جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٠ەوە ڕەوانە کراوە)

پۆتانەکان: 26°14′5.27″S 27°58′56.47″E / 26.2347972°S 27.9823528°E / -26.2347972; 27.9823528 (Soccer City)

جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ ئەفریقای باشوور
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١١ی حوزەیران تا ١١ی تەممووز
ژمارەی بەشداربووان٣٢ (لە ٦ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا١٠ (لە ٩ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان ئیسپانیا (جاری یەکەم)
پلەی دووەم ھۆلەند
پلەی سێیەم ئەڵمانیا
پلەی چوارەم ئوروگوای
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٦٤
باشترین گۆڵکەر(ان)فۆڕلان، شنایدەر، مۆلەر، ڤیا (٥گۆڵ)
باشترین یاریکەرئوروگوای دێیگۆ فۆرلان
٢٠٠٦

جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ یاخود مۆندیالی ٢٠١٠ نۆزدەیەمین جامی جیھانییە.[١][٢][٣] لە وڵاتی ئەفریقای باشوور[٤][٥]خانەخوێ کرا،کە لە ١١ی حوزەیران تا ١١ی تەممووزی ٢٠١٠ بەڕێوەچوو.داواکاری بۆ میوانداری کردنی ئەم خوولەی پاڵاوانییەتیەکە تەنها بۆ وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا بوو.دوای پێشکەشکردنی داواکان، لە ساڵی ٢٠٠٤ فیفا، باشووری ئەفریقای هەڵبژارد لە نێوان میسر و مەغریب بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم وڵاتی ئەفریقیا کە میوانداری جامی جیهانی بکات .یارییەکان له ١٠ یاریگا لە ٩ شاری جیاوازی ئەفریقای باشوور ئەنجامدران.یەکەم یاری خوولەکە لە نێوان هەڵبژاردای ئەفریقای باشوور و مەکسیک لە یاریگای سۆکەر ستی لە جۆھانسبێرگ گەورەترین شاری وڵاتەکە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٨٤ هەزار هاندەر بەڕێوەچوو.

سی و دوو هەڵبژاردە لەم خوولە بەشدارییان کرد،لە یاریی کۆتایی ئیسپانیا توانی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا بباتەوە بە دوای ئەوەی ئەندرێس ئەنێستا لە خولەکەی ١١٦ ی کاتی زیاد کراو پێشکەوە[٦][٧][٨]وە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای بردنەوە لە ئۆڕگوای بە ئەنجامی ٣–٢ توانی پلەی سێیەم بەدەست بھێنێت و پلەی چوارەمیش بوو بەشی ئۆڕگوای.[٩][١٠][١١]

دیاریکردنی خانەخوێ[دەستکاری]

ھەواداران ئاھەنگی گەیشتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ ئەگێڕن

لەنێو پێنج وڵاتی ئەفریقی، ئەفریقای باشوور ھەڵبژێردرا بۆ خانەخوێکردنی جامەکە.

لەدوای بڕیارێکی فیفا، بە ڕێنەدان بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی لە دوو وڵات، وڵاتی تونس لە ھەڵبژاردنەکە کشێنرایەوە. فیفا بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی لیبیا، لەبەر ئەوەی ھەموو مەرجەکانی خانەخوێکردنی پاڵەوانێتییەکەی تیادا نەبوو.

پاش ئەنجامدانی خولێکی دەنگدان، براوەی ھەڵبژاردنەکە لەلایەن سەرۆکی فیفا، سێپ بلاتەرەوە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە ١٤ی ئایاری ٢٠٠٣ لە زوریچ ئاشکرا کرا. باشووری ئەفریقا مافی خانەخوێکردنی پێدا.[١٣]

ئەنجامەکانی دەنگدان
وڵات دەنگەکان
 ئەفریقای باشوور ١٤
 مەغریب ١٠
 میسر ٠

بەشداربوان[دەستکاری]

ئاستی ١ (خانەخوێ & تۆپ سێڤن) ئاستی ٢ (AFC, CONCACAF & OFC) ئاستی ٣ (CAF & CONMEBOL) ئاستی ٤ (UEFA)

 ئەفریقای باشوور
 بەڕازیل
 ئیسپانیا
 ھۆلەند
 ئیتالیا
 ئەڵمانیا
 ئەرژەنتین
 ئینگلتەرا

 ئوسترالیا
 ژاپۆن
 کۆریای باکوور
 کۆریای باشوور
 ھۆندووراس
 مەکسیک
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
 نیوزیلاند

 جەزائیر
 کامیروون
 گانا
 کۆتدیڤوار
 نێجیریا
 چیلی
 پاراگوای
 ئوروگوای

 دانمارک
 فەڕەنسا
 یۆنان
 پورتوگال
 سڕبیا
 سلۆڤاکیا
 سلۆڤێنیا
 سویس

پلەکانی پاڵەوانیەتیەکە[دەستکاری]

پلەی یەکەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا

پلەی دووەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا

پلەی سێیەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا

پلەی چوارەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوروگوای

ناوی ھەڵبژاردە پلەکەی لە جامی جیھانی ٢٠١٠
 ئیسپانیا یەکەم (پاڵەوان)
 ھۆلەند دووەم
 ئەڵمانیا سێیەم
 ئوروگوای چوارەم
پاڵەوانی خوولەکە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا

گۆڵکاری پاڵەوانێتی[١٤][دەستکاری]

ھەریەکە لە داڤێد ڤیا و تۆماس مۆلەر و دیێگۆ فۆڕڵان و وێسلی شنایدەر بە ٥ گۆل بوون بە گۆلکار پاڵەوانێتی، بەڵام بە ھۆکاری دروست کردنی سێ گۆل تۆماس مۆلەر بوو بە گۆلکاری جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٠.

ڕ=ڕیزبەند

ن. ی=ناوی یاریزان

ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە

ژ. گ=ژمارەی گۆڵ

گۆڵکارانی جامی جیھانی ٢٠١٠
ڕ ن. ی ن. ھـ ژ. گ
١ تۆماس مۆلەر  ئەڵمانیا ٥
٢ داڤید ڤییا  ئیسپانیا ٥
٣ دێیگۆ فۆرلان  ئوروگوای ٥
٤ ویستلی شنایدەر  ھۆلەند ٥
٥ گوانزالۆ ھیگواین  ئەرژەنتین ٤

خەڵاتەکان[دەستکاری]

خەڵاتەکانی جامی جیھانی ٢٠١٠
خەڵاتی گۆڵکار باشترین یاریزان باشترین گۆڵپارێز باشترین یاریزانی لاو یاری خاوێن
ئەڵمانیا تۆماس مۆلەر ئوروگوای دیێیگۆ فۆرلان ئیسپانیا ئیکەر کاسیاس ئەڵمانیا تۆماس مۆلەر ئیسپانیا ئیسپانیا

ئامارەکان[دەستکاری]

  • ١٤٢ گۆل کرا لەسەجەم یاریەکان کە ٦٤ یاری بوون.[١٥][١٦]
  • ٢٩ نابژیوان سەرجەم یاریەکانیان بەڕێوەبرد.[١٧]
  • ٢٦٠ کارتی زەرد بە ڕووی یاریزانەکاندا بەرز کرانەوە.
  • ١٧ کارتی سوور بە ڕووی یاریزانەکاندا بەرز کرانەوە.
  • یەکەمجار بوو چوار یاریزان ببن بە گۆڵکاری جامی جیھانی.

یاریگاکان[دەستکاری]

ئەم پاڵەوانیەتیە لە چەندەھا یاریگا بەڕێوە چوو لەوانە:[١٨]

  • سۆکەر ستی لەشاری جۆھانس بێرگ
  • ئەلیس پاڕک لە جۆھانس بێڕگ
  • کێپ تاون لەشاری کێپ تاون
  • مۆزێز مابێدا لەشاری دیربان
  • نێڵسۆن ماندێلا لەشاری پۆڕت ئیلزابێس

لەگەڵ چەندەھا یاریگای تر

تۆپی یاری مۆندیال[دەستکاری]

ئەم تۆپە ناوی جابۆلانی بوو[١٩]کە لە لەلایەن کۆمپانیای وەرزشی جیھانی ئەدیداسەوە بەرھەم ھێنرابوو کە تۆپێکی سووک و بەھێز و جوان بوو بەڵام تووشی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە لەلایەن یاریزانان و ڕاھێنەر و چاودێرانی وەرزشیەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "World Cup | South Africa". www.myenglishpages.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-24.
  2. ^ "South Africa 2010 World Cup Football". www.topendsports.com. Retrieved 2021-08-24.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 24ی Marchی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 24ی Marchی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ http://www.topendsports.com/events/worldcupsoccer/hosts/south-africa-2010/
  6. ^ http://www.youtube.com/watch?v=1rbPEIcNHfk
  7. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/2010_FIFA_World_Cup_Final
  8. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/2010_FIFA_World_Cup_knockout_stage#Final
  9. ^ "2010 FIFA World Cup Final", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-08-07, retrieved 2021-08-24
  10. ^ Murray, Scott (2010-07-10). "World Cup 2010 third-place final: Uruguay v Germany - as it happened". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2021-08-24.
  11. ^ "2010 FIFA World Cup knockout stage", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-07-27, retrieved 2021-08-24
  12. ^ Longman, Jere (2004-05-16). "SOCCER; South Africa Is Named Host of 2010 World Cup". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-08-24.
  13. ^ "Soccer world cup in South Africa". www.kapweine.ch. Retrieved 2021-08-24. ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ https://archive.is/20140324114758/www.mtnfootball.com/international/fifa-world-cup-2010/top-goal-scorers/
  15. ^ http://garcia-aranda.com/esp/wp-content/pdf/FWC2010_Report.pdf ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ https://archive.is/20140324114758/www.mtnfootball.com/international/fifa-world-cup-2010/top-goal-scorers/
  17. ^ http://www.fifa.com/mm/document/tournament/competition/01/20/63/22/refereesandassistantrefereesforfifa.com27.5.2010.pdf ٤ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ ناوی یاریگاکان، "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 26ی Aprilی 2014. Retrieved 24ی Marchی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٦ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 24ی Marchی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.