بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێشنوێژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێشنوێژ
لقیسەرۆکێکی ڕۆحی، Islamic cleric
بەشێکە لەMuslim clergy
ئایینئیسلام
Female form of labelimame، Imamin، imamino، إمامة، Imamin
فۆڕمی ناونیشانی نێرإمام، imam، Imam
پۆلی پیشەیی (ISCO-08)2636
پۆلی پیشەیی (ISCO-88)2460

وشەی ئیمام (بە عەرەبی: إمام) بە دوو کەس ئەوترێ: ئەو کەسەی پێش نوێژی دەکات، و لەگەڵ ئەو کەسەی پێشەوا و پێشڕەوی خەڵک دەکات، پێشڕەو (ئیمام)یش لەلای شیعەکان ھەمان ئەو کەسەیە کە سوننییەکان پێی دەڵێن جێنشین (خلیفە)، بۆیە دەتوانرێ کە بوترێ: کۆمەڵ، بەبێ پێشەوا نابێ، مەبەستیش پێی تەنھا پێش نوێژ نییە، چونکە ژیانی تاکی موسڵمان ژیانێکی ئیسلامیانەیە، کە بەڕێوە ناچێ مەگەر لەناو کۆمەڵدا نەبێ.

جا دەبێ ئەم پێشەوایەش پارێزکار (تقی) و لە خواترس بێت، زانستێکی زۆری لە لابێت و باش لە قورئان شارەزابێت، و زۆرینەی موسڵمانان لێی ڕازی بن، بەھەمان شێوەش لە پێشەوا و پێشرەوی خەڵکی، واتە: کاربەدەستیان. دەبێ پێش نوێژ ئاگاداری حاڵی نوێژ خوێنەکانی دوای خۆی ببێ، چونکە بێ توانا و نەخۆش … ھتد یان تێدادەبێت تا بەسۆزبێ لەگەڵیان و نوێژیان بەسەردا درێژنەکاتەوە و ئەگەر ئەویش بیانوێکی ھەبوو، شوێنی چۆڵ دەکات بۆ یەکێکیتر بە ھەمان شێوە پێشەوای خەڵکیش ھەروا.

دەبێ خەڵکیش گوێ ڕایەڵی پێشەوا بێ بەتەواوی پەیوەست بن بەوەی کە ئەم پێی ھەڵئەستێ چونکە نابێ لە کاتی نوێژدا پێش (إمام) بکەوێ، کاتێ کە کڕنۆش و سوجدە دەبا، بەھەمان شێوەش دەبێ گوێڕایەڵ بن بۆ پێشەوا -تەنھا لە کاتێک گەر فەرمانی دەرکرد بە پێچەوانەی شەرعی خودا، ئەو کاتە دەتوانی گوێڕایەڵ نەبن، ھەروەک کە ئەگەر پێش نوێژخوێن ھەڵەیەکی کرد دەبێ بۆی ڕاست بکرێتەوە، پێشەواش بەھەمان شێوە، ئەو ڕێوشوێنانەش کە باس کران، ئەوە ڕوون دەکاتەوە، کەدەبێ نێوانی پێشەواو خەڵکی چۆن بێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]