بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:دەروونناسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروونناسی چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی دەروونناسی!

دەروونناسی یان سایکۆلۆژی (بە ئینگلیزی: Psychology) لقێکی ئەکادیمی و کرداریە کە خوێندنی زانستی کردارەکانی مێشک و ھەڵسوکەوت لەخۆ ئەگرێت. دەروونناسی ئامانجی یەکەمی ئەوەیە کە لە تاک و گروپەکان تێ بگات بە دانانی پرەنسیپی گشتی و ھەروەھا توێژینەوەی تایبەت لەسەر تاکیش. لەم بوارەدا کەسی پیشەگەر یان توێژەرەوەی ئەم بوارە کە بە دەروونناس ئەناسرێن وە ئەکرێ پۆلێن بکرێن بۆ شارەزای کۆمەڵایەتی، ھەڵسوکەوت یان تێگەیشتن (دەرک).

زیاتر...

ھەنووکە ٤٣٦ وتار لە دەروازەی دەروونناسیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

خەمۆکی، نیگارێک
خەمۆکی، نیگارێک

خەمۆکی یان ژاکاوی (بە ئینگلیزی: Depression) یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکان. دەتوانرێت وەسف بکرێت بە بارێکی ھەست کردن بە غەمباری، دڵتەنگی، بەدبەختی و بێچارەیی و ھەست کردن بە فەرامۆشکراوی و بێ ھیوایی. زوربەمان ھەست بەم حاڵەتە دەکەین لە ساتێک یان ساتێکی تر لە ژیانماندا بەڵام تەنیا بۆ ماوەیەکی کەم و درێژە ناکێشێت. خەمۆکی توند و ڕاستەقینە بریتیە لە کێشەی مەزاجی مرۆڤ کە تیایدا ھەست دەکات بە غەمباری، گوم بوون (Loss)، تووڕەیی و بێ ھیوایی لە ھەموو ڕۆژێکی ژیاندا و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.

خەمۆکی دەبێتە ھۆی گۆڕان یان لادانی دیدی ئەو کەسە بۆ خودی خۆی و ژیانی و کەسانی دەوروبەری، بە واتایەکی تر کەسی خەمۆک ڕەشبینە بەرامبەر بە ھەموو شتێک و زۆر نەرێنییە بەرامبەر بە ھەموو ڕووداوێک و ناتوانێت وا وێنا بکات کە ھەر ڕووداوێک، کێشەیەک یان ھەڵوێستێک بە شێوەیەکی ئەرێنی چارەسەر دەبێت.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

کچێک کە دەترسێت، تووشبووی دڵەڕاوکێ

ئایا زانیوتە؟

  • ئەو کەسانەی نەخۆشیی ئەریتمۆمانیایان ھەیە ھەستێکی بەھێزیان بۆ دروست دەبێت کە شتومەکەکانی دەورووبەریان بژمێرن، بۆ نموونە ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان ھەیە لەوانەیە لەکاتی ڕۆیشتندا ھەموو ھەنگاوەکانیان بژمێرن.



ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

کارڵ گۆستاف یۆنگ (١٨٧٥-١٩٦١) دەرونشیکار و دەرونپزیشکێکی سویسری بوو کە دەرونناسی شیکاری داھێنا، کارەکانی یۆنگ تەنھا لە دەرونپزیشکیدا کاریگەریان نەبوو بەڵکو لە توێژینەوە مرۆڤناسی و شوێنەوارناسی و وێژە و فەلسەفە و ئایینیەکانیشدا سودیان لێوەرگیراوە، لە ساڵی ١٩٠٦ لەگەڵ فرۆیددا دۆستایەتی کەوتۆتە نێوانیان تاوەکوو ساڵی ١٩١٤ ھاوڕێبوون بەڵام بەھۆی جیاوازی بۆچونەوە جیابونەتەوە، بەشێکی زۆری کارەکانی یۆنگ تا دوای مردنی بڵاونەکراونەتەوە و ھەندێکیان تا ئێستاش بڵاونەکراونەتەوە.

یۆنگ چەند دەستەواژەیەکی زۆر گرنگ و نوێی ھێنایە نێو دونیای دەرونناسییەوە وەکوو پێرسۆنا و جۆرە دەروونیەکان و ھاوکاتی و گرێی دەروونی و دەروونگەرایی و کۆمەڵگەرایی.

کارڵ گۆستاف یۆنگ لە کیسویلی سویسرا لە دایک بووە لە ٢٦ی تەمموزی ١٨٧٥ دەکاتە دووەمین کوڕی خانەوادەی پاوڵ ئاچلیس یۆنگ (١٨٤٢ - ١٨٩٦) و ئیمیلی پریسویک (١٨٤٨ - ١٩٢٣)، یەکەمین منداڵی خانەوادەکە لە ساڵی ١٨٧٣ لەدایکبوو کوڕ بوو ناوی لێنرا پاوڵ بەڵام دوای چەند ڕۆژێک لە ژیان کۆچی دوایی کرد.

زیاتر...

کتێبی ھەڵبژێردراو

دەرمانی شۆپنھاوەر (بە ئینگلیزی: The Schopenhauer Cure) یەکێک لە ڕۆمانەکانی ئیرڤین دی. یالۆمە لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاو کرایەوە. کتێبەکە لەبارەی دەروونپزیشکێدایە کە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی پێست بووە. دوای ماوەیەک پشوودان، گرووپە دەرمانییەکانی دەست پێ دەکاتەوە، تا ترسی مردن لە خۆی دوور بکاتەوە. لە درێژەی ڕۆمانەکەدا، تیۆریی و بۆچوونەکانی فەیلەسووفی گەورە شۆپنھاوەر، دەخرێتە ڕوو.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

«پرسیارێک کە من پاش سی ساڵ توێژینەوە لەسەر دەروونی ژنان ئێستاش نەمتوانیوە وڵامێکی بۆ بدۆزمەوە ئەوەیە، «ژنان چییان دەوێت؟»

-زیگمۆند فرۆید



دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان