مریەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مریەمی پاکیزە
מרים
ܡܪܝܡ ܒܬܘܠܘܬܐ

لەدایکبوون٨ ی سێبپتەمبەر
نەزانراو
مەرگ١٥ ی ئاب
نەزانراو
ناوەکانی تردایکی خودا، شەفیعە و هتد...
خزمەکانیوسفی دارتاش - دەزگیران

مریەمی پاکیزە (بەعیبری: מרים، Miriam; بەئارامی: Maryām; بەعەرەبی:مريم، Maryam)، کەسایەتییەکی مەزنە لەنێو پەیمانی نوێ و قورئاندا وەکوو دایکی یەسووعی ناسڕی بەسکپڕبوونێک و لەدایکبوونێکی پاکیزانە بەبێ هەبوونی رەگەزی نێر، بەپێی باوەڕی مەسیحییەت و ئیسلام.[١][٢][٣]

بەپێی بیروباوەڕی مەسیحییەت، مریەم دەزگیرانیدار بووە لەگەڵ یوسفی دارتاشدا کاتێ کە فریشتە جبرائیل مزگێنی دەداتێ بە لەدایکبوونی یەسووع. مریەم لەگەڵ یەسووعدا تا کاتی لەخاچدانەکەی دەمێنێتەوە. پەڕتووکە ئەپۆکریفییەکان و نووسراوەکانی باوکانی کڵێسا، باس لەژیانی دەکەن لە سەرەتاکانی ژیانیەوە هەتا دەستپێکردنی بانگهێشتە ئاشکراکەی یەسووع، ئەو پەڕتووکانەش بە رێژەیەکی نیوەیی پەسەندکراون لەلایەن کڵێسا جیاوازەکانی مەسیحییەتەوە. لێرە بەدواوە کۆمەڵێک باوەڕی جیاواز لەمەسیحییەتدا درووست دەبن ناو دەبرێن بە بیروباوەڕە مریەمییەکان، کە باس لە مریەمی پاکیزە و رۆڵی دەکەن، لێرەدا کڵێسا کۆمەڵێک نازناوی بەسەر مریەمدا رژاندووە، وەکوو شاژن، پیرۆز، شەفیعە و هتد. لەو نازناوانەی کە دانراون بۆ بەرز راگرتنی مریەم. لەم رێیەدا، کۆمەڵێکی زۆر لە یاد و بۆنە هەیە کە وەک رێزێک لەشکۆمەندی مریەم دانراون. زانستی لێکۆڵینەوە لەسەر مریەم و رۆڵێ ئەو لە کتێبی پیرۆز و مەسیحییەتدا، ناو دەبرێت بە ماریۆلۆجیا.[٤]

لەئیسلامدا، مریەمی پاکیزە رێز و پلە و پایەیەکی بەرزی هەیە، و باشترینی نێو ژنانە و سورەتێکیش لەنێو قورئاندا بەناوییەوە ناو نراوە، هاوکات سورەتی ئالی عیمرانیش کە دەربارەی کەسووکارەکەی ئەوە، پەیوەندیدارە پێوەی. ناوی مریەم کە لە زمانی عیبرییەوە دێت، بەواتای تاڵی و ناخۆشی دێت، ناوێکی بەربڵاویش بووە لەنێو کۆمەڵگەی یەهوودی کۆندا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "کورتەیەک لەبارەی کەسایەتی". www.dangiislam.org. Retrieved 2022-05-28.
  2. ^ "مريم عليها السلام ودورها في تاريخ الإنسانية". إسلام أون لاين (بە عەرەبی). 2021-01-03. Retrieved 2022-05-28.
  3. ^ "موقع هدى القرآن الإلكتروني". www.hodaalquran.com. Retrieved 2022-05-28.
  4. ^ "قصة مريم العذراء". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2022-05-28.