یووشەع
یووشەع کوڕی نوون یەکێک لە کەسایەتیەکانی تەنخە. بە پێی ئینجیلی پیرۆز ئەو یەکێک لە پێخەمبەرەکانی بەنی ئیسرائیل بوو. تێپەڕینی قەومی بەنی ئیسرائیل لە ڕووباری ئەردەن بە سەرکردایەتی ئەو بوو.[١] کتێبی یووشەعیش پەیوەندیدار بەوەیە. ئەو لە پشتی ئەفرایمی کوڕی یووسف بوو و لەو ١٢ کەسە بوو کە مووسا بۆ پشکنینی خاکی بەڵێندراوی نارد.[٢]
ھەروەھا دوای ھاتنەوە وێڕای کالب بن یووفەنا تەنیا کەسانێک بوون لە ناو بەنی ئیسرائیل کە ئامادەی جەنگ بوون بۆ بردنەوەی سەرزەوی بەڵێن دراو. بەڵام لەبەروەی خەڵکەکە لە شەڕ بۆ خوداترسان و فەرمانی خودایان جێبەجێ نەکرد و ویستیان ئەوان و مووساش بەردباران بکەن، خودا ئەوانی چل ساڵ لە بیاباندا سەرگەردان کرد.[٣][٤] دوای ئەوەش لە ناو ٦٠٠ ھەزار پیاوی سەروو ٢٠ ساڵی بەنی ئیسرائیل، کالیب و یووشەع، تەنیا کەسانێک بوون کە چوونە ناو کەنعان.[٥] وەکوو ئەو چیرۆکە بێ ناوزەدی کەسایەتی و تەنیا بە ئاماژە بە دوو کەس کە قەومی خۆیان داوەتی شەڕ دەکرد، ڕێک لە قورئاندا ھاتوە.[٦]
ناو
[دەستکاری]ناوی یووشەع لە عیبریدا کورتکراوەی ناوی "یەھووشەع" بە مانای "یەھوە" (دەرباز بوون)ە، ناوی عیسا لە عیبریدا لە ڕێشەی ئەو ناوە وەرگیراوە. بۆیە زۆرتر لە مەسیحیەتی ڕۆژھەڵات و لە وڵاتە ئیسلامیەکان وەکوو یووشەع بن نوون ناوی دەبەن تا ناوەکەی لەگەڵ عیسا تێکەڵ نەبێ.