بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت (بە ئینگلیزی: Marvel Entertainment) کۆمپانیایەکی ئەمریکییە بۆ کات بەسەربردن کە بەھۆی یەکگرتنی گرووپی مارڤێڵ ئینتەرتەینمەنت و تۆیس بیز، ئینکۆ پێکھاتووە. کۆمپانیاکە بە کۆمپانیای لقەکەی مارڤڵ کۆمیکس ناسراوە و لە کۆتایییەکانی ٢٠٠٠دا کۆمپانیای لقەکەی کە ناوی مارڤێڵ ستۆدیۆیە، دەستی بە بەرھەمھێنانی فیلم کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی کۆمپانیای واڵت دیزنی بە بڕی ٤٫٦٤ ملیار دۆلار کڕی لە کۆمپانیای مارڤێڵ ئینتەرتەینمەنت.[١] لەو کاتەوە کۆمپانیاکە بووەتە کۆمپانیایەکی بەرپرسیارێتی سنووردار. بۆ مەبەستی ڕاپۆرتکردنی دارایی، مارڤڵ بەشێکە لە کۆمپانیای واڵت دیزنی. مارڤێڵ ھاوبەشی زۆری لەگەڵ کۆمپانیاکانی تردا ھەیە وەک سەدەی بیستەمی فۆکس و کۆڵۆمبیا پیکچەرز، بەجۆرێک فیلمەکانی ستۆدیۆکانی مارڤڵ لەلایەن ستۆدیۆی واڵت دیزنی پیکچەرزەوە بڵاودەکرێنەوە کە کۆمپانیایەکی تری واڵت دیزنی یە. لەو کاتەوە کۆمپانیاکە توانیویەتی کارەکتەرەکانی مارڤێڵ لە ھاوینەھەواری و پارکەکانیدا نمایش بکات،[٢] شایەنی ئەوەیە لێرەدا بڵێین کە پێشتر ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارک و ھاوینەھەواری یوونیڤەرساڵ ھەبووە، کە دواتر فراوانتر بووە لەگەڵ کڕینی واڵت دیزنی.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Disney tells details of Marvel Entertainment acquisition in a regulatory filing». لوس أنجلوس تایمز. ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٩. لە ١٢ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. «Hong Kong Disneyland to Open 'Iron Man' Experience in 2016». The Hollywood Reporter. ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. «What's next for Marvel characters at Disney theme parks». Los Angeles Times. ٢ی ئازاری ٢٠١٣. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.