زەکەریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زەکەریا بە (عیبری:זכריה) بە (عەرەبی:زكريا) کەسایەتییەکە بە پێی ئایینە ئیبراهیمییەکان، و لەئیسلامدا یەکێکە لە پێغەمبەران.[١]

تابلۆی زەکەریا و فریشتە لەلایەن دومنیکۆ گیرلاندایۆ

لە یەهوودییەتدا[دەستکاری]

زەکەریا لە ئایینی یەهوودییەتدا، یەکێکە لە پێغەمبەرانی خودا و باوکی یوحەنای پیاوچاکە. یەکێکە لە پێغەمبەرەکانی بەنی ئیسرائیل و فەرمانڕەوای بەنی ئیسرائیل بووە. لە تەوراتدا ئاماژە بە تەمەنی پێغەمبەر زەکەریا نەکراوە.

لە مەسیحییەتدا[دەستکاری]

زەکەریا بە پێی مەسیحییەت و کتێبی پیرۆز بە پێغەمبەر وەسف نەکراوە، بەڵکو بە پیاوچاک وەسف کراوە. کە مێردی خاتوو (ئەلیسابات) و باوکی پێغەمبەر (یوحەنا)یە. کە لە کتێبی پیرۆزدا ناسراوە بە یەحیای لە ئاوهەڵکێش. لە کتێبی پیرۆزدا زەکەریا (١٢٥) ساڵ ژیاوە.

لەئیسلامدا[دەستکاری]

زەکەریا لە ئایینی ئیسلامدا، یەکێکە لە پێغەمبەرانی خودا و یەکێک لە پێغەمبەر و کاهینانی نەتەوەی بەنی ئیسرائیل بووە. مێردی خاتوو (ئەلیشا) و باوکی پێغەمبەری خودا (یەحیا)یە. زەکەریا کۆتا پێغەمبەری کوژراوە. بە دەستی سووپای فەریسییەکان لە ناو دارێکدا کراوەتە دوو لەتەوە. زەکەریا لە ئایینی ئیسلامدا (١٥٠) ساڵ ژیاوە. زەکەریا لە قورئاندا [٧] جار ناوی هاتووە.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "قصة زكريا عليه السلام". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-08.
  2. ^ "قصة زكريا عليه السلام سطور". sotor.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-10-08.