ئانتۆن چێخۆڤ
ئانتۆن چیخۆڤ (بە ئینگلیزی: Anton Chekhov) لە (٢٩ کانوونی دووەمی ١٨٧٠ بۆ ١٥ی تەمووزی ١٩٠٤) کورتەچیرۆک و شانۆنووسی ڕووس بووە کە بەیەکێک لەھەرە نوسەرە بەناوبانگەکان دادەنرێت لە بواری نوسینی کورتە چیرۆکدا.
ژیانی سەرەتای[دەستکاری]
ئانتۆن چیخۆڤ لە تاگانڕۆگ (Taganrog) لە دایکبووە کە شارێکە لە ڕووسیا. باوکی پاڤیڵ، خاوەنی فرۆشگای سەوزە و میوە بووە. دایکی یەڤگەنیا، ھەندێک جار چیرۆکی مناڵی خۆی بۆ ئانتۆن چیخۆف گێڕاوەتەوە.
لە ساڵێ ١٨٧٦، باوکی چیخۆڤ مایەپووچ بووە. لەوەو دواتر خێزانی چیخۆڤ زۆر ھەژارکەوتن، چیخۆڤ ئەبوایە پارەی خوێندنەکەی خۆی بدایە، ئەم پارەیەی لە ڕێگەی وانەوتنەوەی تایبەتی و ڕاوکردنی باڵندە و فرۆشتنی لەگەڵ نوسینی کورتە چیرۆک بۆ ڕۆژنامەکان پەیدا کردووە، وە ھەرکاتێکیش پارەی زیاتری دەست بکەوتایە بۆ خێزانەکەی دەناردەوە، لە قۆناغی خوێندنی قوتابخەنەدا، کۆمەلێک چیرۆکی زۆری نوسەرە بەناوبانگەکانی خوێندوەتەوە، لەو نوسەرانە میگێل دی سێرڤانتێس و ئارسەر شۆپنھاوەر .
لە ساڵی ١٨٧٦، چیخۆڤ پەیوەندی کردووە بە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی مۆسکۆ.
پیشەی نووسین[دەستکاری]
لە کاتێکدا کە لەزانکۆی مۆسکۆ بووە، چیخۆڤ کۆمەڵە کورتە چیرۆکێکی زۆری نوسیوە بۆ ئەوەی بتوانێت لەو ڕێگەیەوە پارەی خوێندنەکەی پەیدا بکات و بەشێکیشی بنێرێتەوە بۆ خێزانەکەی.لە ساڵی ١٨٨٦، یەکێک لەھەرە ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی ڕووسیا، نیو تایمس (New Times) داوای لێکرد چیرۆک لە ڕۆژنامەکەیاندا بڵاو بکاتەوە. پاشتر بەزووی چیرۆکەکانی ناوبانگیان پەیدا کرد، خەڵاتی پوشکینی وەرگرت بۆ نوسینی کۆمەڵە چیرۆکێک بە ناوی لە زەردەپەڕ (At Dusk).
لە ساڵی ١٨٨٧، چیخۆڤ شانۆییەکی نووسی بەناوی ئیڤانۆڤ(Ivanov) ،چیخۆڤ شانۆییەکەی بە دڵ نەبوو بەڵام ڕەخنەگرەکان بەدڵیان بوو.
لە ساڵی ١٨٩٠ چیخۆڤ ڕۆشت بۆ دورگەی سەخالین بۆ یەکێک لە گرتووخانەکان. قسەی لەگەڵ زۆرێک لە بەندکراوەکان کردوو بۆی دەرکەوت کە زۆر بە خراپی و تووندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. بەندکراوەکان زۆر جار لێیان دەدرێت. ھەروەھا لەو گرتووخانەیە منداڵیشی لێبووە. زۆر بەمە توڕە بوو کتێبێکی دەربارەی دورگەی سەخالین (The Island Of Sakhalin ) بە ناوی کوشتنەکە (The Murder) نووسی.
لە ساڵی ١٨٩٢، خانویەک و کۆمەڵێک پارجە زەوی کڕی لە نزیک مۆسکۆ بەناوی مێلیخۆڤۆ(Melikhovo). لەکاتێکدا لەوێ دەژیا دەستی یارمەتی بۆ دانیشتووی ئەو نزیکانە درێژ دەکردوو بە کڕینی خواردن و جلوبەرگ بۆیان، ھەروەھا چارەسەرکردن و دەرمان پێدان بە نەخۆشەکان.
ھەر لە مێلیخۆڤۆ شانۆی نەورەسەکە (The Seagull)ی نووسی، بە ماوەیەکی کەم دوای ئەمە شانۆی خاڵە ڤانیا(Uncle Vanya)ی نووسی ،دواتر دوو شانۆی گەورەی تری نوسی بە ناوەکانی سێ خوشک(Three Sisters) و باخی گێلاسەکە (The Cherry Orchard) ، ئەم چوار شانۆیە تا ئەمڕۆکەش شانۆی لەسەر دەکەرێت.
ژنھێنان و نەخۆشی و مردنی[دەستکاری]
لە ساڵی ١٨٩٧ توشی نەخۆشی دەردەباریکە(سیل) دەبێت، پزیشکەکان پێی ڕادەگەیەنن کە دەبێت شێوازی ژیانی بگۆڕێت، بۆیە دەگوازێتەوە بۆ ناوچی یەڵتا و لەوێ ڤێلایەک دەکڕێت پاشان لەوێ ژیانی ھاوسەری لەگەڵ ژنێک دروست دەکات بە ناوی ئۆلگا نایپەر(Olga Knipper)، لە یەلتا ھەندێک چیرۆکە ھەرە بەناوبانگەکانی نوسی یەکێک لەوانە بەناوی خانم لەگەڵ سەگەکەدا(The Lady With The Dog).
لە ساڵی ١٩٠٤ زۆر نەخۆش دەکەوێت و ھەر لە ھەمان ساڵیشدا کۆچی دوای دەکات لە ئەڵمانیا.