محەممەدی شەشەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە محەمەدی شەشەمەوە ڕەوانە کراوە)
   محەممەدی شەشەم
سوڵتان محەمەدی شەشەم
ناوی سوڵتانسوڵتان محەمەدی شەشەم
لە دایکبوون١٨٦١
مردن١٩٢٦
پێش خۆیمحەمەدی پێنجەم
دوای خۆیعەبدول مەجیدی دووەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکعەبدول مەجیدی یەکەم
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

وەحیدەددین محەممەد کوڕی خەلیفە عەبدول مەجید، یەکێکە لە خەلیفە عوسمانییەکان، لە نێوان ساڵانی ١٨٦١ تا ١٩٢٦ ژیاوە، و حوکمی دەوڵەتی عوسمانی کردووە لە ٤ی تەممووزی ١٩١٨ تا ١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢، لە دوای وەفاتی براکەی محەمەدی پێنجەم ڕەشاد.

چەند مانگێک دوای ئەوەی دەسەڵاتی وەرگرت تێکشکا لە شەڕا و دوژمنەکانی زۆربەی وڵاتەکەیان داگیرکرد بێجگە لە چەند ناوچەیەک، ساڵی ١٩١٩ ئەتاتورکی ڕاسپارد تا ھەستیت بە گەڕان بەسەر سوپاکانی ئەنادۆڵ، بەڵام ئەتاتورک لە ئەنادۆڵ یاخیبوونی ڕاگەیاند و سوپای بەرگری پێکەوەنا و وەحیدەددین رێکەوت لەگەل داگیرکەرەکان و سوپای خەلیفەیان پێک ھینا بەڵام تێکشکا لە بەرامبەر سوپای بەرگرییدا ساڵی ١٩٢٠ و زۆربەی تاکەکانی چوونە ڕیزی ئەتاتورکەوە و شەڕ بەردەوام بوو لە دژی ھاوپەیمانە ئەورووپیەکان و سەرکەوتن و کۆتایی ھات بە ڕزگارکردنی تورکیا، وەحیدەددین ئیستەنبوڵی بە جێ ھێشت تا ئەوەی ماوە لە ژیانی لە ریفییرای ئیتاڵی بیباتە سەر، و وەفاتی کرد لە شاری سان مارینۆ لە ١٦ی ئایاری ١٩٢٦.