دڵەڕاوکێ
دڵەڕاوکێ (بە ئینگلیزی: Anxiety) دۆخێکی ناخۆشی پەشێویی ناوەکییە، کە زۆرینەی کات بە ھەڵسوکەوتی پەشۆکاوەوە دەبەسترێتەوە، وەک خێرا جووڵەکردن بۆ پێشەوە و پاشان گەڕانەوە و بیرکردنەوەی قووڵ. ئەم
ھەستە، ھەستێکی تاکەکەسییە لەھەمبەر ترس لەشتێک کە ئەگەر ڕوودانی کەمە، بۆ نموونە دڵەڕاوکێ بۆ مردنێک کە لە داھاتوویەکی نزیکدا ڕوودەدات. دڵەڕاوکێ جیاوازە لە ترس، کە ھەستە بەرامبەر شتێکی ڕاستەقینەیی ترسناک یان مەترسیدار و وەڵامێکی گوونجاوە بۆ مەترسییەکی درکپێکراو. دڵەڕاوکێ ھەستکردنە بە ترس و پەشۆکاویی و بێھێزیی و زۆرینەی کات کاردانەوەیەکی لەڕادەبەدەر و گشتگیرکراوە بۆ شتێک کە تاکەکەس پێی وایە مەترسیدارە. زۆرینەی جار بەستراوەیە بە نائارامیی، ھیلاکیی و کێشە لەپەیتکردنەوە، و ھەروەھا کەشەنگیی لەماسوولکەدا. دڵەڕاوکێ بە کاردانەوەیەکی ئاسایی بۆ سترێسی درکپێکراو لەبەرچاو دەگیرێت، ئەگەرچی کەسانێک جار جارە ئەم ھەستەیان لا درووست دەبێت.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم «دەروونناسی» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |