ئەریتمۆمانیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەریتمۆمانیا پێکھاتووە لە نەخۆشییەکی دەروونی کە بە ئۆ-سی-دییەوە دەبەسترێتەوە. ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان ھەیە ھەستێکی بەھێزیان بۆ دروست دەبێت کە شتومەکەکانی دەورووبەریان بژمێرن، بۆ نموونە ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان ھەیە لەوانەیە لەکاتی ڕۆیشتندا ھەموو ھەنگاوەکانیان بژمێرن، یان ژمارەی پیتی ئەلفوبێکان بژمێرن و ھتد.

قوربانییەکانی ئەم نەخۆشییە زۆرجار ھەست دەکەن کە دەبێت کردەوەیەکی دیاریکراو چەند جارێک ئەنجام بدەن تاوەکوو ئاسوودە بن. بۆ نموونە لەوانەیە چەند جارێکی دیاریکراو گڵۆپی ژوورێک بکوژێننەوە و دایگیرسێننەوە. زۆرجار ئەوانەی ئەم نەخۆشییەیان ھەیە تەنانەت کاشی زەوییەکان و سەقفەکانیش دەژمێرن، تەنانەت دەگاتە ئاستێک کە ترپەی دڵ و چاو تروکاندن و ھەناسەدانەکانیش بژمێرن.

ژماردنەکان دەکرێت بە دەنگی بەرز بن یان لە مێشکی خۆیاندا بێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]