بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێزدێنت ئیڤڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێزدێنت ئیڤڵ خوێنمژ
شیوازترس و مانەوە
بینا-ھاوێژی کەسی سێیەم
پەرەپێدەرکاپکۆم
بڵاوکەرەوەکاپکۆم
داهێنەر
ئاوازدانەرئۆرکێسترای بایۆھەزارد
سەکۆی یارییەکە
سەکۆی سەرەکیپلەیستەیشن
یەکەم دەرچوونڕێزدێنت ئیڤڵ
٢٢ی ئازار، ١٩٩٦
کۆتا دەرچوونڕێزدێنت ئیڤڵ ٧: بایۆھازارد
٢٤ی کانوونی دووەم، ٢٠١٧

ڕێزدێنت ئیڤڵ (بە ژاپۆنی: バイオハザード - بایۆھازادۆبە ئینگلیزی: Resident Evil) کایەیەکی ترس و مانەوەی ژاپۆنییە کە دروست کراوە لەلایەن شینجی میکامی و تۆکورۆ فوجیوارا. ئەم کایە ڤیدیۆیییە بەرھەمی کاپکۆمە و ئەوان خاوەنین. کۆمپانیاکە تیشکیان خستووەتە سەر چەند یارییەکی ترسناک، لەو کاتەوە چەند لقێکی لێ بۆتەوە و ئێستا کۆمیک، وێنەی جووڵاو، پەرتووک و گێڕدراوەیش بەرھەم دەھێنن. ئەم یارییە بە دەوری چەند کەسایەتییەکدا دەخولێتەوە لەکاتی ڕوودانی ڕووداوێک کە زۆمبی بەناو شارەکاندا بڵاو دەبێتەوە و باس لە چۆنییەتی دەربازبوونیان دەکات و پەیوەندی نێوان کەسایەتییەکان ئاشکرا دەکات. کەسایەتییەکان خۆیان لە شەڕێکی بایۆلۆژیدا دەدۆزنەوە بەھۆی ئەوەی کە کۆمپانیای ئەمبرێلا (یان چەتر) ڤایرۆسێک بەرھەم دەھێنن کە وا لە مرۆڤەکان دەکات بمرن و دواتر زیندوو ببنەوە و برسێتییەکەیان بە مرۆڤخۆری بشکێنن.

چیرۆکی زنجیرەکە

[دەستکاری]

ھەموو بەشەکانی زنجیرەکە بە شێوەیەکی سەرەکی باس لە کۆمەڵێک کەس دەکەن کە دژی کۆمپانیای «ئەمبرێلا» دەجەنگن؛ ئەوەش کۆمپانیایەکی دەرمانە کە «تی-ڤایرۆس» و ھەندێک ڤایرۆسی تر بۆ لێکۆڵینەوە نھێنییەکانیان دەربارەی «چەکە بایۆلۆژییە ئەندامییەکان» پەرەپێدەدەن. ڤایرۆسە دەستکردەکان دەتوانن مرۆڤەکان بگۆڕن بۆ «زۆمبی» و ھەروەھا ئاژەڵ و ڕوەکەکانی تریش بگۆڕن بۆ دڕندەی ترسناک. یارییە بنەڕەتییەکە لە دەوری شاری «ڕاکوون» ڕوودەدات، کە شارێکی خەیاڵییە لە ڕۆژاوای ناوەڕاستی ئەمریکا. شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری چەندین تاقیگەی ئەندازیاریی بایۆلۆژیی سەر بە کۆمپانیای «ئەمبرێلا» لەخۆدەگرن کە ڤایرۆسی تایبەت بۆ بەکارھێنان لە جەنگی بایۆلۆژیدا بەرھەم دەھێنن. لەگەڵ گەشەکردنی تاقیکردنەوەی گۆڕانە جینییەکانی تایبەت بە «ئەمبرێلا»، ڤایرۆسەکە دزە دەکاتە ناو شاری «ڕاکوون»؛ ئەفسەرانی «ستارز» و کەسایەتییەکانی تر دەجەنگن دژی ئەو دڕندانەی شارەکەیان داگیرکردووە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە تێوەگلانی «ئەمبرێلا» لەو کارەساتەدا بکەن. شاری «ڕاکوون» ڕووبەڕووی ھێرشێکی مووشەکیی ئەتۆمی بووەوە لەلایەن حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بەڵام ئەندامانی «ئەمبرێلا» چەکە بایۆلۆژییەکان و ڤایرۆسەکانی کۆمپانیاکەیان لە ناوچەکانی تری جیھاندا بڵاوکردەوە کە جۆرە نوێیەکانی بوونەوەر بەرھەم دەھێنن.[١]

زۆرێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکان ئەندامی یەکەی تاکتیکیی پۆلیسی شاری «ڕاکوون» (تیپی ستارز)ن، وەک: «کریس ڕێدفیڵد»، «جیڵ ڤالێنتاین» و «ڕیبێکا شامبەرز». سەرۆکی بەشی «ستارز»یش «ئالبێرت وێسکەر»ە کە بە شێوەیەکی نھێنی لە «ئەمبرێلا»ش کار دەکات، ئەو یەکێکە لە نەیارە سەرەکییەکانی چیرۆکەکە. لەنێو کەسایەتییە دیارەکانی تریشدا، «لیۆن ئێس کێنیدی»، «کلێر ڕێدفیڵد»ی خوشکی کریس، «ئادا وۆنگ»ی سیخوڕی کۆمپانیاکان و «ئیسان وینتەرز»ی ئەندازیاری سیستمەکان ھەن.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://web.archive.org/web/20200907140658/https://www.ign.com/articles/resident-evil-story-synopsis-plot-summary-lore-explained
  2. Damien Waples (13 نوفمبر 2007). Resident Evil: The Umbrella Chronicles Official Game Guide. California, United States: Prima Games. ص. 58–73. ISBN:978-0-761-55845-3.