و جامەکەیان بەدەستھێناوە. لە جامی جیھانی تۆپی پێی ساڵی ٢٠٠٦ کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو کافۆ بەئاستێکی مام ناوەند یاری پێشکەشکردووە بەھۆی گەورەیی تەمەنێوە و بەڕازیل نەیتوانیوە تەنھا چارەکی خولی کۆتاییش ببڕێت، بەڵام لەدوای مۆندیالەکە کافۆ ڕایگەیاندووە کە خوازیارە لەجامی جیھانی ٢٠١٠ یشدا بەشداری بکات بەڵام بەھۆی وازھێنانییەوە ئەو ئاواتەی نەگەیشت. کافۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی زیاترین یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل پێشکەشکردووە و ١٤٢ یاری نێودەوڵەتی کردووە و تەنھا ٥ گۆڵە پێشکەشکردووە،

یانەکان[دەستکاری]

کافۆ تا ئێستا لەگەڵ چەندین یانە یاریکردووە.

  • ساوپاولۆ ساڵانی ١٩٩٠ تاکوو ١٩٩٤
  • ڕیال سەرەگۆسا ساڵانی ١٩٩٤–١٩٩٥
  • جوڤینتوو ساڵی ١٩٩٥
  • پالمێراس ساڵانی ١٩٩٦–١٩٩٧
  • یانەی ڕۆما ساڵانی ١٩٩٧–٢٠٠٣
  • ئەی سی میلان ساڵانی ٢٠٠٣–٢٠٠٨
  • گارفۆرت داون ٢٠٠٨

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

ساو پاوڵۆ[دەستکاری]

  • جامی بەڕازیل یەک جار: ١٩٩١
  • جامی پاولیستا دوو جار: ١٩٩١، ١٩٩٢
  • جامی لیبەرتادۆس دوو جار:١٩٩٢، ١٩٩٣
  • جامی کیشوەرەکان دوو جار: ١٩٩٣، ١٩٩٣
  • جامی سووپەری بەرازیل یەک جار: ١٩٩٣
  • جامی ریکۆپا دوو جار: ١٩٩٣، ١٩٩٤
  • جامی کۆنمیبۆڵ یەک جار: ١٩٩٤
  • ڕیال زەرەگۆزا
  • جامی براوەکانی یوفا یەک جار: ١٩٩٤-١٩٩٥

پالمێیراس[دەستکاری]

  • جامی پاولیستا یەک جار: ١٩٩٦

ڕۆما[دەستکاری]

  • خولی ئیتاڵی یەک جار: ٢٠٠٠-٢٠٠١

ئەی سی میلان[دەستکاری]

  • جامی سووپەری یوفا: ٢٠٠٣، ٢٠٠٧
  • خولی ئیتاڵیا یەک جار: ٢٠٠٣-٢٠٠٤
  • جامی سووپەری ئیتاڵی یەک جار: ٢٠٠٤
  • خولی یانە پاڵاوانەکانی ئەورووپا یەک جار: ٢٠٠٦-٢٠٠٧
  • جامی جیھانی یانەکان یەک جار: ٢٠٠٧

نێودەوڵەتی[دەستکاری]

بەڕازیل[دەستکاری]

  • جامی جیھانی دوو جار: ١٩٩٤، ٢٠٠٢
  • جامی ئەمریکای باشوور (کۆپا ئەمریکا) دوو جار: ١٩٩٧، ١٩٩٩
  • جامی کیشوەرەکان یەک جار: ١٩٩٧

سەرچاوەکان[دەستکاری]