ڕێزدێنت ئیڤڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ڕێزدنت ئیڤڵەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ڕێزدێنت ئیڤڵ
The Resident Evil logo.svg
لۆگۆی ڕەسەنی زنجیرەکە
شیواز ترس ڕزگاربوون
بینا-ھاوێژی کەسی سێیەم
پەرەپێدەر کاپکم
بڵاوکەرەوە کاپکم
داهێنەر
ئاوازدانەر ئۆرکێسترای بایۆھەزارد
سەکۆی یارییەکە
سەکۆی سەرەکی پلەی ستەیشن
یەکەم دەرچوون ڕێزدێنت ئیڤڵ
٢٢ی ئازار، ١٩٩٦
کۆتا دەرچوون ڕێزدێنت ئیڤڵ ٧: بایۆهازارد
٢٤ی کانوونی دووەم، ٢٠١٧

ڕێزدێنت ئیڤڵ (بە ژاپۆنی: バイオハザード - بایۆھازادۆ • بە ئینگلیزی: Resident Evil) یارییەکی ترس ڕزگاربوونی ژاپۆنییە کە دروست کراوە لەلایەن شینجی میکامی و تۆکورۆ فوجیوارا. ئەم یارییە ڤیدیۆییە بەرھەمی کاپکمە و ئەوان خاوەنین. کۆمپانیاکە تیشکیان خستۆتە سەر چەند یارییەکی ترسناک، لەو کاتەوە چەند لقێکی لێ بۆتەوە و ئێستا کۆمیک، ئەنیمەیشن، کتێب و ڕۆمانیش بەرھەم دەھێنن. ئەم یارییە بە دەوری چەند کەسایەتییەکدا دەخولێتەوە لەکاتی ڕوودانی ڕووداوێک کە زۆمبی بەناو شارەکاندا بڵاو دەبێتەوە و باس لە چۆنییەتی دەربازبوونیان دەکات و پەیوەندی نێوان کەسایەتییەکان ئاشکرا دەکات. کەسایەتییەکان خۆیان لە شەڕێکی بایۆلۆجیدا دەدۆزنەوە بەھۆی ئەوەی کە کۆمپانیای ئەمبرێلا (یان چەتر) ڤایرۆسێک بەرھەم دەھێنن کە وا لە مرۆڤەکان دەکات بمرن و دواتر زیندو ببنەوە و برسێتییەکەیان بە مرۆڤخۆری بشکێنن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]