ئەپڵ
پۆتانەکان: 37°19′55″N 122°01′52″W / 37.33182°N 122.03118°W
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
ناوی پێشووتر |
|
---|---|
گشتی | |
مامەڵە وەک | |
پیشەسازی | |
دامەزرا | ١ی نیسانی ١٩٧٦لۆس ئاڵتۆس، کالیفۆرنیا, ئەمریکا | لە
دامەزرێنەران | |
بارەگا | ئەپڵ پارک، ، U.S. 37°20′06″N 122°00′32″W / 37.3349°N 122.0090°Wپۆتانەکان: 37°20′06″N 122°00′32″W / 37.3349°N 122.0090°W{{#coordinates:}}: cannot have more than one primary tag per page |
ژمارەی شوێنەکان | ٥٢٢ کۆگای ئەپڵ (٢٠٢٢) |
بەردەستە لە | لە سەرانسەری جیهاندا |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | |
بەرھەمەکان | |
خزمەتگوزارییەکان | |
داھات | ٣٩٤٫٣٣ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠٢٢) |
١١٩٫٤٤ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠٢٢) | |
٩٩٫٨٠ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠٢٢) | |
Total assets | ٣٥٢٫٧٦ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠٢٢) |
Total equity | ٥٠٫٦٧ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠٢٢) |
ژمارەی کارمەندان | ١٦٤٠٠٠ (٢٠٢٢) |
وێبگە | www٫apple٫com |
Footnotes / references [١][٢][٣][٤][٥] |
کۆمپانیای ئەپڵ (بە ئینگلیزی: Apple Computer Inc) کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیای فرەنەتەوەیی ئەمریکییە و بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری کوپەرتینۆ، کالیفۆرنیای ئەمریکایە. ئەپڵ گەورەترین کۆمپانیای تەکنەلۆژیایە لە ڕووی داهاتەوە (کۆی گشتی ٣٦٥.٨ ملیار دۆلاری ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢١) و، تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢، گەورەترین کۆمپانیای جیهانە لە ڕووی سەرمایەی بازاڕەوە، چوارەم گەورەترین فرۆشیاری کۆمپیوتەری کەسییە بەپێی فرۆشتنی یەکەکان و دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری مۆبایلە. یەکێکە لە پێنج کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری ئەمریکی، شانبەشانی ئەلفابێت (گووگڵ)، ئەمازۆن، مێتا (فەیسبووک)، و مایکرۆسۆفت.
کۆمپانیای ئەپڵ بە ناوی کۆمپانیای ئەپڵ کۆمپیوتەر لە ١ی نیسانی ١٩٧٦ لەلایەن ستیڤ وۆزنیاک و ستیڤ جۆبس و ڕۆناڵد واین دامەزراوە بۆ پەرەپێدان و فرۆشتنی کۆمپیوتەری تایبەتی ئەپڵ I ی وۆزنیاک. لەلایەن جۆبس و وۆزنیاکەوە بە ناوی ئەپڵ کۆمپیوتەر، ئینکۆ لە ساڵی ١٩٧٧ دامەزرا و کۆمپیوتەری داهاتووی کۆمپانیاکە کە ئەپڵ دووەم بوو، بووە پڕفرۆشترین و یەکێک لە یەکەم مایکرۆکۆمپیوتەرەکانی بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ. ئەپڵ لە ساڵی ١٩٨٠دا کەوتە بازاڕەوە و سەرکەوتنی دارایی دەستبەجێی بەدەستهێنا. کۆمپانیاکە کۆمپیوتەرەکانی پەرەپێدا کە ڕووکاری بەکارهێنەری گرافیکی داهێنەرانەیان تێدابوو، لەنێویاندا ماکینتۆشی ئەسڵی ساڵی ١٩٨٤ کە لەو ساڵەدا لە ڕیکلامێکی ڕەخنەگراندا ڕاگەیەندرا. تا ساڵی ١٩٨٥ تێچووی زۆری بەرهەمەکانی و ململانێی دەسەڵات لە نێوان کارگێڕان کێشەی لێکەوتەوە. وۆزنیاک بە شێوەیەکی دۆستانە لە ئەپڵ پاشەکشەی کرد و بەدوای کارەکانی دیکەدا ڕۆیشت، لە کاتێکدا جۆبس بە تاڵیی دەستی لەکارکێشایەوە و کۆمپانیای نێکستی دامەزراند و هەندێک کارمەندی ئەپڵی لەگەڵ خۆی برد.
مێژوو
[دەستکاری]کۆمپانیاکە لە ١ی نیسانی ١٩٧٦ لەلایەن ستیڤ جۆبز، ستیڤ وۆزنیاک، و ڕۆناڵد واین بە ھاوبەشی دامەزرا [٦][٧]
مێژووی ئەپڵ بەپێی ساڵەکان
[دەستکاری]- لە ساڵی ١٩٧٦ دا ئاپڵ لە لایەن ستیڤ وۆزنەیک و ستیڤ جۆبس دەستی بە کارەکانی کرد. بێجگە لە ١٢ ساڵێک نەبێ کە ستیڤ جۆبس دوور بوو، لە دەیەکانی ٧٠وە بەردەوام پەرەی بە بەرەوپێش بردنی ئەو کومپانیایەدا بوە، ھەر لەو ساڵەش بەھاوبەشی کۆمپانیای ئەپڵیان دامەزراند.[٨]
- لەساڵی ١٩٨٤ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی کومپیۆتەر کرد.
- لەساڵی ١٩٨٥ دا ، لە بەربەرەکانێیەکی دەسەڵاتدا ستیڤ جۆبس ئەپڵی بەجێ ھێشت.
- لەساڵی ٢٠٠١ دا ،ئەپڵ یەکەم ئایپۆد ی بڵاو کردەوە.[٩]
- لەساڵی ٢٠٠٣ دا ، ئایتونس بڵاو کرایەوە. بەکارھێنەران دەتوانن لەم رێکەوتە بە دواوە موزیک و فیلم لەسەر ئینتەرنێت بە شێوەی سەرھێڵ بکڕن
- لەساڵی ٢٠٠٥ دا ،تیم کوک وەک بەرپرسی چالاکییەکانی ئاپڵ ھەڵبژێردرا.
- لەساڵی ٢٠٠٩ دا ، ستیڤ جۆبس دوای نەشتەرگەری و گۆڕینی سییەکانی گەڕایەوە بۆ ئەپڵ.
- لە ساڵی ٢٠١٠ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی ئایپاد کرد [١٠][١١]
- لەساڵی ٢٠١١ ئایپاد ٢ وەشێنرا[١٢]
- لةسالی ٢٠١٢ ئایفؤنی ٥ و ئایپادی مینی ئاشکراکرد٠
- لةسالی٢٠١٣ئایفؤنی 5s و ئایفؤنی 5c و ئیپاد ئایر٠
- لةسلی٢٠١٤ ئایفۆن ٦ و ٦ پلەس و ئایپاد ئێر ٢ و (ئایپاد مینی بە شاشەی رێتیناوە) بڵاوکردەوە.
- لە ساڵی ٢٠١٥ ئایفۆن ٦ئێس و ٦ئێس پڵەس و ئایپاد پڕۆ و ئەپڵ واتچ و ئەپڵ تی ڤی و ئەپڵ پێنسڵی بڵاو كردەوە.
- لە ساڵی ٢٠١٦ ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس.
- لە ساڵی ٢٠١٧ ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەس.
- لە ساڵی ٢٠١٧ ئایفۆن(x)یان ١٠.
- لە ساڵی ٢٠١٨ ئایفۆن(xs)یان دە ئێس.
- لە ساڵی ٢٠١٨ ئایفۆن(XR) یان دە ئار.
- لە ساڵی ٢٠١٨ ئایفۆن (xs max) یان دە ئێس ماکس.
- لە ساڵی٢٠١٩ ئایفۆن١١و١١پرۆو١١پرۆ ماکس.
- لە شاڵی ٢٠٢٠ ئایفۆن ١٢ مینی و ١٢ی ئاسایی و ١٢ پرۆ و ١٢ پرۆ ماکس.
- لە ساڵی٢٠٢١ ئایفۆن ١٣ مینی و ١٣ی ئاسایی و ١٣ پرۆ و ١٣ پرۆ ماکس.
ناوی کۆمپانیا
[دەستکاری]ناوی ئەپڵ (Apple) وشەیەکی ئینگلیزییە، کە لە کوردیدا بە واتای سێو دێ. کە ئەم ناوەش بەھۆی ئەوەوە ناونراوە کە ستیڤ جۆبسی خاوەنی پێشووی کۆمپانیای ئەپڵ لە کێڵگەیەکی سێوەوە گەڕاوەتەوە و وەکو چارەسەر سوودی لە سێو بینیوە ، ھەر لەبەر ئەوەش بە لایەوە ناوێکی سادە و جوان و خۆش بووە ڕوحیەتیکی تایبەتی ھەبووە ئیزعاج نەبووە. لێرەدا باسی سەفەرێکی ستیڤە بۆ کێڵگەیەک لە ھاویندا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا..[١٣][١٤]
بەرھەمە گرنگەکانی
[دەستکاری]١٩٧٦ Apple I ١٩٧٧ Apple II ١٩٨٣ LISA ١٩٨٤ ماکینتۆش (سەرکەوتووترین و گرنگترین بەرھەم بوو، وەرچەرخانێکی بەدوای خۆیدا ھێنا لە کۆمپیوتەری کەسیدا PC) ١٩٨٥ Apple II ١٩٨٩ Macintosh Portable ١٩٩٣ ماکینتۆش لەسەر RISC ١٩٩٥ تاکوو ١٩٩٦ گەورەترین کێشەی ئابووری و بەڕێوەبردنی ھاتەڕێ. ١٩٩٦ لە لایەن کۆمپانیای NeXT ەوە کڕدرا.
بەیداخی ئەپڵ
[دەستکاری]لە ساڵەکانی ١٩٧٦ تاکوو ١٩٩٨ ڕەنگەکانی پەلکەزێڕینە rainbow لەشێوەی لەتە سێوێکدا لۆگۆی کۆمپانیاکەبوو. پاش ١٩٩٨ ھەمان شێوە مایەوە، بەڵام ڕەنگەکەی بوو بە زیوی.
لۆگۆکان
[دەستکاری]یەکەم لۆگۆی ئەپڵ لەلایەن (ڕۆن واین)ەوە نەخشێنرا کە وێنەی ئیساک نیوتۆن پیشاندەدات کە لە ژێر دار سێوێکدا دانیشتووە. پاشانیش (ڕۆب جانۆف) لۆگۆیەکی نوێی نەخشاند کە پێکھاتبوو لە سێوێکی ڕەنگاوڕەنگ. دواتر لە ساڵی (١٩٩٨ز) کاتیک کە کۆمپانیاکە بەرھەمی نوێی (ئای ماک)ی بەرھەمھێنا پێی باش بوو کە لۆگۆی کۆمپانیاکەش کەمێک سادەتر بێت ھەر لەبەر ئەوە لۆگۆی کۆمپانیاکە چەند جارێک بە ڕەنگی ڕەشی سادە دەردەکەوت و بەڵام بە شێوەیەکی ڕەسمی لە نێوان ساڵانی (٢٠٠١-٢٠٠٣) لۆگۆی کۆمپانیاکە گۆڕدرا بۆ سێوێکی ڕەشی سادە. لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)وە بوو بە سێوێکی ئاوی یان ڕەساسی.[١٥]
مردنی ستیڤ جۆبز
[دەستکاری]دوای تەنیا ڕۆژێ لەبڵاوکردنەوەی ئایفۆنی 4s دامەزرێنەری ئەپڵ کە پێشووتر دەستی لە کار کێشابۆوە کۆچی دوایی لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ واتە لە ٥٦ ساڵی کۆچی دوایی کرد.[١٦] بەمەش گوزەرێکی گەورەی لە ئەمریکا و ئەپڵدا کە تاڕادەیەک سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما ھاتە دوان و ھاوخەمی بۆ کەسوکاری دەربڕی.[١٧]
ماڵپەڕ
[دەستکاری]ئەپڵخاوەن ماڵپەڕێکە [١٨] کە سەردانیکەران و ھەوادارانی دەتوانن بە ھۆی ماڵپەڕی ئەپڵ ەوە داواکاری خۆیان بۆکڕینی بەرھەمەکانی ئەپڵ پێشکەش بکەن وە لەم ماڵپەڕە سەرجەم چالاکی و بەرھەمەکانی ئەپڵ دەخرێتە ڕوو لەکاتی دەڕچوونی وەشانی نوێی سیستەم کە ناسراوە بە ios و ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد و لاپ تۆپ و دیسکتۆپی ماک ھتد...
ماکینتۆش (بە ئینگلیزی: Macintosh) زنجیرەیەکە پێک ھاتووە لە چەند ھێڵێک بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان (PC) نەخشەسازی و پێشکەوتنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بۆ کراوە یەکەم ماکینتۆش بەرھەم ھێنرا لە ٢٤.١.١٩٨٤ ئەمەش یەکەم ئەزموونی سەرکەوتوو بوو کە بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان کرا جگە لە ماوس و ڕووتەختە ئەلیکترۆنییەکان کۆمپانیاکە بەردەوام بوو لە سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی بۆ نیوەی دووەمی ساڵی ھەشتاکان لە ساڵی نەوەدەکانش وردە وردە بەرەو کاڵبوونەوە و نەمان ڕۆشت وەکو مارکێتی کۆمپیوتەرە کەسییەکان ، پاشان بەرەو ڕووی "Wintel"ی " IBM PC compatible" ڕۆشت ئامێرەکانیشی کارا و چالاک بوون لەگەڵ " MS-DOS" و "Microsoft Windows" (مایکرۆسۆفت ویندۆز).[٢٠][٢١]
سەرچاوە
[دەستکاری]- زانستپەروەرانی کورد / کورتەیەک لەسەر ھەندێ کۆمپانیای ئایتی ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Apple 10-K Report FY2021» (PDF). ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Apple Inc. Fiscal 2022 Annual Report (Form 10-K)». U.S. Securities and Exchange Commission. ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.
- ^ «Apple Retail Store – Store List» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). Apple. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Certificate of Amendment of Articles of Incorporation ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., November 17, 1977. California Secretary of State
- ^ Certificate of Ownership ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., January 9, 2007. California Secretary of State.
- ^ Williams، Rhiannon (April 1, 2015). «Apple celebrates 39th year on April 1». The Telegraph. لە January 10, 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە July 9, 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Linzmayer 2004, pp. 6–8.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://en.wikipedia.org/wiki/IPod
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ http://en.wikipedia.org/wiki/IPad_(1st_generation[بەستەری مردووی ھەمیشەیی])
- ^ http://en.wikipedia.org/wiki/IPad_2
- ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Apple_Inc
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ مردنی ستیڤ جۆبز - ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز
- ^ http://www.whitehouse.gov/blog/2011/10/05/president-obama-passing-steve-jobs-he-changed-way-each-us-sees-world
- ^ مێژووی ماڵپەڕ ، http://www.youtube.com/watch?v=HUKVDW2CRWQ
- ^ http://searchcio-midmarket.techtarget.com/definition/Macintosh ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://www.parallels.com/products/desktop/
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- دەروازەی ئەپڵ
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی کۆمپانیا
- دەروازەی وزە
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەپڵ تێدایە. |
- Pages with malformed coordinate tags
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئەیلوولی ٢٠١٧
- ھەموو ئەو وتارانەی پێویستییان بە نوێکردنەوە ھەیە
- ئەپڵ
- دامەزرانەکانی ١٩٧٦ لە کالیفۆرنیا
- کۆمپانیاکان، دامەزرانی ١٩٧٦
- دامەزراوەکانی کالیفۆرنیا لە ١٩٩٧
- کارگەکانی موبایل
- کۆمپانیا نەرمامێرانەی ئەکەونە قەراخ دەریای سان فرانسیسکۆ
- ئەو کۆمپانیا تەکنۆلۆژیانەی دەکەونە کەنار دەریای سان فرانسیسکۆ
- براندە ئەمریکییەکان
- کۆمپانیاکان لە ناسدەک-١٠٠
- کۆمپانیاکان لە تێکڕای پیشەسازیی داو جۆنز
- کۆمپانیا فرەنەتەوەییەکان کە بارەگاکەیان لە ئەمریکایە
- ستیڤ جۆبز
- کۆمپانیا تەکنۆلۆژیاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا