بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئامینە کاکەباوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئامینە کاکەباوە
ئەندامی ڕیکسداگ
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٨ حوزەیران ٢٠٠٨
ناوچەی بەربژێری ستۆکھۆڵم
لە پۆستدا بووە
١٧ حوزەیران ٢٠٠٨ – ١٦ی شوباتی ٢٠٠٨
وەک جێگرەوەی پەرلەمانێکی ئەندام
ناوچەی بەربژێری ستۆکھۆڵم
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٧٠-١٢-٠٦) ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٠ (تەمەن ٥٣ ساڵ)
سەقز، ئێران[١][٢]
پارتی سیاسی سەربەخۆ (لەوەتەی ٢٠١٩)
لایەنگیری سیاسی
تر
پارتی چەپی سوید (تا ساڵی ٢٠١٩)
حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران[٣]
خوێندن لە زانستگەی ستۆکھۆڵم (MA)
پیشە کاری کۆمەڵایەتی

ئامینە کاکەباوە سیاسەتمەدارێکی بە ڕەچەڵەک کوردە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە ئەندامی پەرلەمانی سوید بووە.[٤] ئامینە کاکەباوە لە دایک بووی ٦ کانوونی یەکەم ١٩٧٠ لە گوندی «تورجان»ی سەربە شاری سەقزی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبوە. ئەو کاتێک دەبێتە ١٣ ساڵان پەیوەندی دەکات بە حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانوەو دەبێتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩٢، ئامینە لە تەمەنی ١٩ ساڵاندا، کۆمەڵە بەجێدەھێڵێت و لە سوید دەبێتە پەنابەر، لەوێ وەک کچێکی کە خوێنەواری کەمەو نەچووەتە قوتابخانە، ئەژماردەکرێت.[٥] ساڵی ٢٠٠٥، لقی سویدی ڕێکخراوی فیمینستی فرەنسی بەناوی «نە لەشفرۆش و نە ستەمدیدە» دادەمەزرێنێت. ئەو ڕێکخراوە داکۆکی لە مافی کچانی کۆچبەرو پەراوێزنشینی سوید، دەکات.[٥]

ساڵی ٢٠٠٨، ئامینە کاکە باوە لەلایەن پارتی چەپی سویدەوە کاندید دەکرێت و وەک یەکێک لە نوێنەرانی شاری ستۆکھۆڵم دەبێتە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتەو لەو کاتەوە تا ئێستا توانیویەتی وەک پەرلەمانتار بمێنێتەوە.[٥] ئامینە خۆی بە پەرلەمانتارێکی چەپ و سۆسیالیست دەزانێ.

ئامینە لە گوندی «تورجان»ی سەربە شاری سەقزی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ئەو کاتێک دەبێتە ١٣ ساڵان پەیوەندی دەکات بە کۆمەڵەوەو دەبێتە پێشمەرگە. ئامینە دەڵێت، فەرماندەی بنکەی سوپای پاسداران لە گوندەکەیان گوشاری بۆ باوکی ھێنابو کە لەگەڵ ئامینەی گەنجدا ھاوسەرگیری بکات. بەڵام ئامینە ھەڵات و بوە پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران. ئامینە لە شاخ فێری خوێندنەوەو نووسین بوە. ساڵی ١٩٩٢، ئامینە لە تەمەنی ١٩ ساڵاندا، کۆمەڵە بەجێدەھێڵێت و لە سوید دەبێتە پەنابەر، لەوێ وەک کچێکی کە خوێنەواری کەمەو نەچووەتە قوتابخانە، ئەژماردەکرێت.

ئامینە، شەوانە دەخوێنێت و ڕۆژانە کاردەکات و ھاوکارییش بۆ خێزانە ھەشت کەسییەکەیان لە ئێران، دەنێرێتەوە. ئامینە کاکەباوە لە بەدەستھێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری ڕاوێژیی کۆمەڵایەتی و بڕوانامەی ماستەر لە فەلسەفە لە زانکۆی ستۆکھۆڵم سەرکەوتو بوو.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «How one Kurdish woman went from child soldier to Swedish lawmaker». Al-Monitor. 22 February 2016. لە 30 April 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Amineh, vänsterpolitiker med en tuff bakgrund flydde kriget som 14-åring» [Amineh, Left Party politician who fled the war at age 14]. Passagen. 7 July 2014. لە ڕەسەنەکە لە 2 September 2014 ئەرشیڤ کراوە. لە 30 April 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی) ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ «Laying Kalashnikov to Rest, Amineh Kakabaveh Fights On». rudaw.net (بە English). Rudaw Media Network. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  4. ^ «How one Kurdish woman went from child soldier to Swedish lawmaker - Al-Monitor: The Pulse of the Middle East». www.al-monitor.com (بە ئینگلیزی). al-monitor. لە 11ی کانوونی یەکەمی 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  5. ^ ئ ا ب «ئامینە کاکەباوە؛ لە پێشمەرگەی کۆمەڵەوە بۆ پەرلەمانتاری سوید». www.awene.com (بە کوردی). ئاوێنە. لە 11ی کانوونی یەکەمی 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  6. ^ «صد زن؛ پیشمرگ و دختر پناھندەای کە نمایندە پارلمان سوئد شد». BBC News فارسی (بە فارسی). BBC News فارسی. لە 16ی کانوونی یەکەمی 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)