دەرمانی شۆپنھاوەر
نووسەر | ئیرڤین دی. یالۆم |
---|---|
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٢٠٠٥ |
دەرمانی شۆپنھاوەر (بە ئینگلیزی: The Schopenhauer Cure) یەکێک لە ڕۆمانەکانی ئیرڤین دی. یالۆمە لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاو کرایەوە.[١] کتێبەکە لەبارەی دەروونپزیشکێدایە کە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی پێست بووە. دوای ماوەیەک پشوودان، گرووپە دەرمانییەکانی دەست پێ دەکاتەوە، تا ترسی مردن لە خۆی دوور بکاتەوە. لە درێژەی ڕۆمانەکەدا، تیۆریی و بۆچوونەکانی فەیلەسووفی گەورە شۆپنھاوەر، دەخرێتە ڕوو.[٢]
کورتە
[دەستکاری]جۆلیوس دەروونپزیشکێکە دوای ئەوەی ئاگادار دەبێتەوە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی پێست بووە، و زۆرتر لە ساڵێکی تر ناژیت، بیر لە خۆی و ژیانی دەکاتەوە و بڕیار دەدات پێداچوونەوەیەکی ھەبێت بەسەر کارەکان و ژیانیدا، ھەر بۆیە پەیوەندیی دەگرێت بە یەکێک لە نەخۆشەکانی پێشووی بە ناوی فیلیپ، کە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر چووەتە لای و جۆلیوس دوای سێ ساڵ دەرمانی بەردەوام گۆڕانکارییەکی تێدا بەدی نەکردووە. جۆلیوس دەیھەوێت بزانیت فیلیپ لەگەڵ نەخۆشییەکەی چی کردووە. فیلیپ کە کەسایەتییەکی کۆپیی شۆپنھاورە، ئیدعا دەکات ڕێنمایییەکانی جۆلیوس کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەری نەبووە و بە خوێندنەوەی بەرھەمەکانی شۆپەنھاور دەرمان بووە. فیلیپ ئاواتی ئەوەیە، بە بەکارھێنانی ئەندیشەکانی شۆپەنھاور، ببێتە ڕاوێژکارێکی فەلسەفی و داوا لە جۆلیوس دەکات ببێتە سەرپەرستی. بەڵام جۆلیوس دەڵێ، بە مەرجێک یارمەتیت دەدەم کە بۆ ماوەی شەش مانگ لە گرووپێکی دەرمانیدا بەشداری بکەیت. جۆلیوس دەیھەوێت بە یارمەتی گرووپە دەرمانییەکانی، فیلیپ (شۆپەنھاوەر) قایل بکات کە ئەو شتەی واتا دەدات بە ژیان، پەیوەندییە مرۆڤییەکانە، ئەو کارەی کە ھیچ کەس بۆ شۆپەنھاوری فەیلەسووف نەیکرد.[٢]
چەند ڕستەیەک لە کتێبەکە
[دەستکاری]- ئەگەر ئارتەر شۆپنھاوەر زیندوو بوایە، ئایا پێویستی بە ڕەواندەرمانی دەبوو؟ بە دڵنیایییەوە، ئەو ھەموو نیشانەکانی نەخۆشی ھەبوو.
- «ھەرگیز دارتاشێک نایەتە لام و ناڵێت گوێ بدە بە من! بەجێی ئەم کارە، گرێبەستێک دەبەستێت و خانووەکە چاک دەکات...ئێوەش ھەر ئەو کارە بکەن: وەکوو بنیادەم بخۆن، وەکوو بنیادەم بنۆشن....ژیانی ھاوسەریی پێکبێنن، منداڵتان بێت، فێر بن چۆن لە بەرامبەر بە ئیھانەی خەڵکی خۆڕاگر بن.»
پەم ڕووی کردە فیلیپ و وتی بە ڕای تۆ ئەمە نووسراوەی کێیە؟ ھی مامۆستاکەتە، ئیپیکتتوس، بۆیەش لێرە باسم کرد چونکە دەمزانی ڕێز بۆ وتەکانی ئەو دادەنێیت...
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ http://www.ettelaat.com/etiran/?p=45837 ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |