مەریخ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
کۆماپۆل: سڕینەوە لە پۆل:گەردوونناسی
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی nap:Marte
ھێڵی ٥٣: ھێڵی ٥٣:


{{کۆمەڵەی خۆر}}
{{کۆمەڵەی خۆر}}




[[af:Mars (planeet)]]
[[af:Mars (planeet)]]
ھێڵی ١٦٠: ھێڵی ١٥٨:
[[mzn:مریخ]]
[[mzn:مریخ]]
[[nah:Chīchīlcītlalli]]
[[nah:Chīchīlcītlalli]]
[[nap:Marte]]
[[nds:Mars (Planet)]]
[[nds:Mars (Planet)]]
[[nds-nl:Mars (planeet)]]
[[nds-nl:Mars (planeet)]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٠٢، ٣ی ئازاری ٢٠١٣

پۆتانەکان: 0°N 180°W / 0°N 180°W / 0; -180

وێنەی گەڕۆکی مریخ کە تلیسکۆپی ھابل گرتوویەتی


گەڕۆکی مریخ یان ئەستێرۆکی مریخ ناوی یەکێک لە گەڕۆکەکانی کۆمەڵەی خۆرە کە خولگەکەی کەوتۆتە نێوان زەوی و موشتەری بە ٢٢ مانگ و نیو، بە دەوری خۆر دا سووڕێک دەخوات.

تایبەتمەندییە فیزیکییەکان

گەڕۆکی‌ مریخ ٢٢٧.٩٤٠.٠٠٠ کیلۆمەتر لە خۆر دوورە. ھەروەھا لە ڕووی قەبارەوە مریخ بە نزیکەی نیو ئەوەندەی قەبارەی زەوییەوە تیرەی دەگاتە ٦٨٠٠ کیلۆمەتر.

ھەڵسەنگاندنی ئەندازەی نێوان زەوی و مریخ


بارستاییی بارام بە نۆ ئەوەندە لە بارستاییی زەوی کەمترە. وەک گەڕۆکی زەوی بە دوای تەوەرەکەیدا دەسووڕێتەوە، کە ھەر خولێک بە ٢٨ کاتژمێر و ٣٧ خولەک و ٢٣ چرکە تەواو دەکات لە کاتێکدا زەوی بە نزیکەی ٢٤ کاتژێر تەواوی دەکات.


بارام لە کولتووردا

لە کۆندا زانایان و فەیلەسووفانی ڕۆمانی بە گەڕۆکی‌ مریخیان دەوت مارس، لە ‌کاتێکدا یۆنانییەکان ناوی ئەرسیان پێ دابوو، لەبەر ئەوەی کە خوێناوییە و نیشانەی شەڕ دەگەیەنێت بە لای ئەوانەوە. مریخ بە ٢٥.١٩ پلە لارە لەسەر تەوەری خۆی. وە بەھۆی ئەم لارییەیشەوەیە کە، وەرز لەسەر مریخ دروست دەبێت. بەڵام وەرزی سەر مریخ بە بەراورد لەگەڵ وەرزی سەر زەوی، دوو ئەوەندە زیاترە‌، ھۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی‌ مریخ بە ٦٨٦.٩٨ ڕۆژی سەر زەوی جارێک بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە. مریخ بە خێراییی ٢٤.١٣ کیلۆمەتر لە یەک چرکەدا بە دەوری خۆڕدا دەسووڕێتەوە، ‌کەواتە ساڵێکی سەر مریخ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی سەر زەوی بە نزیکەی دوو ئەوەندەیە.

کەش و ھەوا

گەڕۆکی‌ بارام کە ٢٢٧.٩٤٠.٠٠٠ کیلۆمەتر لە خۆر دوورە لە ھەر دوو ساڵ جارێک زۆر لە زەوی نزیک دەبێتەوە تا وای لێ دێ کە نێوانی زەوی و مریخ ببێتە ٧٠-١٠٠ ملیۆن کیلۆمەتر، جێگای سەرنجە کە مریخ لە ھەر ١٥-١٧ ساڵێکدا زۆر لەوە زیاتر نزیک دەبێتەوە لە زەوی کە پێی دەوترێت دراوسێیەتی، بە باشترین کات دادەنرێت بۆ بینینی مریخ لەسەر ڕووی زەوییە‌وە.

رووپەڕی مریخ
وێنەی میکرۆسکۆپی رووپەڕی مریخ


دەمای سەر ڕووی گەڕۆکی بارام-٦٣ پلەی سێلێسیوسە، بەڵام ئەو کاتانەی کە گەڕۆکی ناوبراو زۆر لە خۆر دوور بکەوێتەوە بۆ دوورترین جێگا ئەوا پلەی گەڕۆکی مریخ دەگاتە -١٤٠ پلەی سیلیزی کە نزمترین پلەیە لەسەر ھەسارەی مریخ. بە پێچەوانەوە ئەو کاتانەی کە زۆر لە خۆر نزیک بکەوێتەوە پلەی گەرمی لەسەر ڕووی مریخ دەگات بە ٢٠ پلەی سێلێسیوس و بە بەرزترین پلە دادەندرێت لەسەر ڕووی مریخ.

مریخ وەک ھەموو گەڕۆکەکانی تر بە چەند گازێک دەوری لێ دراوە،‌ وەک ئەو گازانەی کە دەوری زەوییان داوە.


نزیکترین خاڵی بارام لە زەوییەوە

ئەوەی شایەنی باسە، بارام لە ھەر دوو ساڵ جارێک زۆر لە زەوی نزیک دەبێتەوە تا وای لێ دێ کە نێوانی زەوی و مەریخ ببێتە (٧٠-١٠٠) ملیۆن کیلۆمەتر، جێگای سەرنجە کە مەریخ لە ھەر (١٥-١٧) ساڵێکدا زۆر لەوە زیاتر نزیک دەبێتەوە لە زەوی کە پێی دەوترێت (دراوسێیەتی)، بە باشترین کات دادەنرێت بۆ بینینی مەریخ لەسەر ڕووی زەوییە‌وە.



ئەمانەش ببینە

سەرچاوە

ماڵپەڕی رادیۆ نەوا [١]

بەستەری دەرەکی