ھەجیج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەجیج
دێ
پارێزگاکرماشان
شارستانپاوە
ناوچەنەوسوود
گوندستانسیروان
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣٢١ کەس
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (ھەورامی)
 • ئایینسوننی (شافعی)

ھەجیج یان کۆسەی ھەجیج دێیەکە لە ھەورامانی ئێران؛ لە گوندستانی سیروان، لە ناوچەی نەوسوودی شارستانی پاوە، پارێزگای کرماشان، ئێران. خەڵکی ھەجیج بە شێوەزاری ھەورامی قسە دەکەن. ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦دا ٦٠٣ کەس لە ١٦٣ بنەماڵەدا بووە. لە نێوان شارۆچکەی نۆدشە و پاوە قەراغی چۆمی سیروان لە بناری ڕەوەزە شاخێکی ڕژد ھەڵکەوتووە.[١]

لە ساڵەکانی دواییدا دەڤەری ھەجیج نە تەنێ وەک ناوچەیەکی دڵڕفێنی سرۆشتی و ناوەندێکی پیرۆز، زیاتر لە پێشوو دیدار و زیارەت دەکرێ. شیاوە ئاماژە بکرێت، ھەجیج بەپێ ڕاپۆرتی ئاژانسی خەبەری موکریان لە (٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠) وەک خاوێنترین شوێن لە کوردستان و ئێران ھەم ژینگە و ھەم خەڵکەکەی ناسرا و بڕیاربوو بە (UN) بناسرێ.

سەرچاوە[دەستکاری]

ماڵپەڕی ژیوای

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 26ی Aprilی 2016. Retrieved 23ی Augustی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.