ژۆل ڕیمێنت
ژۆل ڕیمێنت | |
---|---|
![]() | |
Jules Rimet ![]() | |
لەدایکبوون | ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٣ ![]() Theuley ![]() |
مەرگ | ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦ ![]() Suresnes ![]() |
گۆڕ | Cimetière parisien de Bagneux ![]() |
پیشە | سیاسەتوان ![]() |
خەڵاتەکان | |
واژوو | |
![]() | |
پلە | president of FIFA (١٩٢١–١٩٥٤) ![]() |
ژۆل ڕیمێنت (بە ئینگلیزی: Jules Rimet؛ لەدایکبووی ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٣ – مردووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦)[١] کەسایەتی فەڕەنسی، سەرۆکی سێیەمی یەکێتی تۆپی پێی جیھان لە نێوان ساڵانی ١٩٢١–١٩٥٤ ھەروەھا سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا بوو. خاوەنی جێبەجێکردنی بیرۆکەی جامی جیھانی فیفایە لە ساڵی ١٩٣٠، پاش ئەوەی بوو بە سەرۆکی فیفا؛ و دواتریش جامی پاڵەوانییەتییەکە تا ساڵی ١٩٧٠ بە ناوی ئەوەوە بوو.[٢][٣]
جامی ژۆل ڕیمێنت[دەستکاری]
پاش ئەوەی لە ساڵی ١٩٠٤ فیفا دامەزرا، بڕیاریدا پاڵەوانییەتییەکی جیھانی ئەنجام بدات بەڵام بەھۆی ئەو بەربەست و دژایەتیانەی لێژنەی ئۆڵمپی نێودەوڵەتی بۆی دروست کرا نەتوانرا ئەم بڕیارە جێبەجێ بکرێت بەلام جارێکی دیکە لە ساڵَی ١٩٢١ بیرۆکەی ئەنجامدانی پالاوانێتی جامی جیھانی فیفا لەلایەن ژۆل ڕیمێنت یان جوولی ڕیمێنت باسکرایەوە، ھەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی ئەم پاڵەوانییەتییە ئەنجام بدرێت، ئەم ھەوڵانەی زیاتر بوو کاتێک بوو بە سەرۆکی سێیەمی فیفا، دواجار دوای حەوت ساڵ لە کۆبوونەوەیەکی مێژوویدا لە ٢٥ی ئایاری ١٩٢٨ ڕەزامەندی لەسەر ئەنجامدامی ئەم پاڵەوانییەتییە درا لەلایەن فیفاوە.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Jules Rimet Biography – French football administrator". pantheon.world (بە canon). Retrieved 2021-09-13.
- ^ "Jules Rimet". Oxford Reference. doi:10.1093/oi/authority.20110803100421729. Retrieved 2021-09-13.
- ^ "Jules Rimet Trophy | soccer". Encyclopedia Britannica. Retrieved 2021-09-13.
- ^ "كأس العالم انطلقت بفكرة (جول ريميه) في العام 1930".
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژۆل ڕیمێنت تێدایە. |