ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە کایەی ڕێزدنت ئیڤڵ ٦ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ڕێزدنت ئیڤڵ (ڕوونکردنەوە).
ڕێزدنت ئیڤڵ ٦
وێنەی کەڤەر
پەرەپێدەرکاپکم
بڵاوکەرەوەکاپکم
دەرھێنەرئیچیھیرۆ ساساکی
بەرھەمھێنەرھیرۆیوکی کۆبایاشی
یۆشیاکی ھیرابایاشی
شێوەسازجیرۆ تاۆکا
بەرنامەسازسۆجی سێتا
ھوونەرمەندتۆمۆنۆری تاکانۆ
نووسەرشۆتارا سوگا
ئاوازدانەرئاکیھیکۆ ناریتا
زنجیرەڕێزدنت ئیڤڵ
بزوێنەرئێم تی فرەیموۆرک
سەکۆ
بڵاوبوونەوە
چەشنسەرکێشیی-ئاکشن، بینا ھاوێژی کەسی سێھەم
شێوازیەک یاریکەر، دوو یاریکەر

ڕێزدنت ئیڤڵ ٦ (بە ژاپۆنی: バイオハザード6؛ خوێندنەوەی ژاپۆنی بە کوردی: بایۆھازاردۆ شیکوسو) کایەیەکی ڤیدیۆیی سەرکێشیی-ئاکشنە لە جۆری بینا ھاوێژی کەسی سێھەم کە لەلایەن کاپکمەوە بەرھەمھێنراوە و بڵاوکراوەتەوە. ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦ نۆیەم بەشی سەرەکیی کایەکەیە، یەکەمجار بۆ پلەی ستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە، دواتر بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٣. کایەکە دووبارە بە ھەموو بەشە داگرتنەکانییەوە بۆ پلەی ستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.

چیرۆکەکە دەگێڕدرێتەوە لەلایەن کریس ڕێدفیڵد، دامەزرێنەر و ئەندامی پێشووی خەمڵاندنی ھاوپەیمانیی ئاسایشی زیندە-تیرۆر (BSAA) کە تووشی تۆقان و لەبیرچوونەوە بووە بەھۆی پرۆسەیەکی نێردراویی ناسەرکەوتووەوە، ڵیۆن ئێس کێنێدی، ڕزگاربووەیەکی ڕاکوون سیتی و بریکاری حوکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، جەیک میوڵەر، کوڕێکی نایاسایی ئەلبەرت وێسکر و ھاوکاری شێری بێرکن، وە ھەروەھا ئەیدا وۆنگ، بریکارێکی کورتخایەن کە تۆمەتبارکراوە بە ھێرشی زیندە-تیرۆرستی لەلایەن ڕێکخراوە دووژمنەکەی، نیۆ-ئەمبرێلا. ئەوان ھەموویان ڕووبەڕووی ھێرشێکی زیندە-تێرۆرستی دەبنەوە کە دروست بووە بەھۆی ڤایرۆسێکی نوێوە بەناوی ڤایرۆسی-سی لە شارەکانی جیھاندا. یارییەکە تیشکۆ دەخاتە سەر ھەر چوار بەشەکە، کە لە ھەر یەکێکیاندا کاسایەتییەکان شێواز و توانای تایبەتیان ھەیە.

یارییەکە سەرەتا بیری لێکرایەوە لەساڵی ٢٠٠٩دا، وە دوای ساڵێک دوای ئەوە بەتەواوی گەشەیپێکرا لەژێر ھەمان بەرھەمھێنەری ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤، ھیرۆیوکی کۆبایاشی. یارییەکە ستافێکی دەرھێنانی زیاتر لە ٦٠٠ کەسیی ھەبوو، کە وای لێکرد ببێتە گەورەترین بەرھەمی کاپکم تاکو ئێستا. گەشەپێکەرەکان چەشنی یارییەکە بە «ترسی دراماتیکی» ناودەبەن، ھەرچەندە کەرستە بەرزکەرەوەکانی یارییەکە بە ژاپۆنی ھێشتا بە «ترس ڕزگاربوون» ناوی دەبەن. یارییەکە بەسەرداچوونەوەی تێکەڵی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لەدوای بڵاوبوونەوەی، ھەندێکیان دەستخۆشیانکرد لە چیرۆکە گشتییەکە، بەڵام چوار چیرۆکە جیاوازەکە بووە ھۆی ڕەخنەگرتن، ھەر وەک جیابوونەی یارییەکە لە چەشنەکەی پێشووی کە «ترس ڕزگاربوون»بوو. سەرەڕای ڕەخنەگرتنەکان، یارییەکە لەڕووی مادییەوە سەرکەوتوو بوو، بە زیاتر لە ٦ ملیۆن فرۆشەوە، لە ئێستادا دووەم یاری کاپکمە لەڕووی فرۆشەوە، تەواوکەرێک بەناوی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٧: بایۆهازارد بڵاوکرایەوە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧.

یاری[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ڕێزدنت ئیڤڵ ٦ بۆ کۆمپیوتەر ڕۆژی بڵاوکردنەوەی ئاشکرا کرا و باسکرا". نیو گەیم نێتوۆرک. ١٧ تشرینی دووەم ٢٠١٢.