پلەیستەیشن ٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پلەی ستەیشن ٤ەوە ڕەوانە کراوە)
ئامێری پلەی ستەیشن ٤

پلەی ستەیشتن ٤ (بە ئینگلیزی: PlayStation 4) ئامێرێکی یارییە ڤیدیۆییەکانە لە درووستکراوی کۆمپانیای (Sony Computer Entertainment)ە و جێگرەوەی پلەی ستەیشن ٣ەیە ، ئامێرەکە لە ٢٠ی شووباتی ٢٠١٣ ڕاگەیندرا و لە ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٣ لە باکووری ئەمەریکا خرایە بازاڕ و لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ خرایە بازارەکانی ئەوڕوپا،باشووری ئەمریکا و ئوستورالیا.ئامێرەکە ڕکابەری سەرەکی ئامێری ئێکس بۆکس وەنە و نەوەی ھەشتەمی ئامێری یاریە ڤیدیۆییەکانە.[١]


ئامێرەکە پرۆسێسەری کۆمپانیای AMD بەکاردەھێنێ کە پشت دەبەستێ بە دارشتنی ھەردوو جۆری (ئێکس ٨٦ و ئێکس ٦٤) ، کۆمپانیایەی AMD ئەوەی ڕایگەیاند کە ئەو پرۆسێسەرانەی باشترین پرۆسێسەر بووە کە درووستیان کردبێت لەمێژووی کۆمپانیاکەیان.ئامێری پلەی ستەیشن ٤ توانایەکی تەواو دەداتە بەکارھێنەرانی لە بەستنی پەیوەندی لەگەڵ یاریکەرانی تر بەشێوەی ئۆنڵاین و ھەروەھا پشتگیری مۆبایلی (سۆنی ئێکسپریا)ش دەکات کە دەتوانی لەو ڕێگایەوە بەبێ تەل یاری پێبکەیت و ڤیدیۆی پێ پەخش بکەیت.دەسکی ئامێرەکەش دووبارە دیزاین کراوەتەوە و پادێکی تایبەت ھەیە وەک ماوس دەکرێ بەکاربھێنرێ و شوێنی پلەگی مایکڕۆفۆنیشی ھەیە. لەگەڵ دەرچوونی ئامێرەکەش ، شارەزایانی بوارەکە بەگشتی ڕای ئەرێنیان ھەبوو لەسەر ئامیرەکە و بەو ئامێرەیان ناوبردووە کە یاریکەر پێویستە ھەیبێ. ژمارەی فرۆشتنەکانی ئامێری پلەی ستەیشتن ٤ زۆر بەرچاو بووە و بەپێی دوایین ئامار لە ٦ی دیسێمبەر نزیکەی ٥٠ ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە.پێشبنی ئەوەش دەکرێ ئامێری پلەی ستەیشن ٤ تاکو ساڵی ٢٠٢١ پشتگیری تەواوی بمێنێ و یاری تازەی بۆ دەربچێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]