دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی ژنان
١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئێران لە کۆمیسیۆنی دۆخی ژنان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەھۆی پێشلکارییەکانی دژی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران و پاش ڕاپۆرتەکانی توندوتیژی جەستەیی، سێکسی و زارەکی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە دژی ژنان. ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ لە ١٥ی کانوونی ٢٠٢٢، ئێرانی لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی ژنان دەرکرد.[١] بڕیارنامەی پێشنیارکراو بۆ ئەمە لە لایەن ئەمریکاوە پێشکەش کرا و ٢٩ ئەندامی ئەم ئەنجومەنە پشتگیریان لە بڕیارنامە پێشنیار کراوەکە کرد.[٢][٣]
ئەم کارە بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەم کۆمیسیۆنە ڕوویدا، وەک کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کوژرانی ژینا ئەمینی و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیی ژنانی ئێران کە بەھۆی کوژرانی ژینا ئەمینییەوە سەری ھەڵدابوو.[٤] ھاووڵاتیان و چالاکانی سیاسیی نەیاری کۆماری ئیسلامی پێشوازییان لە دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان کرد و لە بەرامبەردا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم کارەی بە «نایاسایی» ناوبرد.[٥]
کۆبوونەوە
[دەستکاری]ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە سەرۆکایەتیی لاشزارا ئۆسۆڤا بەڕێوەچوو. لە دەنگدانەکەدا ٢٩ وڵات لە کۆی ٥٢ ئەندام کە لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەبوون، دەنگی بەڵێیان دا، ٨ وڵاتیش دەنگی نەخێریان دا و ١٦ وڵاتیش دەنگیان نەدا.[٦]
ئەرژەنتین، نەمسا، بەلجیکا، بێنین، بولگاریا، کەنەدا، چیلی، کۆلۆمبیا، کرواتیا، کۆماری چیک، دانمارک، فینلاند، فەڕەنسا، یۆنان، گواتیمالا، ئیسرائیل، ئیتالیا، ژاپۆن، لاتڤیا، لیبیا، لیبێریا، مۆنتینیگرۆ، نیوزیلاند، پەنەما، پێروو، پورتوگال، کۆریای باشوور، شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٢٩ وڵات بوون کە دەنگیان بە ڕەشنووسی بڕیارنامەکە دا.
بۆلیڤیا، چین، کازاخستان، نیکاراگوا، نێجیریا، عومان، ڕووسیا و زیمبابوی دەنگی نەخێریان دا و بەنگلادێش، بۆتسوانا، کۆماری کۆنگۆ، کۆتدیڤوار، ئێسواتینی، گابۆن، ھیندستان، ئیندۆنیزیا، ماداگاسکار، مۆریس، مەکسیک، دوورگەکانی سولەیمان، تایلەند، توونس و تانزانیا شازدە وڵات بوون کە بەشداریان نەکرد.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Economic and Social Council Adopts Controversial Draft Resolution to Remove Iran from Commission on Status of Women, Emphasizing Lack of Rights in Country | UN Press». press.un.org. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «ایران از کمیسیون مقام زن سازمان ملل متحد اخراج شد». ۱۴ دسامبر ۲۰۲۲.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «UK statement at the UN vote on ending Iran's membership on the Commission on the Status of Women». GOV.UK (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ staff، T. O. I. «Border Police chief: troops who mistakenly killed teen girl in Jenin acted correctly». www.timesofisrael.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «اخراج ایران از کمیسیون مقام زن؛ شادی مخالفان و خشم حکومت». ۱۵ دسامبر ۲۰۲۲.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Nichols، Michelle (2022-12-14). «Iran ousted from U.N. women's group after U.S. campaign». Reuters (بە ئینگلیزی). لە 2022-12-16 ھێنراوە.
- ^ «جمهوری اسلامی از «کمیسیون مقام زنان» سازمان ملل متحد اخراج شد». ۲۴ آذر ۱۴۰۱.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)