دەروازە:ترسناک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی ترسناک

بەخێربێن بۆ دەروازەی ترسناک

ترس (بە ئینگلیزی: Scare) ھەڵچوونێکی سروشتییە لە دەروونی مرۆڤدا، بەرامبەر مەترسییەک، بۆ خۆپاراستن یان بۆ ئاگادارکردنەوەی بیروھۆش. ترس سروشتییە و بە نەخۆشی دانانرێت بەڵکو بە ڕوخسارێکی زیندووی گیانەوەران دەژمێردرێت چونکە ھیچ کەسێک نیە کەم یان زۆر ترسی نەبێت لەو مەترسیانەی کە پەیوەندی بە ژیانەوە ھەیە، بەڵام ئەگەر ترس لە سنووری ئاسایی دەرچوو و بووە ترسێکی ھەمیشەیی لەگەڵ مرۆڤدا لە قووڵایی دەروونیدا ھەستی بەو ترسە کرد، ئەوکاتە سنووری سروشتی بەجێدەھێڵێت و دەبێتە یەکێک لە نەخۆشییە دەروونییەکان

زیاتر لەبارەی ترسەوە...


ھەنووکە ٨٩ وتار لە دەروازەی کۆمیکدا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

فیلمی ترسناک

فیلمی ترسناک (بە ئینگلیزی: Scare Film) یەکێکە لە جۆرەکانی فیلم. ئامانجی فیلمی ترسناک بریتییە لەترساندنی بینەر، زۆربەی جار فیلمە ترسناکەکان لەگەڵ فیلمی ھەستبزوێنەکان تێکەڵدەبن، ئەمەش بۆ زیاتر ورووژاندنی بینەرە، لەزۆربەی فیلمە ترسناکەکان زۆمبی، بکووژ، ئەھریمەن، دێوی گەورە، دەعبا بەکاردێت بۆ زیاتر ترساندنی بینەر. زۆرجار فلیمە ترسناکەکان ئامانجیان ئەوەیە کە ترس و تۆقێنەری بینەر بوروژێنن، پیلانەکان لە ناو ئەم جۆرە ترسانە زۆرجار بریتی دەبن لە شکاندنی ھێز، ڕووداو یان کارەکتەرێکی خراپ لە جیھانی ڕۆژانەدا. پەرەسەندنی فیلمی ترسناک لەو چەند ساڵەدا، شێوەی نوێی بە کۆمەڵگا داوە بۆ سوود وەرگرتن لە سوودەکانی، شێوازی فیلمە ترسناکەکان بە تێپەربوونی کات گۆڕاوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٦ «زنجیرەیەک لاساییکەرەوە» ی دەستپێکرد، کە بووە ھۆی ئەوەی کە فیلمی ترسناکی نوێ بۆ ھەرزەکاران دروست بکرێت

زیاتر لەبارەی فیلمی ترسناکەوە...

وتاری ھەڵبژێردراو

٣٠ ڕۆژ لە شەو (بە ئینگلیزی: 30 Days in Night) فیلمێکی ٢٠٠٧ی ترسناکی ڤامپایەرییە، چیڕۆکەکەی لە کتێبێکی کۆمیکەوە وەرگیراوە بە هەمان ناو. فیلمەکە لەلایەن دەیڤد سلەید دەرهێنراوە و ئەکتەران جۆش هارتنێت، مێلیسا جۆرج و دانی هەستن بەشدارییان تێیدا کردووە. فیلمەکە باس لە شارۆچکەیەک دەکات لە ویلایەتی ئالاسکای ئەمەریکا کە هەموو وەرزێکی زستان بۆ ماوەی یەک مانگ ڕۆژی لێ هەڵنایەت، بەڵام ئەو زستانەی کە دێت جیاوازی دەبێت ئەویش ڤامپایەرەکان (خوێن مژەکان) دەردەکەون و هەوڵی دەستبەسەر داگرتنی شوێنەکە و کوشتنی خەڵکەکە دەدەن

زیاتر...

ستیڤن کینگ

ستیڤن کینگ (بە ئینگلیزی: Steven King) نووسەرێکی ئەمریکی ڕۆمانی ترسناک، خەیاڵیی سەرووسروشتی، دوودڵکەر، تاوان، خەیاڵی زانستی و فەنتازیایە. زیاتر لە ٣٥٠ ملیۆن کۆپی لە کتێبەکانی فرۆشراون، و زۆربەشیان کراون بە فیلم و زنجیرە و کورتە زنجیرە و کۆمیک. کینگ ٦١ ڕۆمانی لە چاپداوە، کە حەوتیان لەژێر ناوی قەڵەمی ڕیچارد باچماندان، لەگەڵ پێنج کتێبی ناخەیاڵی، ھەروەھا بە نزیکەی ٢٠٠ کورتە چیرۆکی نووسیوە، کە زۆربەیان بە کۆکراوەیی بڵاوکراونەتەوە.

زیاتر...

کەسایەتی چەکی

چەکی (بە ئینگلیزی: Chucky) کارەکتەرێکی خەیاڵی و خراپەکاری زنجیرەی یاری منداڵان (چەکی) وەک بکوژێکی زنجیرەیی بەدناو وێنا دەکرێت کە ڕۆحی خۆی لە بووکەڵەی "پیاوی چاک" نیشتەجێ دەکات و بەردەوام ھەوڵ دەدات ڕۆحی لە بووکەڵەوە بۆ جەستەی مرۆڤ بگوێزێتەوە. کارەکتەرەکە بووە بە یەکێک لە ھێما ھەرە دیارەکانی ترس، زۆر جار لە پاڵ فرێدی کروگەر و جاسۆن ڤۆورێس و تەنیا


زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان