پێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چیتر پێویست نییە.
ھێڵی ١٣: ھێڵی ١٣:


== ئەو پێغەمبەرانەی کە ناسراو و زانراون ==
== ئەو پێغەمبەرانەی کە ناسراو و زانراون ==
{{ئامادەکردن|بەش=ئەو پێغەمبەرانەی کە ناسراو و زانراون|دانەر=Sakura emad}}
لە قورئاندا ٢٥ بیست و پێنج پێغەمبەر ناویان لە قورئاندا ھاتووە و ھەیە کە نەھاتووە
لە قورئاندا ٢٥ بیست و پێنج پێغەمبەر ناویان لە قورئاندا ھاتووە و ھەیە کە نەھاتووە



وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٥٥، ١٢ی ئابی ٢٠٢١

پێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا ئەو کەسانەن کە خوایی گەورە ھەڵیبژاردوون بۆ ڕێنمایی کردنی خەڵک بۆ پەرستنی خوا بە بێ دانانی ھاوەڵ و ھاوبەش، و بانگییان بکات بۆ چاکە و ڕەوشتە چاکەکان و وازھێنان لە بتپەرستی و قەدەغەکراوەکان.[١][٢]

ژمارەی پێغەمبەران بە گشتی دەگاتە (١٢٤٠٠٠) سەد و بیست و چوار ھەزار پێغەمبەر. ھەندێ پێغەمبەریش ھەن نێردراوی خودایی گەورەن، نێردراو ئەو کەسەیە کە کتێب یان ئایین یان ھەردووکییان یان شەریعەتێک وەربگرێت بۆ ئەوەی بیگەیەنێت بە خەڵکی دا و بە ڕێگایەکی تر بێن بۆ ناسین و پەرستنی اللە. ژمارەی نێردراوان دەگاتە (٣١١–٣١٩) سێسەد و یازدە بۆ سێسەد و نۆزدە. ھەندێک لە نێردراوان: (مووسا، عیسایی کوڕی مریەم، محەممەد) -سڵاوی خودایان لێبێت.

باوەڕبوون بە پێغەمبەران

باوەربوون بە پێغەمبەر و نێردراوەکانی خوا یەکێکە لە پایەکانی باوەڕ لە ئیسلامدا و ئەم باوەڕبوونەش چوار بوار دەگرێتەوە؛

  1. باوەڕبوون بەوەی کە پەیامەکانیان حەق و ڕاستن و لای خواوە ھاتوون، و ئەوەی بیباوەڕ بێت بە یەکێکییان ئەوا بێباوەڕ دەبێت بە ھەمووییان.
  2. باوەربوون بە ھەموو ئەو پێغەمبەرانەی کە ناوەکانیان زانراوە وەک (محەممەد و عیسا و مووسا و نووح و ئیبراھیم … ھتد)، ھەروەھا باوەربوون بەوانەی ناوەکانیان نەزانراوە بە گشتی، خوا لە قورئاندا دەفەرموێت؛ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِنْ قَبْلِكَ مِنْهُمْ مَنْ قَصَصْنَا عَلَيْكَ وَمِنْهُمْ مَنْ لَمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَنْ يَأْتِيَ بِآيَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ فَإِذَا جَاءَ أَمْرُ اللَّهِ قُضِيَ بِالْحَقِّ وَخَسِرَ هُنَالِكَ الْمُبْطِلُونَ (غافیر:٧٨) (کوردی: بەڕاستی ئێمە پێش تۆ پێغەمبەرانی تریشمان ڕەوانە کردووە، ھەیانە سەرگوزەشتە و بەسەرھاتیانمان بۆ گێڕاویتەوە، ھەشیانە کە سەرگوزەشتە و بەسەرھاتیمان بۆ نەگێڕاویتەوە.)[٣]
  3. بە ڕاست دانانی ئەوەی کە ڕاستە لە ھەواڵ و باسەکانیان.
  4. چوارەم/ کردەوە کردن بە شەریعەتی دوایین پێغەمبەریان کە پێغەمبەری ئیسلامە (محەممەد).[٤][٥]

ئەو پێغەمبەرانەی کە ناسراو و زانراون

لە قورئاندا ٢٥ بیست و پێنج پێغەمبەر ناویان لە قورئاندا ھاتووە و ھەیە کە نەھاتووە

بە ڕیزبەندەوە ئەو پێغەمبەرانەی کە ناویان لە قورئاندا هاتووە :

پێغەمبەران لە قوڕئاندا
ناو نازناو نێردراو تەمەن کتێب نەتەوە زمان
ئادەم باوکی مرۆڤایەتی ١٠٠٠ هەموو زەوی سریانی
ئیدریس ئەخنووج ٨٦٥ نەوەکانی ئادەم سریانی
نووح پیری پێغەمبەران ١٠٥٠ هۆزی نووح سریانی
هوود عابر ٤٦٥ گەلی

عاد

عەڕەبی
ساڵح ٣٢١ گەلی سەموود عەڕەبی
ئیبڕاهیم باوکی پێغەمبەران ٢٠٠ سوحوف نەمرود و دار و دەستەکەی + خەڵکانی کلدانی + خەڵکانی مەککە + خەڵکانی عیبڕانی کوردی + سریانی + عیبڕی
ڵووت ١٧٥ هۆزی

ڵووت

سریانی +

عیبڕی

ئیسماعیل قوربانی خودا ١٣٧ خەڵکانی مەککە عەڕەبی
ئیسحاق ١٨٠ گەلی کەنعان عیبڕی
یەعقوب ئیسڕائیل ١٤٧ گەلی کەنعان عیبڕی
یوسف ڕاستگۆ ١١٠ دەسەڵاتدارانی میسڕ عیبڕی +

قیبتی

ئەیووب ئارامگر ٩٣ خەڵکانی خاکی بەنسینە عیبڕی
شوعەیب مەدیەن ١٤٠ گەلی مەدیەن عەڕەبی
مووسا قسەکەر لەگەڵ خودا ١٢٠ تەوڕات فیرعەون و هامان و قاڕون و دار و دەستەکانیان + بەنی ئیسرائیل عیبڕی +

قیبتی

هاڕوون ١١٨ فیرعەون و قاڕوون و دار و دەستەکانیان + بەنی ئیسرائیل عیبڕی +

قیبتی

زول کیفل پیاوی باش نەزانراوە گەلی ئاموور عیبڕی
داوود پاشای جولەکە ١٠٠ زەبوور بەنی ئیسڕائیل سریانی +

عیبڕی

سولەیمان دەسەڵاتدەر بەسەر جنۆکە ٥٣ بەنی ئیسڕائیل عیبڕی
ئیلیاس نەزانراوە بەنی ئیسڕائیل عیبڕی
ئیلیەسەع یەشع نەزانراوە خەڵکانی سەمەریا سریانی
یونس زوولنون نەزانراوە هۆزی نەینەوا سریانی
زەکەریا چاکەکار ١٥٠ بەنی ئیسڕائیل ئارامی +

عیبڕی

یەحیا گەنجی پێغەمبەران ٣٠ بەنی ئیسڕائیل ئارامی +

عیبڕی

عیسایی کوڕی مەریەم مەسیح ٣٣ ئینجیل بەنی ئیسڕائیل ئارامی +

عیبڕی

موحەممەد دوایین پێغەمبەر ✔. ٦٣ قوڕئان هەموو مرۆڤایەتی عەڕەبی.

ئەو پێغەمبەرانەی کە ناویان نەهاتووە لە قورئاندا :

شیس

یووشەع

ساموئیل

ئیرمیا

دانیاڵ

عوزەیر

...

خاوەن توانا و خۆڕاگرەکان

خاوەن توانا و خۆڕاگرەکان (أولوا العزم)، لە ئیسلامدا پێنج پێغەمبەرن کە خاوەن توانان و خۆڕاگریین لە ناو پێغەمبەرەکانی خوادا ئەوانیش (محەممەد و عیسا و موسا و نوح و ئیبراھیم)ە، وەک لەم ئایەتەدا ھاتووە؛ وَإِذْ أَخَذْنَا مِنَ النَّبِيِّينَ مِيثَاقَهُمْ وَمِنْكَ وَمِنْ نُوحٍ وَإِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ وَأَخَذْنَا مِنْهُمْ مِيثَاقًا غَلِيظًا (ئەحزاب:٧) (کوردی: پەیمانمان لەپێغەمبەران وەرگرتووە پەیمانی یەکتاپەرستی، پەیمانی گەیاندنی بانگەوازی خوا، بەتایبەت تۆ ئەی محمد و لە نوح و ئیبراھیم و موسا و عیسای کوڕی مریەم، بێگومان پەیمانێکی بەھێز و پتەومان لێ وەرگرتن.) [٦]

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ "مفهوم النبوة في الإسلام - موقع مقالات إسلام ويب". www.islamweb.net. Retrieved 2021-07-31.
  2. ^ "تعريف النبي والرسول". www.alukah.net (بە عەرەبی). 2016-06-25. Retrieved 2021-07-31.
  3. ^ سوورەتی غافر، ٧٨
  4. ^ "المبحث الأول: معنى الإيمان بالرسل". dorar.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-07-31.
  5. ^ "معنى الإيمان بالرسل". www.alukah.net (بە عەرەبی). 2017-03-11. Retrieved 2021-07-31.
  6. ^ سوورەتی ئەحزاب، ٧

بەستەرە دەرەکییەکان

سایتی تەنزیل سەرچاوە ویکی عەرەبی