ڕێزدێنت ئیڤڵ: ئاپرەیشن ڕاکوون سیتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ڕێزدێنت ئیڤڵ: ئاپرەیشن ڕاکوون سیتی (بە ئینگلیزی: Resident Evil: Operation Raccoon City) یەکێکە لە کایە ڤیدیۆییەکانی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵ. کایەکە لەلایەن کاپکم پەرەی پێ دراوە و لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئازاری ٢٠١٢ لە ئەمریکای باکوور، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢ لە ئوسترالیا، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٢ لە ئەورووپا و ٢٦ی نیسانی ٢٠١٢ خراوەتە بازاڕەوە. ڕووداوەکانی کایەکە لە بەینی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢ و ڕێزدێنت ئیڤڵ ٣: نێمەسس ڕوودەدەن و چیرۆکەکە بە دەوری چەند کەسایەتییەکەوەیە کە کار بۆ دامەزراوەی ئەمبرێلا دەکەن و بە ناو ڕاکوون سیتیدا شەڕ دەکەن. کایەکە ڕەخنەی تێکەڵی لێ گیرا و لە ڕووی بازرگانیشەوە سەرکەوتوو بوو، زیاتر لە ٣.٢ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]