لیان سکات کێنێدی
ئەم وتارە لە پرۆسەی وەرگێڕان و ئامادەکردندایە. ئەم نووسراوەیە تەنھا بۆ تێکەڵ نەبوونی دەستکارییەکان لێرە دانراوە. کات بۆ درێژەی پرۆسەکە دیاری نەکراوە، بەڵام پێش ھەر گۆڕانێک لێرەدا، لێدوان لەگەڵ کەسایەتیی پەیوەندیدار بکە. ناوی ئەو بەکارھێنەرەی ئەم تاگەی لێرە داوە، لە بەشی مێژووی دەستکارییەکانی ئەم وتارەدا ھاتووە؛ ئەگەر پێویست بوو پەیوەندیی لەگەڵ بگرە. |
لیان سکات کێنێدی | |
---|---|
![]() لیان ئێس کێنێدی لە ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦ | |
زنجیرە | ڕێزدێنت ئیڤڵ |
یەکەم دەرکەوتن | ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢ (١٩٩٨) |
دروستکەر | هیدێکی کامیا نۆبۆرو سوگیمورا |
ھونەرمەند | ئیساۆ ئۆھیشی (ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢) |
ئەکتەری دەنگ | پاۆڵ حەدداد (رێزدێنت ئیڤڵ ٢)[١] پۆڵ مێرسیر (ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤، زە دارکساید کرۆنیکڵز, دیجێنیرەیشن)[١] کریستیان لانز (ئۆپێرەیشن ڕاکوون سیتی)[١] ماتیو مێرسەر (ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦، دامنەیشن)[١] |
لیان ئێس کێنێدی (ئینگلیزی: Leon S. Kennedy – ناوی تەواو: لیان سکات کێنێدی • بە ژاپۆنی: レオン・スコット・ケネディ) کەسایەتییەکی خەیاڵیی کایەکانی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵی کاپکمە. ئەو وەک یەکێک لە دوو کەسایەتییە سەرەکییەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢ دەرکەوت. لیان دواتر وەک کەسایەتیی سەرەکیی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤ دەرکەوت، جارێکی تریش وەک یەکێک لە حەوت کەسایەتییە سەرەکییەکەی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦ دەرکەوت. بە شێوەیەکی گشتی، کەسایەتییەکە ڕەخنەی ئەرێنی لێ گیراوە.
لەکاتی ڕووداوەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢دا، لیان ئەفسەرێکی پۆلیسی نوێیە کە یەکەم ڕۆژی کارکردنێتی لە ڕاکوون سیتی، بەڵام بۆ سەر کارەکەی دوا کەوتووە و کاتێک دەگاتە شوێنی کارەکەی، دەبینێت کە ڕاکوون سیتی وێران بووە و نزیکەی ھەموو دانیشتووانەکە بوونەتە زۆمبی. لیان لەگەڵ کڵێر رێدفیڵد، خوێندکارێکی زانکۆ کە بە دوای براکەیدا دەگەڕێت، بۆ ڕزگارکردنی شێری بێرکن کار دەکات و لەلایەن ئەیدا وۆنگەوە یارمەتی دەدرێت. ٦ ساڵ دواتر، لە ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤دا، لیان وەک بریکارێکی خزمەتگوزاریی نھێنیی حکومەتی فیدڕاڵیی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەردەکەوێتەوە، کە ئەرکی ڕزگارکردنی کچی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئاشڵی، پێ دراوە. لە ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦دا، ئەو ھێشتا کار بۆ حکومەت دەکات و جارێکی تر چاوی بە ئەیدا و شێری دەکەوێتەوە.
لیان لە چەند یارییەکی تریش دەرکەوتووە، ھەروەھا لە فیلمە ئەنیمەیشنەکانی دیجێنەرەیشن (٢٠٠٨)، دامنەیشن (٢٠١٢)، و ڤێندێتا (٢٠١٧) ڕۆڵی سەرەکی پێ دراوە. لیان تەنیا لە یەکێک لە فیلمە ئەکشنەکانی پۆڵ ئاندرسن دەری ھێناون دەرکەوتووە، ڕۆڵەکەشی لەلایەن ئەکتەرێکی فەڕەنسییەوە بە ناوی ژۆھان ئەرب گێڕدراوە.
دەرکەوتنەکان[دەستکاری]
لە کایەکاندا[دەستکاری]
لە فیلمەکاندا[دەستکاری]
دەرکەوتنی تر[دەستکاری]
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ ی ا ب پ "Characters - Voice Of Leon S. Kennedy". Behindthevoiceactors.com. لە ڕێکەوتی 2014-01-14 ھێنراوە.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |