بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نینتێندۆ ٦٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نینتێندۆ ٦٤ (بە ئینگلیزی: Nintendo 64) سێیەم کۆنسڵی ڤیدیۆیی کۆمپانیای نینتێندۆیە بۆ بازاڕی جیھانی. ئەم کۆنسڵە بەھۆی پڕۆسێسەری ٦٤ بیتی ناوی N64 بووە و لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٩٦ لە ژاپۆن بڵاوکرایەوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ھەمان ساڵ لە ئەمریکای باکوور و لە ١ی ئازاری ١٩٩٧ لە ئەورووپا و ئوسترالیا (لە ١ی ئەیلوول لە فەرەنسا بڵاوکرایەوە) و لە ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٧ لە بەڕازیل بڵاوکرایەوە. ئەم کۆنسڵە ڕەقەکاڵا و گرافیکی ناوخۆیی بەھێزتری ھەبوو لە پلەیستەیشن. بەڵام بەھۆی بەکارھێنانی کارتێژییەوە، تەواوی ھێزی خۆی بەکارنەھێنا. ئەم ئامێرە دوا کۆنسڵی ماڵەوەی نینتێندۆیە پێش نینتێندۆ سویچ (بە کارتێژی فلاش ڕۆم) کە کارتێژی بۆ یاریکردن بەکاردەھێنێت.[١] لە کۆنسڵی داھاتووی نینتێندۆ گەیم کیوبدا فۆرماتێکی مینی دیڤیدی بەکاردەھێنرێت و لە کۆنسڵی دوای ئەوە دیسکەکانی دیڤیدی قەبارە ستاندارد بەکاردەھێنرێت بۆ بڵاوکردنەوەی یارییەکە. بەڵام زنجیرەی «گەیم بۆی» بەردەوام بوو لە بەکارھێنانی شریت. بڵاوکردنەوەی بەرنامەی نینتێندۆ ٦٤ لە ساڵی ٢٠٠١ لە ژاپۆن و لە ساڵی ٢٠٠٢ لە ئەمریکای باکوور و ناوچەکانی PAL وەستێنرا، بەھۆی ھاتنی گەیم کیووب. N64 لەگەڵ دوو یاری Super Mario 64 و Pilotwings 64 و لە ژاپۆن لەگەڵ یاری سێیەم بە ناوی Saikyo Habu Shogi بڵاوکرایەوە. نرخی پێشنیارکراوی N64 لەکاتی چوونە ناو بازاڕەوە ١٩٩ دۆلاری ئەمریکی بووە و ٣٢٬٩٣ ملیۆن یەکە لەم کۆنسڵە فرۆشراوە.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Frank، Allegra (October 20, 2016). «Nintendo Switch Will Use Cartridges». Polygon. Washington DC: Vox Media. لە October 20, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 25, 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ Hatfield، Daemon. «Nintendo 64 is Number 9». IGN. لە November 18, 2015 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە November 11, 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)