تەکنۆلۆژیای زانیاری

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
فه‌نیاری زانیاری به‌ تۆڕێکی فراوانی که‌مپیوته‌ره‌وه‌ به‌ستراوه‌

تەکنۆلۆژیای زانیاری یان فەنیاری زانیاری، (بە ئینگلیزی: Information Technology) کە بە "IT" دەناسرێت و زۆرجار نووسەرانی کوردیش بە "ئایتی" ناوی دەبەن.

پێناسه‌[دەستکاری]

بە گوێرەی لێکدانەوەی "ئەنجومەنی فەنیاری زانیاری ئەمریکا" (ITAA)، فەنیاری زانیاری دەپەرژێتە سەر: "لێکۆڵینەوە، داڕشتن، پەرەپێدان، جێبەجێ کردن، پشتیوانی و بەڕێوەبردنی سیستەمگەلی زانیاری بەستراو بە کەمپیوتەرەوە، بە تایبەت نەرمامێر و سەختامێر".

بە کورتی فەنیاری زانیاری بە کەمپیوتەر و نەرمامێرەوە گرێدراوە تا زانیاری بە شێوەیەکی دڵنیا و ھێمن ئاڵوگۆڕ بکرێت. فەنیاری زانیاری زۆر بەربڵاوتر لە زانستی کەمپیوتەرە، لە ڕاستیدا زانستی کەمپیوتەر بە ھەموو بەشەکانییەوە لە خزمەتی ئەودایە. ئەوڕۆکە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا زۆر بایەخ بە تەکنەلۆژیای زانیاری دەدەن و ھەوڵ دەدرێ خەڵک لەم تەکنۆڵۆجییە زیاتر نزیک بێتەوە، زۆربەی کاروبارەکان لەم ڕێگایەوە بەڕێ دەچێ و کات و دارایی کەمتر بە فێڕۆ دەدرێت. بۆ نموونە خەڵک کەمتر پێویستیان بە پۆستە و بانک دەبێ. لە ماڵەوە دەتوانن نامە بنێرن، قەرزەکانیان بدەنەوە، شتومەک بکڕن، کۆنفرانس بدەن، سەیری فیلم بکەن، گوێ لە گۆرانی بگرن، ئێزگەی ڕادیۆیی دامەرزێنن، گوێبیستی ھەموو جۆرەبلاڤۆکێکی دەنگی ببن، چاپەمەنییەکان بخوێننەوە، یاری بکەن، لەگەڵ خەڵک لە سەرانسەری جیھاندا ھاوکات پێوەندی بگرن، بیروڕای خۆیان دەربڕن و کەسیش نەتوانێ سانسۆریان بکا.

پەراوێزەکان[دەستکاری]


سەرچاوە[دەستکاری]

  1. زانستپەروەرانی کورد / IT چییە؟
  2. [١]