بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەرزاد کەمانگەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەرزاد کەمانگەر
Farzad Kamangar

لەدایکبوون٢٣ی ئایاری ١٩٧٥
مەرگ٩ی ئایاری ٢٠١٠
ھۆکاری مەرگلە سێدارە دان
شوێنی گۆڕنادیار
نیشتەجێیکامیاران
نەتەوەکورد
پیشەمامۆستا
تۆمەتی تاوانباریئەندامییەتی پژاک
سزای تاوانباریسێدارە


فەرزاد کەمانگەر (لەدایکبووی ٢٣ی ئایاری ١٩٧٥ لە کامیاران - مردووی ٩ی ئایاری ٢٠١٠[١] لە تاران) مامۆستا، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ئاریکاریی کۆمەڵایەتی، شاعیر و ڕۆژنامەوانێکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو[٢][٣][٤] کە بە تۆمەتی ئەندام بوون و ھاوکاری لەگەڵ پژاک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بۆ دەرکرا و لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠ (١٩ی بانەمەڕی ١٣٨٩ی کۆچی ھەتاوی) لەگەڵ عەلی حەیدەریان، فەرھاد وەکیلی، شیرین عەلەم ھولی و مەھدی ئیسلامیان لە گرتووخانەی ئێڤین لە سێدارە درا.[١]

ژیاننامە

[دەستکاری]

فەرزاد کەمانگەر کوڕی باقی و سەڵتەنە ساڵی ١٩٧٨ لە کامیاران لە دایک بووە. لە زانکۆی پەیامی نووری سنە دەروونناسی تەواو کردووە؛ تا پێش قۆڵبەست کردنی بۆ ماوەی دوازدە ساڵ لە کامیاران و ئاوایییەکانی دەوروبەری مامۆستا بووە، ھەروەھا ئەندامی دەستەی نووسەرانی مانگنامەی ڕۆیان سەر بە بەڕێوبەرایەتی پەروەردە و بارھێنانی شاری کامیاران و ئەندامی سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزیی ئاسک و ئەندامی ڕێکخراوەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران بووە. ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٨٥ لە سەفەرێکی تاراندا فەرزاد دەستبەسەر کراوە[٥] و تا کاتی شەھید بوونی لە تاران و سنە و کرماشان لەژێر دڕندانەترین ئەشکەنجەکاندا بووە و ماوەیەکی زۆریش ئیزنی دیتنی کەسوکاری نەبووە.[٦][٧]

لە سێدارە دان

[دەستکاری]

فەرزاد مافی گرتنی پارێزەری نەبوو و لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٣٨٦ (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨) لەلایەن لقی سی دادگای شۆڕشی تاران لە حەوت خولەکدا بە تۆمەتی ئەندامییەتی پژاک (محاربە - دژایەتی خودا) حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا[٨] و لە ١٩ی گوڵانی ١٣٨٩دا ھاوڕێ لەگەڵ چوار زیندانی تر کە سێیانیان کورد بوون، بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان و بە نھێنی لە پارکینگی گرتووخانەی ئێڤین لە دار دران و بە دزییەوە بە خاک دەسپێردران و ھەنووکەش شوێنی ناشتنی تەرمەکانیان ڕوون نییە.[٩][١٠]

کاردانەوەکان

[دەستکاری]
  1. بنەماڵەی فەرزاد پیرۆزباییان کرد و وتیان پێویست بە سەرەخۆشی ناکات.[١١]
  2. ٢٣ی بانەمەڕی ھەمان ساڵ خەڵکی کوردستان بە مانگرتنێکی گشتی ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.[١٢]
  3. نەتەوە یەکگرتووەکان ڕای گەیاند ئەو کارە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ بووە و داواشی لە ڕژیمی ئێران کرد چارەنووس یان شوێنی بە خاک ئەسپاردنی ئەو چوار زیندانییە کوردە ئاشکرا بکات دەنا بەدواداچوونەوەکان ھەر بەردەوام دەبن.[١٣]
  4. لە چوارەمین ساڵیادی ڕووداوەکە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو و بەشداربووەکانیشی یەک ڕۆژ مانیان لە خواردن گرت.[١٤]
  5. لە حەوتەمین ساڵیادی لە سێدارە دانی چوار کورد لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە لە سوید و ئەڵمانیا خۆپێشاندان بەڕێوە چوو.[١٥]
  6. لە ئامەد قوتابخانەیەک بە یاد و ناوی فەرزاد کەمانگەر کرایەوە.[١٦]
  7. بەھمەن قوبادی دوایین فیلمی خۆی پێشکەشی فەرزاد کەمانگەر و سانع ژاڵە کرد.[١٧]
  8. شێرکۆ بێکەس شێعرێکی بۆ دانا.[١٨]
  9. شاھین نەجەفی گۆرانییەکی بۆ دانا.[١٩]

ڕۆژی مامۆستا

[دەستکاری]

لە کوردستان ڕۆژی لە سێدارە دانی فەرزاد کەمانگەر (١٩ی بانەمەڕ - ٩ی ئایار) بە ڕۆژی مامۆستا نێودێر کراوە.[٢٠][٢١]

فەرزاد لە چاند و هونەردا

[دەستکاری]

دەرهێنەری کورد بەهمەن قوبادی لە ساڵی ٢٠١٢ فیلمی وەرزی کەرگەدەن پێشکەش بە ڕۆحی فەرزاد کرد، پێشکەشکردنەکەش بە شێوەی تێکست لە دەستپێکی فیلمەکەدا دەردەکەوێت.[٢٢]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «پنج زندانی سیاسی فرزاد کمانگر، علی حیدریان، فرھاد وکیلی، شیرین علم ھولی و مھدی اسلامیان سحرگاە امروز (یکشنبھ) اعدام شدند». ڕۆشنگەریی. لە ١٩ی گوڵانی ١٣٨٩ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ THE WORDS OF FARZAD KAMANGER
  3. ^ «FARZAD KAMANGAR and 4 Other political prisoners EXECUTED!». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئایاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ ماھی کوچکی بر بالای دار؛ مقالە واشنگتن تایمز دربارە اعدام فرزاد کمانگر 2010-05-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ «Farzad Kamangar: One Person's Story». Abdorrahman Boroumand Center (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «فەرزاد کەمانگەر». لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  7. ^ payaam. «یادی فەرزاد کەمانگەر و ھاوڕێیانی و مانگرتنی گشتی ۲۳ی گولان – پەیام». لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  8. ^ «The death sentences of Farzad Kamangar, Ali Heydarian and Farhad Vakili has been approved by the Iranian Supreme Court». iranhr.net (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  9. ^ «شەھیدانی ١٩ی بانەمەڕ دوای ٧ ساڵ ئێستاش بە گڵکۆیان نازاندرێ». کوردستان و کورد. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  10. ^ Association، Kurdistan Human Rights (٨ی ئایاری ٢٠١٨). «فەرزاد کەمانگەر/لە ئەشکەنجە و زیندان تا تیرۆر و سێدارە». کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  11. ^ «خوشکی فەرزاد کەمانگەر: پێویست بە سەرەخۆشی ناکا». کوردستانپۆست (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  12. ^ «یادی فەرزاد کەمانگەر و ھاوڕێیانی و مانگرتنی گشتی ۲۳ی گولان – پەیام». لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  13. ^ «نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێران ناچارە شوێنی بەخاکسپاردنی ٤ زیندانیی سیاسی کورد ئاشکرابکات». ڕاچڵەکین. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  14. ^ «رێزگرتن لە فەرزاد کەمانگەر لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج». ئاسۆی ڕۆژھەڵات. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  15. ^ «لە ئەڵمانیا و سوید یادی شەھید فەرزاد و ھاوڕێکانی کرایەوە». ڕۆژنیووز. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  16. ^ «قوتابخانەی بنەڕەتیی فەرزاد کەمانگەر لە دیاربەکر پلۆمپ کرا». ڕۆژی کورد. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  17. ^ TV، CHRA. «بەھمەن قوبادی فیلمە نوێیەکەی پێشکەش بە فەرزاد کەمانگەر و سانع ژاڵە کرد». چرا تیڤی. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  18. ^ «له ساڵیادی مردنی شێركۆ بێكه‌سدا». www.peyserpress.com. لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  19. ^ «شەهیدانی مانگی گوڵان، ئەو مۆمانەی ناکوژێنەوە». کوردی - RojNews.News. ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  20. ^ «خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بە بۆنەی ساڵیادی لەسێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر بەیانییەیەکیان بڵاو کردەوە». ڕۆژی کورد. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  21. ^ «بۆ 19 گووڵان ببێتە ڕۆژی مامۆستا». مەسعوود مەناف. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  22. ^ «بەھمەن قوبادی فیلمە نوێیەکەی پێشکەش بە فەرزاد کەمانگەر و سانع ژاڵە کرد». CHRA.TV. ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]