چلیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وێنەی کۆمەڵە فڕاولە

چلیک یان شلیک میوەیەكی زۆر جوان و بۆنخۆش و بەتامە، لەگەڵ ئەوەیدا ئەو میوەیە كالۆری "وزە"ی كەمی تێدایە و پڕاوپڕە لە ماددەی دیكەی وەک فایبەر؟ خواردنی 8 دانە چلیک لە ڕۆژدا 140% ڤیتامین C ڕۆژانە، 12% ماددەی فایبەر لە ڕۆژدا و 6% ماددەی فوات دابین دەكات. هەروەها چلیک ئەو ڤیتامینانەی تێدایە K، B2، B5، B6، مس، مانیزیۆم و ئۆمیگا 3. چلیک هیچ چەشنە چەورێكی زیان بەخشی تێدا نییە. فراولە بۆ نەخۆشییەكانی، دڵ، دەمار، شێرپەنجە كاریگەرییەكی زۆری هەیە. پتاسیم كە مادەیەكە لە فراولەدا هەیە، زۆر پێویستە بۆ گەیاندنی ئۆكسجین بە مێشك و رێكخستنی لێدانی دڵ و هاوسەنگ راگرتنی ئاوی جەستە. دەكرێ ئەو میوەیە بەیانیان لەگەڵ شیر بخورێ، هەروەها دەكرێ لە زەلاتەش بكرێ، دەكرێ لەگەڵ پەنیر و ماستیش بخورێ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]