وتووێژی داڕێژە:گوند و شارۆچکەکانی ھەورامان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەرچاوەی ناتەواو[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز Diyar_se. سەرچاوەی زانیارییەکانت بۆ ئەم داڕێژەیە چی بووە؟! لەو گوندانە بۆ ڕۆژھەڵات نووسیوتە زۆربەیان ھەورامی نین. ئێمە ھەورامی نین، ناوچەکەی ئێمەت یەکسەر کردووە بە ھەورامی! ئەگەر مەبەستت ناوچەی جوگرافیی ھەورامان بێت کە ئەوە تا ئەو ڕادەیە من بزانم چەند بەشی ھەیە وەک لھۆن و ژاوەرۆ و گاوەرۆ کە زۆرێک لەو گوندانە نووسیوتە لە ھەوراماندا نین؛ ئەگەریش مەبەستت ئەو گوندانەیە بە ھەورامی قسە ئەکەن دیسان ھەڵەی زۆری تیایە. تکایە کاتێک زانیاریی تەواوت نییە خێرا ئەو ھەموو وتارە دروست مەکە. سپاس --ئاسۆ (وتووێژ) ١٣:١٩, ٢٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)


سڵاوێکی زۆر گەرم ، بەڕێز کاک ئاسۆ بۆ ناوی ئەم گوندانە زانیاریم لە سەرچاوەی کتێبی : (سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە) لاپەڕە/٣٧ ، کە ئەو کتێبە خۆیشی ئاماژەی بەوە داوە کە هەندێ لەم گوندانە سەر بە هەورامان نین واتە ئیختیلاف هەیە لەم شوێنانەدا یان هەندێک شوێن سەر بە ناوچەی هەورامانن بەڵام بە زمانی جاف قسە دەکەن. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:٥٦, ٢٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)