وتووێژی داڕێژە:ڕێزدێنت ئیڤڵ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەڕاندنەوە[دەستکاری]

کاک @Aram: زەحمەت نەبێت بۆ ئەو بەڕێزەی ڕوون بکەرەوە. ناوی هەموو وتارەکان ئینگلیزین ئەو بەڕێزە گرتوێتی بەو دانەیە و دەیکاتەوە کوردی.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٤٥، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Shahid tahir: بەدەر لە قسەکەی کاک Épineیش من ھەر پێم باش نییە ناوی ئەو وتارانە و فیلم و ئەوانە بەھیچ شێوەیەک بکرێنە کوردی. تکایە با نەبێتە شەڕە دەستکاری! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٠، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: کاکە لە راهی ئەو خوایەی ملیۆن بەکارهێنەری ئاسایی و دەیان بەکارهێنەری شارەزا لە ویکیەکانی دیکە هەیە، ئاماژەم پێدا کە هەر هەموویان کاتەک وەگێران دەکەن خوودی ووشە و ڕستەکە وەرگێری زمانی خۆیان دەکەن، مادام ووشەکە واتای لە زمانەکە هەیە بەس یەک هۆکاری گچکەم پێ برێ کە دەبی بە ئینگلیزی بنووسین نابی بە کوردی بێ! ئەخەر وەالله غیر معقولە، ڕاست و تەواوە بەشێک لە ووتارەکان پێوسیتە بەڵام ناکرێ هەموویان وابن، هیچ پێوسیت نیە مادام کوردی هەیە، من لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی ووتار دروست دەکەم نەک (کوردی سۆرانی ئینگلیزی) کاکە ئەوە سەدان جارە دووبارەی دەکەمەوە هەندێک گرنگی بە ووشە و واتا و زمانی کوردی بدەن، یاخوود کاتەک روونکردنەوەمدا دەرێم: ویکیەکانی دیکە هەمووی وان، بە تێکرایی دەیان هەزار و سەدان شارەزایی ویکی و زمان و ووتارنووسی زەربی سفر دەکا و دەرێ: ئەوان غەڵەتن بەتەنێ بەخۆی ڕاستە، کاکە وەالله ویکیپیدیا کاول و مار وێرانە ئەوها شەهید (لێدوان) ‏٠٢:١٠، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Shahid tahir: کاکە گیان پێشتریش وتوومە کە ھیچ ویکیپیدیایەک بە یەکێکی ترەوە نەبەستراوەتەوە و وتووشمە کە نابێت ئەو ناوانە وەربگێڕدرێن. من قسەی خۆم بەسەر کەستان دا فەرز ناکەم، بەڵام ئەوە ھەر لێرە نییە. لە فەیسبووکیش گلەیی ئەوە کرابوو کە بۆچی ناوی فیلمەکان وەردەگێڕن؟ نابێت وەندەر ومن بکەنە ژنی سەرسووڕھێنەر! بڕوانە وتووێژ:وەندەر ومن. ھەر ویکیپیدیایەک لەلایەن کۆمەڵگەی خۆیانەوە بەڕێوە دەبرێت و نابێت بڵێن ئەوان وان ئێمەش دەبێت وا بین. ئەوەندەی بزانم تا ئێستا زۆرینەی ئەو جۆرە وتارانە وەر نەگێڕدراون. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٨، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: لەسەر قسەی ئەو برادەرە منیش لەمەودوا تۆ بە «پیس» بانگ ئەکەم (طەبعەن مەبەستم peaceی ئینگلیزییە)، مادام ناوەکە بە ئینگلیزی ھەیە D: برادەر گیان ناو قەت وەرناگێڕدرێت، بە تایبەت ناوی فیلم و گۆرانی و ئەلبوم، منیش پێشووتر بەدەر نەبووم لەم غەڵەتە و کردوومە، بەڵام ئەگەر یەکێک پێی بوتمایە ئینکاریم لێ نە ئەکرد وەک جەناتان. ناوی. کاری. ھونەری. وەر. نا. گێڕ. درێت.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٢٧، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: کاکە خۆ ئەمن نارێم با ویکی کوردی بە ویکیەکی دیکە ببەستین، خۆ ڕاستیشە هەندەک ناوی فیلم هەیە ناکرێ بکرێتەوە کوردی بەڵام هەر هەمووی نا لۆ نمونە زنجیرەی (١٠٠ کەسەکە) کە بە ئینگلیزی ناوی (the 100)ە ناکرێ بنوسرێ (زە ١٠٠)، جەنابتان ئەگەر شارەزابن یاخوود دەتوانن لە داهاتوو چاودێری بکەن کەسانی شارەزا لە بواری سینەما و فیلم لە کوردستان هەموویان ناوی خوودی فیلمەکە دەکەنەوە کوردی جگە لەوەش بەشێک لە فیلم هەیە بە ناوی خۆیانن دەتانی ( لەو بەستەرە سەیری ناوی فیلمەکان بکەی ). دواتر ویکیپیدیا لەسەر بیروبۆچوونی تاکە کەسی و داواکردن بەڕێوە ناچێ، کاکە ئارام بە هەموو شێوەیەک لە هەموو جێگەیەک دەمەوێ بە بیرتان بهینمەوە کە لە ویکی کوردی زۆرجار لەسەر ئارەزووی شەخس بەڕێوەدەبرێ بە تایبەت بەشێک لە شارەزایان و بەرێوەبەران بەڕاستی ئەگەر جەنابیشتان بن لەسەر ئارەزووی خۆتان هەندێک جار بەرێوەی ئەبەن، هەتا ئێستاش ناتەوێ باوەڕ بەوە بکەی،هەرچەندە جەنابتان و بەشێک لە بەکارهێنەران بە جدی خەمخۆرن و ئەگەر ئێوە نەبن ئێستا ویکی کوردی بەو شێوەیە نابێ، بەڵام ئەگەر بەشێک لەو کارانەش نەمینێ زۆر باشتر دەبی، وە چاودێری بکە لە ووتار و دەستکاریەکانم هەر هەمووی بە شێوەیەکی ورد و تەواو دەیانکەم (دەمەوێ پێت بڵێم ئەو کارە دەکەم) لە ویکیپیدیا کوردی ناوەندی کە گشتی و وردە لە کۆمەڵگاکەمان دەتوانی سەرنجیشی بدەی، لە ئێستا و چەندین جار پێشنیاری پڕۆژەی گەورە و باشم کردیە بەڵام پشتگیری نەبوە بە داخەوە، بەهەرحاڵ لەبەر ئەوەی ئێستا ئەمن لەو وتووێژەهەر شتێک بڵێم بێ سوودە دەربارەی ناوی فیلمەکان لەبەر ئەوەی جەنابتان و ئەو بەرێزەش بڕیاردرایە جێبەجێ کرایە و ناشگۆڕێ لۆیە با لێرە وتووێژەکە کۆتایی بێ و سوپاس لۆ خەمخۆری و چاودێریکردنی بەردەوامت لە ویکی کوردی شەهید (لێدوان) ‏٠١:٥٢، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]