محەممەدی پێنجەم
محەممەدی پێنجەم | |
سوڵتان محەمەدی پێنجەم | |
ناوی سوڵتان | سوڵتان محەمەدی پێنجەم |
---|---|
لە دایکبوون | ١٨٤٤ |
مردن | ١٩١٨ |
پێش خۆی | عەبدول حەمیدی دووەم |
دوای خۆی | محەمەدی شەشەم |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | عەبدول مەجیدی یەکەم |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
محەممەد عەلی کوڕی خەلیفە عەبدول مەجیدی یەکەم، ناسراو بە محەمەدی پێنجەم یان محەممەد ڕەشاد، لە ساڵانی ١٨٤٤ تا ١٩١٨ ژیاوە، یەکێکە لە خەلیفەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی گرتە دەست دوای لابردنی براکەی عەبدول حەمیدی دووەم ساڵی ١٩٠٩ و تەمەنی ٦٨ ساڵ بوو.
لەم سەردەمەدا دەستور کاراکرایەوە ئیتیحادییەکان سەرکەوتنیکی بەرچاویان بە دەستھێنا لە ھەڵبژاردنەکاندا و دەستیان گرت بەسەر دەوڵەتدا چەند گۆڕانکارییەکیان ئەنجامدا لە باش و خراپ.
ھەر لەم سەردەمەدا ئیتاڵیا، لیبیای داگیری کرد و وڵاتەکانی بەلقان زۆربەیان سەربەخۆییان ڕاگەیاند، و جەنگی جیھانی یەکەم کەوتەوە و دەوڵەتی عوسمانی چووە پاڵ ئاڵمانیا لەبەرئەوەی ھیچ چاوتێبڕینێکی دیاری نەبوو لەسەر دەوڵەت، لە سەرەتادا عوسمانییەکان خۆڕاگرانە وەستان لە بەرەکانی جەنگدا و ھێزە فەڕەنسی و ئینگلیزییەکانیان شکاند لە شەڕی گالیبۆلیدا.
پاشان ھیزی ئیستیعماری ھیندی ئینگلیزی توانیان عێراق بگرن، شۆڕشە عەرەبیەکان ھەموو ھەوڵەکانی عوسمانییەکانی شکست پێ برد لەبەر سەرقاڵبوونی زۆربەی سەربازە عوسمانییەکان پێوەی، ھەتا دواجار ئاڵمانیا و دەوڵەتی عوسمانی شکان لە شەڕەکەدا، و لە رۆژانی پیش کۆتایی شەڕەکە محەمەدی پێنجەم وەفاتی کرد و محەمەدی شەشەم لە جێگەی دانرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- سایتی ئیسلام ئۆن لاین
- مێژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەممەد فەرید بەگ
- دەروازەی مێژووی ئیسلام
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ئەرمەنستان
- دەروازەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
- دەروازەی سیاسەت
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە محەممەدی پێنجەم تێدایە. |