وتووێژ:مەریخ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەو ھەسارەیە ھەر بە مەریخ ناوی ھاتووە. پێشنیازی گواستنەوەی دەکەم. سەرچیا‏١٠:١٩، ١٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ ئەمە دژایەتیم نییە بەڵام تکایە ناوە ڕەسەنەکان مەگۆڕن با تێدا نەچن (وەک زاوە).--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٢، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر ئەمە ناوە کوردییە فەرمییەکەیەتی، من لەگەڵ گواستنەوە نیم لەبەر ئەوەی کاک چالاک ئاماژەی پێدا لەسەرەوە. ڕەوانەکەرێک بەسە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٥٦، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم گەڕەستێرانە ھەم لە فارسی و ھەم لە کوردیدا و باشترە بڵێین لە زمانی ئێرانییەکاندا لە کۆنەوە ناویان ھەبووە. بۆ نموونە ڤینوس ناوی لە فارسیدا ناھیدە و لە ھەنبانەشدا وشەی «ناھی» تۆمار کراوە. بەڵام لەبەر کاریگەریی عەرەبی ئەمڕۆکە ھەر بە ناوە عەرەبییەکانیان دەناسرێنەوە. ئەگەر لە سیستمی خوێندندا ئەم ناوانە زیندوو کرابانەوە ئەمڕۆکە کەس نەی دەوت بارام بکەنە مەریخ یان زاوە بکەنە عطارد. بۆیە منیش لۆمەی کەس ناکەم و دژایەتی ناکەم کاک سەرچیا بڵێ بارام بکەینە مەریخ. من ناڵێم وشەی بیانی بسڕینەوە بەڵام بە ھەر چی باوڕتانە ئەگەر زمانی خۆمان و ڕەگ و ڕیشەکەیمان ناسیبا پێویستمان بە یەک وشەی بیانیش نەدەبوو. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٩، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھاوڕاتم کاک چالاک، بێگومان چەند وشەی ڕەسەنی تریش ھەبوون و بەو دەردەچوون، بەڵام لەم ڕووەوە کوردی ھێشتا زۆر باشترە لە فارسی و تورکی. ئەوەی پێشتر ڕووی داوە ڕەنگە نەتوانین شتێکی بۆ بکەین، گرنگ ئەوەیە وشەکانی ئێستا بھێڵینەوە و نەھێڵین بکەونە بەر پێی زمانە بیانییەکان، بەتایبەت ئینگلیزی، کە لەو سەردەمە چووەتە نێو ھەموو زمانەکان. با ئەم وتارەش مەریخ بێت. لە ناوەوە ئاماژە بە ناوی بارام دەدەین. سەرچیا‏١٧:٥٢، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی مەریخم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٩:٣٠، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەریخ[دەستکاری]

زانیاری لەسەر مەریخ 62.201.255.162 ‏١٤:٥٣، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]