ئارتەر شۆپنھاوەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئارتەر شۆپنھاوەر

لەدایکبوون٢٢ی شوباتی ١٧٨٨
شاری گێدانسیک لە ئەڵمانیا
مەرگ٢١ی ئەیلوولی ١٨٦٠
شاری فڕانکفۆڕد لە ئەڵمانیا
پیشەفەیلەسووف، بیرمەند
واژوو

ئارتەر شۆپنھاوەر (بە ئەڵمانی: Arthur Schopenhauer؛ لەدایکبووی ١٧٨٨ – مردووی ١٨٦٠) فەیلەسووفێکی ئەڵمانی بوو، ناسراوە بە فەلسەفە ڕەشبینییەکەی، لەژیاندا شەیتانییەتی و شەڕی تەواوەتی دەبینێت، نەبوون ی لا پیرۆز بوو، و پێی وابوو کە خۆکوشتن کارێکی دروست و باشە و پەڕتووکی جیھان ئایدیا و ویستە ی نووسیوە، کە تێیدا ھەوێنی فەلسەفەی خۆی پیشان داوە، بۆیە دەبینرێت کە پەیوەندبی نێوان ویست و بیر دەبەستێتەوە و وا دەبینێت کە بیر یاخود مێشک ئامرازێکە لەنێو چنگ یان دەستی ویستدا و سەر بەخۆیەتی.[١]

ژیان[دەستکاری]

ئارتەر شۆپنھاوەر لە ٢١ی مانگی شوباتی ساڵی ١٧٨٨ دا لەدایک بووە و فەلسەفەی لە زانکۆی جووتنجن لەنێوان ساڵانی ١٨٠٩ بۆ ١٨١١ز خوێندووە، پاشان گوێزراوەتەوە بۆ زانکۆی بەرلین لەنێوان ساڵانی ١٨١١ بۆ ١٨١٣ز کە لەوێدا کۆتاییی بە خوێندنەکەی ھێنا بە وەدەستھێنانی دوکتۆرا ئەمەش بەھۆی نامەکەیەوە کە لەژێر ناوی (چوار ڕیشەی بنەمای ھۆکاری بێ نیازکەر) دا بوو. ئەو نامەی دوکتۆرایەی شۆپنھاوەر سەبارەت بە مێشک بوو کە بەدنیای دەرەکیی گەیاندبوو. باوکی شۆپنھاوەر بەھۆی خۆکوشتنەوە مرد. کاتێک کە شۆپنھاوەر تەمەنی ١٧ ساڵ بوو واتا ساڵی ١٨٠٥ز، پاش ئەو ژیانێکی پڕ نەھامەتیی ژیا بەھۆی ناکۆکبوونی لەگەڵ دایکیدا. ئەمەش بەھۆی ژیانی ئازادی دوور لەھەموو بەند و کۆتێک کە دایکی دەژیا. پاش مردنی باوکی، پاشان ناکۆکییەکان لەگەڵ دایکیدا گەیشتە ئەوەی کە تەواو پەیوەندییان پچڕا، تا ئەو ڕادەیەی کە مرد و نەیبینی. ھەڵسوکەوتی دایکی بووە ھۆی دروستبوونی ڕقێکی زۆر بەرامبەر بە ژن کە تا درێژاییی ژیانی ئەو ھەستەی تێدا چەقیبوو، بۆیە تا مرد ھیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ھیچ ژنێکدا نەبوو. شۆپنھاوەر لە زانکۆی بەرلین لە نێوان ساڵەکانی ١٨٢٠ بۆ ١٨٣١ وانەی دەگوتەوە، بەڵام تێیدا سەرکەوتوو نەبوو. ھەروەھا، خوێندکارەکانیش پێی ڕازیی نەبوون، ئەمەش کێبڕکێی لەنێوان ئەو و مامۆستاکانی تردا دروست کرد. ھەروەھا، پیلانەکانیان دژ بەم گێڕا کە بووە ئەوەی کە کتێبەکانی پێشووازییەکی باشی لێ نەکرێت؛ ئەمەش وای کرد کە ھەست بە بێزاریی و بێ ھیوایی بکات، بەڵام لە کۆتایییەکانی ژیانیدا پەڕتووکەکانی پێشوازییان لێ کرا، بۆیە ھەستی بە دڵئارامی و دڵخۆشی کرد. ھەندێک پارەی شک دەبرد کە لە باوکییەوە بۆی مابۆوە. ئەم پارەیە وای کرد کە ببێتە خاوەنی دوو ژووری ھۆتێلێکی مامناوەند، لەو دوو ژوورەدا ماوەی ٣٠ ساڵی کۆتایی ژیانی بردە سەر، لەو کونج و دوو ژوورە بچووکەدا ژیانی بردە سەر، بەتەنھا، بەبێ دایک یان ھاوسەر یان منداڵێک و بەبێ خێزان، تەنانەت بەبێ نیشتمان، بێ ھاوڕێیەک، تەنھا یەک سەگ نەبێت کە تەنھا ھاوڕێی بوو، ناوی نابوو (ئەتما)، ئەویش ناوێکە لە (ڕۆحی جیھان)یاخود (ڕۆحیی تەواوەتی لەلای بەراھیمەکان) دەنرێت، بەڵام دانیشتووانی ھۆتێلەکە و کەسە نزیکەکان لە شۆپنھاوەرەوە، سەگەکەیان ناو نابوو «شۆپنھاوەرە بچووکەکە.»

بیر[دەستکاری]

فەیلەسووفێکی ئەڵمانیایی ڕەشبینی بێ باوەڕ بوو، شۆپنھاوەر تێبینیی ئەوەی کرد کە بوون دانراوە لەسەر بنەمای دانایی، لێزانین، کۆتاییپێھێنان، و ھەموو شتێک لە بووندا بەڵگەیەکی ڕاستگۆیە لەسەر بەڕێوەبردنی بکەر و توانای و دانایییەکەی و لێھاتوویییەکەی و کامڵییەکەی. ئەو مەزاجە تێکچو و گەندەڵەی شۆپنھاوەر و تیاڕوواویی ڕق و کینە تێیدا کە ھەموو نەفسی گرتبووەوە، ھەروەھا خۆشەویستیی ونبو، و دوژمنایەتیی ھەبوو لەنێوان ئەو و ھەموو ڕەگەزەکانی ژیان و زیندە، وای کرد کە جۆرێکی دیارییکراو ھەڵبژێرێت لە نووسین، ئەو ھەڵبژاردنەشی جێگیر بوو لەسەر لێکۆڵینەوە بوزا، پاشان پەڕتووکەکانی ئایینە ھیندییەکان، شوێنجێی ئەمانەش لەوەدا دەرکەوت کە ڕقی بۆ دروست بوو دژ بە ھەموو جیھان، ھەستیشی بەجۆرێک قووڵ بوەوە کە ھەستی دەکرد کە ھەموو دنیا خراپەیە، و ژیان جگە لە ئازار و ناخۆشیی و پیریی و مردن ھیچی تری تێدا نییە. ئایینی ھیندییش بەندە لەسەر ئەوەی کە ژیان بەندە لەسەر خراپە سروشتییەکان و ئەخلاقییەکان.[٢][٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

داڕێژە:سەرجاوەکان

  1. ^ عواد, إبراھیم أبوو. "الفیلسوف الذی یکرە النساء". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2023-03-09.
  2. ^ الرشودی, محمد (2021-10-18). "آرثر شوبنھاور: فلسفتە وأعمالە الکاملة". مجلة حکمة (بە عەرەبی). Retrieved 2023-03-09.[بەستەری مردوو]
  3. ^ "آرثر شوبنھاور". أراجیک - Arageek (بە عەرەبی). Retrieved 2023-03-09.