زەین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
نەخشەیەکی فرێنۆلۆژیکاڵ لە مێشک. فرێنۆلۆژی (کەللەسەرناسی) یەکێ لە ئەوەڵین ھەوڵەکانی مرۆڤە بۆ پێکەوەگرێدانی کارکردەکانی زەین و بەشەکانی مێشک.

زەین، لە مانا بەربڵاوەکەیدا، بریتییە لە گشت دیاردەگەلی سەر بە ڕەوانناسی و ھێزی تێگەیشتن لە بوونەوەرێکی زیندوودا، واتە سەرجەم سیستمە ئاکاری و ھەستی و ئیدراکی و مەعریفەتییەکانی. بە زمانێکی تر، زەین تەڤاھییەکی ڕێکخراوە لە پرۆسە ڕەوانییەکان و ئەو پێکھێنە مەعریفەتی و کارکردی و پێکھاتەیییانەی پرۆسەکان پشتی پێ ئەبەستن. بەڵام، زاراوەکە مانایەکی بەرتەسکیشی ھەیە کە تەنیا چالاکییە مەعریفییەکانی وەکوو پێزانین و بیرکردنەوە و فێربوون و وەیادکەوتنەوە و چارەسەرکردنی کێشە و زمانی تێدا جێ ئەبێتەوە.[١]

توانایییە زەینییەکان[دەستکاری]

مەبەست لە توانایییە زەینییەکان کارکردە جۆراوجۆرەکانی زەینە، یا ئەو کارانەی زەین ئەتوانێ بیکا.

  • تێفکرین یا بیرکردنەوە یەکێ لە کارەکانی زەینە کە ڕێگە ئەدات ئینسان شتەکانی ناو ئەم دنیایە بۆ خۆی مەعنادار بکاتەوە و لیان تێ بگات و، بە جۆرێ لێکیان بداتەوە کە لەگەڵ پێداویستییەکان و داخوازەکان و ئامانجەکانیدا زۆرتر ڕێک بکەون.
  • وەیادھێنانەوە یەکێکی تر لە توانایییەکانی زەینە کە بریتییە لە ھەڵگرتن و پاراستنی زانیارییەکان و ئەزموونەکانی بەرسەرداھاتوو و، دواتر بانگھێشت و ھێنانەوەیان بۆ ناو ئەوەی پێ ئەڵێن بیر.
  • وێناکردن بە مانای وەبەرھێنان یا دروستکردنی وێنە و ئایدیا و جێی نوێ و تازەیە لە ناو زەیندا.
  • وشیاری واتە دەرککردنی پێوەندیی نێوان خۆ و دەوروبەر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]