کچە پرتەقاڵییەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کچە پرتەقاڵییەکە
بەرگی کتێبەکە
نووسەریۆستاین گاردەر
سەردێڕی سەرەکیAppelsinpiken
وڵات نەرویژ
زماننەرویژی
چەشنڕۆمان، فەلسەفی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٠٠٣

کچە پرتەقاڵییەکە (بە نەرویژی: Appelsinpiken) ڕۆمانێکی فەلسەفی نووسەری نەرویژی یۆستاین گاردەرە لە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاو کرایەوە. نووسەری جیھانی سۆفیا لەم ڕۆمانەشدا لە ڕێگەی چیرۆکێکی بە ڕواڵەت سادەوە پرسیارە فەلسەفییەکانی خۆی دەخاتە ڕوو. پرسیاری گرنگی ئەم چیرۆکە پرسیارێکە بە درێژایی مێژووی فەلسەفەوە، ئەوەی کە ژیان چ بەھایەکی ھەیە؟

کورتە[دەستکاری]

کورێکی تەمەن ١٥ ساڵان بە ڕێکەوت دەستنووسێک لە باوکی دەست دەکەوێ. لەکاتێکدا باوکی ١١ ساڵ لەمەوبەر بە نەخۆشییەکی بێ چارەسەری کۆچی دوایی کردووە و لە ڕۆژی مردنیدا نامەیەکی درێژی بۆ کوڕەکەی بەجێھێشتووە. بە وتەی دایکی، خەمی گەورەی باوکی لە لێواری مەرگدا ئەوە بوو، کە دەبوایە بمرێت پێش ئەوەی کوڕەکەی بناسێت. کچە پرتەقاڵییەکە دیالۆگێکی فەلسەفی نێوان باوک و کوڕێکە کە لە دوو کاتی جیاوازدا ژیاون. باوکەکە چیرۆکی ناسینی کچێک بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ کوڕەکەی دەگێڕێتەوە. کوڕەکە بە خوێندنەوەی دەستنووسەکانی باوکی، تێڕوانینێکی نوێ بۆ ژیان دەدۆزێتەوە.

کچە پرتەقاڵییەکە تەنیا چیرۆکێکە کە نووسەر ئەم چیرۆکەی بەکاریھێناوە بۆ دروستکردنی فەزای گونجاو بۆ پێشکەشکردنی پرسیارە فەلسەفییەکانی خۆی وەکوو پرسیار لەبارەی ژیان و مردن و خۆشەویستی و بەرەنگاربوونەوەی خوێنەر. وەسفی چیرۆکەکە لە شێوەی نامەیەکدا و ھەروەھا چیرۆکی کچە پرتەقاڵییەکە، کە تێیدا بە شێوەی نادیار و ئەفسووناویی دەگێڕدرێتەوە، ھەموویان ھاوکارن لە دروستکردنی کەشی نادیاری کتێبەکەدا.

لەم چیرۆکەدا باوکێک کە لە ژیاندا نەماوە نامەیەکی بۆ کوڕەکەی نووسیوە کە تێیدا دان بەوەدا بنێت کە خۆشەویستی تاکە بەھای ئەم ژیانەیە، تەنانەت ئەگەر تەمەنی وەک تەمەنی خۆی کورت بێت.

بەشێک لە کتێبەکە[دەستکاری]

«دەترسم جۆرج… لەوە دەترسم لەم جیھانە بکرێمە دەرەوە. لە چەند شەوێکی وەک ئەم شەوە دەترسم کە ڕێگەم پێ نادرێت بیانبینم… گەردوون زۆر پیرە، وا بیر بکەرەوە، کە کاتی خۆی چەند ملیارد ساڵ لەمەوبەر، ئەو کاتەی ھەموو شتێک دروست دەکرا، تۆ لەبەر دەم ئەم حیکایەتە دابوویتایە. بیر لەوە بکەرەوە کە بڕیاری لەدایکبوونت بۆ ژیانی سەر ئەم زەوییە لە دەستی خۆتدا بوایە. نە دەزانیت کەی دەژیت و نە دەشزانیت بۆ ماوەی چەند ساڵ دەژیت، بەڵام لە ھەموو بارێکدا ماوەی ژیانت لە چەند ساڵێک زیاتر تێ ناپەڕیت. تەنیا ئەوەندە دەزانیت ئەگەر بڕیار بدەیت ڕۆژێک لە ڕۆژان بێیتە ناو ئەم ژیانەوە، دەبێت بەناچاری ڕۆژێک لە ڕۆژانیش ھەموو شتێک بەجێ بھێڵیت. پێ دەچیت خەمێکی گەورە داتبگرێت، چونکە زۆربەی خەڵک پێیان وایە ژیانی ناو ئەم سەر زەوییە زۆر زۆر خۆشە، تەنانەت کاتێک بیر لەوە دەکەنەوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان دەبێت بەجێی بھێڵن، فرمێسک بە چاویاندا دێتە خوارەوە.»

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

  • جۆرج
  • جان ئۆلاڤ (باوکی جۆرج)
  • کچە پرتەقاڵییەکە
  • یورگن (زڕباوکی جۆرج)

فیلم[دەستکاری]

فیلمێکی نەرویژی بە ھەمان ناونیشانی ڕۆمانەکە لە شوباتی ٢٠٠٩دا بڵاو کرایەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ""Appelsinpiken" får millionstøtte" (بە نەرویجی). Filmweb. 2007-10-23. Retrieved 2008-11-12.
  • دختر پرتقال، یاستین گودر، مترجم مھرداد بازیاری

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]