ڕێزدێنت ئیڤڵ: ڕێڤەلەیشنز ٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕێزدێنت ئیڤڵ: ڕێڤەلەيشنز ٢ەوە ڕەوانە کراوە)
ڕێزدێنت ئیڤڵ ڕێڤەلێیشەنز ٢
پەرەپێدەرکاپکم
بڵاوکەرەوەکاپکم
دەرھێنەریاسوھیرۆ ئانپۆ
بەرھەمھێنەرمیھیتێرو ئۆکابێ
شێوەسازکازونۆری کادۆیی
نووسەردای ساتۆ
ئاوازدانەرکۆھتا سوزوکی
ئیچیرۆ کۆمۆتۆ
نیما فاخرارا
زنجیرەڕێزدێنت ئیڤڵ
بزوێنەرئێم تی فرەیم وۆرک
سەکۆمایکرۆسۆفت ویندۆوز
پلەی ستەیشن ٣
پلەی ستەیشن ٤
پلەی ستەیشن ڤیتا
ئێکس بۆکس ٣٦٠
ئێکس بۆکس وەن
شیڵد ئاندرۆید تیڤی
شیڵد پۆرتەیبڵ
شیڵد تابلێت
بڵاوبوونەوە
چەشنترسی ڕزگاربوون
شێوازتاک کەسی، دوو کەسی

ڕێزدێنت ئیڤڵ: ڕێڤەلێیشەنز ٢ (ھەروەھا ناسراوە بە: بایۆھازارد ڕێڤەلێیشەنز ٢ • بە ئینگلیزی: Resident Evil: Revelations 2) یارییەکی ترس ڕزگاربوونی ژاپۆنییە و دەیەم داڕشتەی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵە کە کاپکم بەرھەمی ھێناوە. یارییەکە دەرکراوە دوای ھەردوو یارییەکەی پێش خۆی، ڕێزدێنت ئیڤڵ: ڕێڤەلەيشەنز و ڕێزدێنت ئیڤڵ ٥. کەسایەتییە سەرەکییەکانی یارییەکە پێکھاتوون لە کڵێر ڕێدفیڵد، مۆیرا بێرتن، بێری برتن، ناتالیا و ئەلێکسیا وێسکەر وەک دوژمنی سەرەکی یارییەکە. باری بێرتن بۆ یەکەم جار لە مێژووی ڕێزدێنت ئیڤڵدا کەسایەتییەکە کە دەکرێت یاری پێ بکرێت.[٤]

کورتەی یارییەکە[دەستکاری]

ڕێزدێنت ئیڤڵ: ڕێڤەلێیشەنز ٢ ڕووداوەکان باس دەکات کە لە نێوان ڕێزدێنت ئیڤڵ ٥ و ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦ ڕوویانداوە. کڵێر ڕێدفیڵد کەسایەتی سەرەکی یارییەکەیە و کچەکەی بێری بێرتن، مۆیرا، ڕۆڵی یارمەتی دەری کڵێر دەبینێت. یاریکەر دەتوانێت لە ماوەی یاریکردندا وەک ھەردوو کەسایەتییەکان یاری بکەن. چونکە کە تەنھا یەکێک لە کەسایەتییەکان دەتوانن چەک بەکاربێنن، ئەوانی تر زیاتر لە مەترسیدان و لەبەر چەند ھۆکارێک ناتوانن چەک بەکاربھێنن، لەجیاتی ئەمە دەتوانن شیش و بەرد ھەڵبگرن بەکاری بھێنن بۆ لێدانی دوژمنەکانیان. مۆیرا دەتوانێت لاییت بەکاربھێنێت بۆ ڕووناککردنەوەی ڕێگاکان بۆ کڵێر و بە شیش لە دوژمنەکانی بدات، ئەو ھەروەھا دەتوانێت چەند شتومەکێک ھەڵبگرێت ئەمەش بەسوودە لەکاتی کەمی جێگە بۆ ھەڵگرتنی شتە پێویستییەکان، وەک گیای چارەسەرکردن، کلیل و فیشەک و چەند شتێکی تریش. لەکاتێکدا کە کاپکم بیری لە زیادکردنی ناتالیا کردەوە تاکو لەپاڵ بێری بێت، ئەوان نەیان دەویست کە بێسوود بێت، بەڵکو ویستیان ڕۆڵێکی ھەبێت لە یارمەتیدانی بێری، بۆیە کاپکم وای لە ناتالیا کرد کە ھەستی نا-ئاسایی ھەبێت و بتوانێت دوژمنەکانی ھەست پێ بکات و دیاریان بکات لە پشت دیوار و دەرگاشە بێت، لە دوورییەکی دیاریکراودا. ئەو دەتوانێت شتومەکە شاردراوەکان بدۆزێتەوە (کە لە زۆربەی شوێنەکاندا دەست دەکەوێت و پێکھاتوون لە فیشەک و ئەڵماس) ھەروەھا لە ھەندێک شوێندا کە بێری ناتوانێت تێپەڕ ببێت، کون و کەلەبەر لە دیوارەکاندایە و ناتالیا دەتوانێت پێدا بچێتە ئەودیوەوە و دەرگاکان بکاتەوە بۆ بێری. لە ئەڵقەی چواری یارییەکە ناتالیا زۆر پێویستە بۆ یاریکەر بۆ پەڕینەوە لە ھەندێک شوێنی یارییەکەدا. ھەر لە ھەمان ئەڵقەشدا، ناتالیا چاوی بە کڵێر و مۆیرا دەکەوێت و بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ ئەواندا دەمێنێتەوە، تاکو دیاتر لێک جوودا دەکرێنەوە و ھەریەکەیان بە ڕێگای خۆیدا دەڕوات.[٤]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Chris Scullion (December ٢، ٢٠١٤). "Resident Evil Revelations ٢ release dates، price، boxed version detailed". Computer and Video Games. Retrieved December 2، 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو][بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  2. ^ ئ ا "Resident Evil Revelations ٢ PS Vita release date set". Gematsu. July ٢٣، ٢٠١٥. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  3. ^ "PS Vita版「バイオハザード リベレーションズ٢」は٩月١٧日発売へ。死地からの脱出と救出,٢つの物語を描くサバイバルホラー". ٤gamer (بە ژاپۆنی). July ٢٤، ٢٠١٥. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  4. ^ ئ ا بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ڕێزدێنت ئیڤڵ: ڕێڤەلێیشنز ٢»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٩ی شوبات، ٢٠١٧.