دەروازە:خەیاڵی زانستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دەروازە:زانستی خەیاڵیەوە ڕەوانە کراوە)

بەخێربێن

دەستپێک

خەیاڵی زانستی جۆرێکی نووسینە، چیڕۆکێکی خەیاڵی زانستی دەشێت ڕۆمان، فیلم، پڕۆگرامی تیڤی و بەرھەمی تری ئەدەبی بێت. خەیاڵی زانستی بەزۆری دەربارەی ئایندەیە، دەشێ دەربارەی زانستێکی نوێ یان داھێنانەکانی وەکوو ئامێری کات و ڕۆبۆتەکان بێت. چیڕۆکە خەیاڵییە زانستییەکان بەزۆری لە جیھانێکدان کە زۆر جیاوازە لە جیھانی ڕاستەقینە، دەکرێ زانست و ئامێرگەڵێکی وایان ھەبێ کە لە ڕاستیدا بوونیان نەبێت، زۆربەی ئەم چیڕۆکانەش لە جیھانێکی ترن.

خەیاڵی زانستی جیاوازە لە فەنتازیا، چیڕۆکە فەنتازییەکان بەزۆری باسی جادوو و شتانێک دەکەن کە بوونیان نییە و زانست نین. ئیسحاک ئەسیمۆڤ نووسەرێکی بەناوبانگ بوو لە بواری خەیاڵی زانستی، ئەو وتوویەتی خەیاڵی زانستی شتێکە ئەگەری بوونی لێدەکرێ، بەڵام فەنتازیا نا.

نووسەران بەزۆری خەیاڵی زانستی بەکاردەھێنن بۆ ڕوونکردنەوەی کێشە (پرسیار) و گرفتەکانی ڕۆژانە لە ڕێگەی دانانیان لە ئایندەدا. ئاسایییانە ئەوان جیھانێک فەراھەمدێنن کە زۆر جیاوازە و دەبێتە یارمەتیدەر بۆ خەڵکی بۆ تێبینی کردنی بیرۆکە گرنگەکان.


ھەنووکە ٤٩١ وتار لە دەروازەی خەیاڵی زانستیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو وتاری ھەڵبژێردراو

ڤێنەم: با کارنەیج بێت (بە ئینگلیزی: Venom: Let There be carnage) فیلمێکی سووپەرھیرۆی ئەمریکییە و لەسەر بنەمای کارەکتەری کۆمیکەکانی ماڕڤڵ ڤێنوم دروست کراوە و لە ساڵی ٢٠٢١ نمایشکرا. ئەم فیلمە لەلایەن کۆمپانیای کۆلومبیا پیکچەرز بە ھاوکاری مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت و تێنسێنت پیکچەرز بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز بڵاوکراوەتەوە. دووەم فیلمە لە گەردوونی مارڤڵی سۆنی پیکچەرز و درێژەی فیلمی ڤێنوم (٢٠١٨) فیلمەکە لە دەرھێنانی ئەندی سێرکیسە لە سیناریۆیەک کە لەلایەن کێلی مارسێلەوە نووسراوە، لەسەر بنەمای چیرۆکێک کە بە ھاوکاری تۆم ھاردی دانراوە.

لەم فیلمەدا تۆم ھاردی ڕۆڵی ڤێنەم/ئێدی برۆک دەگێڕێت و شانبەشانی میشێل ویلیامز، نائۆمی ھاریس، ڕید سکۆت، ستیڤن گراھام و ودی ھاریلسن. لە فیلمەکەدا برۆک ھەوڵدەدات کاروانی ڕۆژنامەگەری خۆی زیندوو بکاتەوە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ بکوژی زنجیرەیی کلیتۆس کاسیدی (ھارێلسۆن)، کە میوانداری ھاوژینێکی نامۆی ھاوشێوەی ڤینۆم دەکات بە ناوی کارناج. ئەم فیلمە بۆ یەکەمجار لە لەندەن لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ نمایشکرا، و لە ١ی تشرینی یەکەمدا لە ئەمریکا نمایشکرا، دوای چەندین دواکەوتن لە ڕێکەوتی سەرەتایی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩. فیلمەکە سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە بۆکس ئۆفیسدا، داھاتی ٥٠٦٫٩ ملیۆن دۆلاری لەسەر ئاستی جیھان و بووە حەوتەم زۆرترین داھاتی ساڵی ٢٠٢، بەڵام داھاتەکەی ٣٤٩٫٢ ملیۆن دۆلار کەمتر بوو لە فیلمەکەی پێش خۆی. لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی تێکەڵاوی وەرگرت، کە ستایشی زنجیرە ئەکشنەکان، کیمیای نێوان برۆک و ڤینۆم، دیمەنی ناوەڕاستی کریدت و نمایشەکانی ھاردی و ھارێلسۆنیان کرد، ھەروەھا ڕەخنەیان لە سیناریۆکەش گرت، لەکاتێکدا ماوەی کورتی نمایشکردنی بۆچوونی دابەشکراوی بەدەستھێنا. فیلمی سێیەمی ڤینۆم لە پەرەپێداندایە.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو وتاری ھەڵبژێردراو

دیمەنی کەشتییەکی ئاسمانیی خەیاڵی زانستی

وتاری پەیوەندیدار

ھێربەرت جۆرج وێڵز (بە ئینگلیزی: H. G. Wells؛ لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٨٦٦ لە کێنت، ئینگلتەرا – مردووی ١٣ی ئابی ١٩٤٦). نووسەر و چیرۆکنووسێکی ئینگلیز بوو. بەوە ناسرابوو کە لایەنێکی زانستی لە چیرۆکەکانیدا ھەبوو، کە چیرۆکەکانی زیاتر بریتی بوون لە چیرۆکی خەیاڵی زانستی، و باسی بارودۆخی جیھان دەکات لەداھاتوودا. بە یەکێک لەدامەزرێنەرانی ئەدەبیی خەیاڵیی زانستی دادەنرێت. توانی ناوبانگێکی زۆر لەڕێگەی بوارە ئەدەبییەکەی بەدەستبھێنێت، بە پێچەوانە جوڵ ڤێرن کە ڕەخنەی کۆمەڵایەتی زۆر لە چیرۆکەکانی گیرا.

زیاتر...

وتاری پەیوەندیدار

خوێنمژ (بە ئینگلیزی: Vampire) بوونەوەرێکە لە فۆلکلۆردا ھەیە کە لەسەر ھێزی ژیانی زیندووان، کە بە گشتی لەسەر شێوەی خوێنە، گوزەران دەکات. لە فۆلکلۆری ئەورووپیدا، خوێنمژەکان بوونەوەری نەمردوو بوون کە بە زۆری سەردانی کەسە نزیک و خۆشەویستەکانیان دەکرد و دەبوونە ھۆکاری ئازار و مردن لەو گەڕەکانەی کە لە کاتی زیندووبوونیان نیشتەجێی ببوون. خوێنمژەکان کفنیان لەبەر دەکرد و بە گشتی بە ڕووکارێکی ئاوساوی سوور یاخود تاریک دەناسران، بە پێچەوانەی ئەو تایبەتمەندییە ھاوچەرخەی کە بۆ خوێنمژەکان داندراوە لە سەدەی ١٩ تاوەکوو ئێستا، کە گوایە لاواز و ڕەنگ کاڵن. خوێنمژەکان لە زۆرێک لە چاندەکاندا بوونیان ھەبووە و تۆمارکراون؛ دەستەواژەی «ڤامپایەر»، کە لە زمانی ئینگلیزیدا بەواتای خوێنمژ دێت، لە ڕۆژاوای ئەورووپا بەناوبانگ بوو دوای ھێستێریایەکی بەلاشاوی سەدەی ھەژدەھەم کە بالکان و ئەورووپای ڕۆژھەڵاتی گرتبۆوە.

زیاتر...

پۆلەکان

وتاری پەیوەندیدار

ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو (بە ئینگلیزی: Avatar: The Way of Water) فیلمێکی خەیاڵی زانستیی ئەمریکییە، لە دەرھێنانی جەیمز کامێرۆنە لەساڵی ٢٠٢٢ نمایشکراوە. ئەم فیلمە درێژەی فیلمی ئەڤەتار ١ و بە بەشی دووەمی زنجیرەی فیلمی ئەڤەتار دادەنرێت. کامیرۆن و جۆن لانداو بەرھەمھێنەری فیلمەکەن و سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن کامیرۆن و ڕیک یافا و ئاماندا سیلڤەر لەسەر بنەمای چیرۆکێک کە لەگەڵ جۆش فریدمان و شەین سالیرنۆ نووسراوە. کاستی فیلمەکە بریتین لە سام وۆرسینگتن، زۆی سالدانیا، ستیڤن لۆنگ، جوڵز دەیڤید مۆر، سی سی ئێچ پاوندەر، جیۆڤانی ڕیبیسی، دیلیپ ڕاو و مات جیراڵد ڕۆڵی خۆیان لە فیلمی یەکەمەوە دووبارە دەکەنەوە، سیگۆرنی ویڤەر لە ڕۆڵێکی جیاوازدا دەگەڕێتەوە. کەیت وینسلێت، کلیف کورتیس، ئیدی فالکۆ، جەیمین کلیمەنت و برێندان کاول ئەکتەری نوێی فیلمەکەن.

کامیرۆن لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕایگەیاندبوو کە ئارەزووی دروستکردنی بەدواداچوونی فیلمی ئاڤاتاری ھەیە ئەگەر سەرکەوتوو بێت. دوای سەرکەوتنی گەورەی فیلمی یەکەم، لە ساڵی ٢٠١٠ دوو بەشی دیکەی لە فیلمەکە ڕاگەیاند، ئەو پلانی هەبوو کە لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕێگای ئاوی بڵاوبکاتەوە. بەڵام ڕاگەیاندنی سێ بەشی نوێ، پێویستی بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای نوێ تۆمارکردنی دیمەنی ژێر ئاو هەبوو کە پێشتر نەکرابوو، دەرەنجام ئەمەش بووە ھۆی دواکەوتنێکی زۆر لە پەرەپێدانی فیلمەکە، لە پێناو ئەوەی کە کاتێکی زیاتر بدرێت بە ستافەکە بۆ کارکردن لەسەر نووسینی سیناریۆ و پێش بەرھەمھێنان و کاریگەرییە بینراوەکان. وێنەگرتنی سەرەکی فیلمەکە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٧ لە مانھاتن بیچ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەستیپێکرد و وێنەگرتنی سەرەکیش ھاوکات لەگەڵ ئاڤاتاری ٣ لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە نیوزیلاند دەستیپێکرد. دوای سێ ساڵ لە وێنەگرتنی فیلم لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ کۆتایی ھات. ئەم فیلمە بە بودجەی ٣٥٠-٤٠٠ ملیۆن دۆلار دروستکراوە و یەکێکە لە گرانترین فیلمەکانی مێژوو.

فیلمی ئەڤەتار: ڕێگای ئاو لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە نمایشێکی تایبەتدا بۆیەکەمینجار لە لەندەن نمایشکرا، لە ١٦ی کانوونی دووەمدا لە شاشەکانی سینەمای ئەمریکا نمایشکرا. بڵاوبوونەوەی فیلمەکە چەند جارێک دواکەوتووە، دوایین دواکەوتنی فیلمەکە لە ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٠ ڕوویدا. فیلمەکە داھاتی یەک ملیار و ٧٠٨ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێناوە و زۆرترین داھاتی ساڵی ٢٠٢٢ و حەوتەم فیلمە لە جیھاندا. بەگشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت، کە ستایشی کاریگەرییە بینراوەکانی و دەستکەوتە تەکنیکییەکانی دەکرد، بەڵام ھەندێک گێڕانەوەکەیان ڕەخنەیان لە درێژی ماوەی فیلمەکە و چیڕۆکەکەی گرت. سێ بەدواداچوونەکەی داھاتوو بە ڕێککەوت لە ساڵانی ٢٠٢٤، ٢٠٢٦ و ٢٠٢٨ بڵاودەکرێنەوە، ھەرچەندە بەرھەمھێنانی دوو فیلمی دووەم بەندە بە وەرگرتنی بازرگانیی ڕێگای ئاو. ئەڤەتار: ڕێگای ئاو لەلایەن دەستەی نیشتمانی پێداچوونەوەی فیلم و پەیمانگای فیلمی ئەمریکی وەک یەکێک لە باشترین فیلمەکانی ساڵی ٢٠٢٢ پاڵێوراو بوو. ئەم فیلمە پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی دراما و باشترین دەرھێنەر لە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب

زیاتر...

وتە

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان